|
پێناسه‌ی فه‌یله‌سووف
فه‌یله‌سووف Philosopher
له بنچینه‌دا وشه‌یه‌کی یۆنانییه به واتای نازناوی ئه‌و که‌سه دێ، که
حه‌ز له دانایی بکا‌و بیری فه‌لسه‌فیی هه‌بێ‌و هه‌وڵ بدا وه‌ڵامی
فه‌لسه‌فی بداته‌وه‌و بتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه فه‌لسه‌فییانه بکا،
که له سه‌رده‌مێ له سه‌رده‌مه‌کان سه‌باره‌ت به هه‌ندێ بابه‌ت‌و
قه‌یرانی گه‌ردوونی‌و ئۆنتۆڵۆجی رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه. که‌واته
فه‌یله‌سووف ئه‌و مۆڤه‌یه، که خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه،
فه‌لسه‌فه‌ش،
وه‌ک زاراوه، له بنچینه‌دا، که یۆنانییه، له دوو وشه پێکهاتووه:
(فیلیا)، واته خۆشه‌ویستی، یاخود حه‌ز، هه‌رو‌ه‌ها (سۆفیا)، واته
دانایی، که‌واته هه‌ردوو وشه‌که، که پێکه‌وه ده‌بێته (فیلۆسۆفیا)، به
واتای (حه‌ز له دانایی، یاخود عه‌شقی دانایی، یان شه‌یدای زانین) دێ.
به‌ڵام پرسیارکردن له ناوه‌ڕۆکی واتای فه‌لسه‌فه جێگه‌ی باسێکه له‌وه
درێژتره به زاراوه‌یه‌ک نیشانی بدا. بێگومان هه‌ر ئه‌مه خۆی له خۆیدا
یه‌کێکه له دیارده گه‌وهه‌ری‌و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بابه‌تی فه‌لسه‌فه، که
پرسیارکردن‌و قووڵبوونه‌وه‌یه له هه‌ر شتێک‌و گه‌ڕانه به دوای
سه‌رچاوه‌و بنه‌ماو دیارده‌و یاسا‌و رێسای هه‌ر شتێک. له‌به‌ر ئه‌وه،
فه‌لسه‌فه بابه‌تێکی به‌رفره‌وانه‌و لق‌و پۆپی زۆر لێده‌بێته‌وه‌و
په‌یوه‌ندیی هه‌یه به هه‌موو جۆره‌کانی زانسته‌وه‌و ته‌نانه‌ت
په‌یوه‌ندیی به هه‌موو لایه‌نه‌کانی بوون‌و ژیانه‌وه هه‌یه. فه‌لسه‌فه
هه‌ندێ جار وا پێناسه ده‌کری، که بیرکردنه‌وه بێ له بیرکردنه‌وه، واته
بیرکردنه‌وه بێ له سرووشتی بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان‌و تێڕوانین. یاخود وا
پێناسه ده‌کرێ، که هه‌وڵدان بێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیاری
بنه‌ڕه‌تی بێ سه‌باره‌ت به بوون‌و گه‌ردوون‌و ژیان.
فه‌لسه‌فه به درێژایی مێژووی به‌ره‌وپێشچوونی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی،
هه‌ر له سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌و له لای گریکه‌کانه‌وه، که بنه‌مای رێسایی
فه‌لسه‌فه‌یان وه‌ک زانستێ له چوارچێوه‌یه‌کی واقعیدا بۆ تێڕوانیتێکی
گشتی سه‌باره‌ت به گه‌ردوون دامه‌زراندووه، تا ده‌گاته سه‌رده‌می
فه‌یله‌سووفه‌کانی ئیسلام، که تێکه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ نه‌ریتی
فه‌لسه‌فیی گریک‌و به‌ستیانه‌وه به ئه‌زموون‌و هه‌وڵیاندا فه‌لسه‌فه‌ی
واقعی بگۆڕن بۆ فه‌لسه‌فه‌ی (ئیسمی)و تا ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌و
ئه‌زموون‌و له سه‌رده‌می رێنیسانس‌و پاشان ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ی
بوونگه‌رایی‌و مرۆڤگه‌رایی‌و رێبازه‌کانی مۆدێرنیزم‌و پۆستمۆدێرنیزم‌و
نهێڵیزم.
فه‌لسه‌فه‌ی نوێش، به پێی نه‌ریتی شیکاری له ئه‌مریکای باکوور‌و له
بریتانیادا، زیاتر ته‌کنیکی بوو نه‌ک تیۆری، چونکه قووڵبوونه‌وه‌ی له
لۆجیک‌و بیر‌و بۆچوونی شیکاریدا کرد‌و زۆرترین بایه‌خی بۆ بابه‌ته‌کانی
ئیپستمۆلۆجی‌و زانستی ره‌وشت‌و زانستی‌و زمان‌و سرووشتی ئاوه‌ز بوو.
هه‌ندێ لایه‌نی رووناکبیریی‌تر هه‌ن، که فه‌لسه‌فه به‌وه ده‌زانن، که
لێکۆڵینه‌وه بێ له‌باره‌ی هونه‌رو زانسته‌کانه‌وه‌و تێۆرێکی گشتی‌و
رابه‌رێکی به‌رفه‌وانی ژیان بێ. به‌م تێگه‌یشتنه، فه‌لسه‌فه کاری
ده‌بێته ده‌ستنیشانکردنی رێبازێکی نموونه‌ییانه‌ی ژیان، نه‌ک هه‌وڵدان
بۆ تێگه‌یشتن له ژیان. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا فه‌لسه‌فه به
واتای گه‌ڕان به دوای (راستی) دێ.
بێگومان باسکردن له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه، په‌یوه‌ندیی ته‌نها به
شارستانیه‌تی گریکه‌وه نییه، به‌ڵکو به‌شێکه له سارستانییه‌تی هه‌ر
میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ک. له‌به‌ر ئه‌وه پرسیار له‌وه‌ی، که
(فه‌لسه‌فه چییه؟)، ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامی نییه، چونکه هه‌ر سه‌رده‌مێک‌و
هه‌ر شارستانیه‌تێ، جۆری له روانگه‌ی فه‌لسه‌فیی تێدا بووه. بۆ نموونه،
له سه‌رده‌می گریکدا، سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه، که له (تاڵیس)ه‌وه ده‌ستی
پێکردووه، پرسیارکردن بووه له سه‌رچاوه‌ی (بوون)و داهێنه‌رو پێکهاته‌ی
بوون. ئه‌م پرسیاره به‌رده‌وام بووه تاکو سه‌رده‌می (زینۆنی ئیلیایی)و
(سۆفستاییه‌کان)، که فه‌لسه‌فه‌یان له (هێراتیک
heretic)دا،
واته (زه‌ندیقی)، یاخود گۆڕینی بیروباوه‌ڕی ئاسمانیی ئایینی‌دا
به‌کارهێناوه. به‌ڵام له سه‌رده‌می (سوکرات)دا فه‌لسه‌فه له ئاسمانه‌وه
هێنراوه‌ته سه‌ر زه‌وی، واته فه‌لسه‌فه‌یان له باسی گه‌ردوونه‌وه
گۆڕیوه بۆ خود‌و گه‌وهه‌رو سرووشتی مرۆڤ‌و باوه‌ڕی مرۆڤ به داهێنه‌ری
گه‌ردوون. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و داهێنه‌ره بسه‌لمێنن، په‌نایان
بردۆته به‌ر (ئاوه‌ز). سوکرات فه‌لسه‌فه‌ی بۆ ئه‌وه به‌کارهێناوه، که
بیر‌و ره‌وشتی چاک‌و ره‌فتاری خۆشه‌ویستی‌و راستگۆیی فێری خه‌ڵکی بکا.
له‌پاش سوکرات ئه‌وجا ئیفلاتۆن هاتووه‌و له‌پاڵ (ئاوه‌ز)دا بۆ
سه‌لمامدنی دروستی‌و نادروستیی‌و چاکه‌و خراپه‌و راستگۆیی‌و
ناراستگۆیی‌و خۆشه‌ویستی‌و ناخۆشه‌ویستی‌و جوانی‌و ناشرینی‌و
ره‌وشتنزمی‌و ره‌وشتبه‌رزی‌و راسته‌قینه‌یی‌و ناڕاسته‌قینه‌یی، بایه‌خی
به (لۆجیک)یش داوه.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، یه‌که‌م مرۆڤ له مێژوودا، ئه‌م
پرسیاره‌ی خستبێته روو، که (فه‌لسه‌فه چییه؟)، (ئه‌رستۆ) بووه. هه‌ر
(ئه‌رستۆ)ش به‌م جۆره پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کردووه، که خۆشه‌ویستی بێ
بۆ دانایی. دیاره (ئه‌رستۆ) ته‌نها له رووی زمانه‌وانیی گریکییه‌وه
توانیویه‌تی لێکدانه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه بکا‌و پێناسه‌ی بۆ بکا، چونکه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا ئاستی زانستی‌و زانیاریی گریکه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه.
به‌ڵام ئیمڕۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانست‌و زانیاریی زۆر له‌و سه‌رده‌مه‌ی
(ئه‌رستۆ) زیاتر که‌ڵه‌که بووه‌و که‌وتۆته به‌رده‌ست، ئه‌و پێناسه
کۆنه، کۆن بووه‌و پێناسه‌ی نوێ بۆ فه‌لسه‌فه ده‌بێ هاوسه‌نگ بێ
له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، که پڕ بووه له رێباز‌و یاسای
لۆجیکی‌و که‌ڵه‌که‌ی زانین‌و زانیاری‌و زانستی‌و ئه‌زموون‌و پراکتیک‌و
ته‌کنۆلۆجیا. واته ئیمڕۆ فه‌لسه‌فه له بریی ئه‌وه‌ی ته‌نها خۆشه‌یوستی
بێ بۆ دانایی، ده‌بێ به‌رهه‌مهێنانی دانایی بێ.
به پێی قۆناغه یه‌ک به دوای یه‌که‌کانی به‌ره‌وپێشچوونی فه‌لسه‌فه،
بابه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه به‌م شێوه‌یه هاتوون:
گه‌وهه‌رو سه‌رچاوه‌ی گه‌ردوون.
داهێنه‌رو داهێنراو.
خه‌سڵه‌ته‌کانی داهێنه‌ر.
پرسیار له مه‌به‌ستی بوونی مرۆڤ؟
نیشانه‌کانی سه‌لماندنی بوونی داهێنه‌ر.
پرسیار له بوون، له بوونه‌وه‌ر، له ره‌وشت‌و له چاکه، له زانین‌و له
جوانی‌و له راستی؟
خودی راستی چییه؟
چۆن‌و بۆچی چاک له خراپ، چاکه له خراپه، راست له ناڕاست
جیاده‌که‌ینه‌وه؟
چۆن بیرده‌که‌ینه‌وه؟
بیرکردنه‌وه چییه‌و دانایی چییه؟
به زانین هه‌موو شت ده‌زانین؟
چۆن ده‌زانین، که ده‌زانین؟
دیاره هه‌ر له کۆنه‌وه، زۆربه‌ی قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌کان، بۆ ئه‌و
پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، یان روانگه‌ی ئایینی‌یان هه‌بووه، یاخود روانگه‌ی
زانستی. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به هه‌ر روانگه‌یه‌ک بێ،
فه‌یله‌سووفه‌کان پرسیاری زۆر گه‌وره‌و گرانیان له‌باره‌ی سرووشتی ئه‌و
بیر‌و بۆچوونانه‌وه ورووژاندووه‌و خستۆته رووه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی پرسیاری فه‌یله‌سووفه‌کان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه
پۆلێن کراون:
له فه‌لسه‌فه‌ی گریک (یۆنانی کۆن)دا، پرسیاری شیکاری‌و لۆجیکی کراون،
وه‌ک: ئه‌پستمۆلۆجی، ره‌وشت، میتافیزیک (په‌نهان)، ئیستاتیک (جوانی)،
رامیاری، فیزیک، زه‌ویناسی، زینده‌وه‌رناسی، ئه‌ستێره‌ناسی‌و
گه‌ردوونناسی.
گریکه‌کان، رێبازی فه‌لسه‌فییان زیاتر شیکاری بووه، واته هه‌ر بابه‌تێ
بۆ ئه‌وه‌ی به باشی لێی تێبگه‌ن، وردکردۆته‌وه بۆ پێکهاته
بچووکه‌کانی. له تێگه‌یشتن له به‌شه بچووکه‌کانییه‌وه راستیی هه‌موو
بابه‌ته‌که‌یان هه‌ڵێنجاندووه. یۆنانییه‌کان، به‌هۆی (سوکرات)ه‌وه، بۆ
هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ر بابه‌تێ، رۆشنبیرییه‌کی فه‌لسه‌فیی
شیکارییان داهێناوه. بۆیه هه‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتییه‌وه، تا
ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ی ژاپۆنی‌و چینی، ئه‌و جۆره رۆشنبیرییه فه‌لسه‌فییه
شیکارییه به‌دی ناکه‌ین‌و ته‌نانه‌ت زاراوه‌یه‌کیان لا به‌دی ناکه‌ین
به‌رامبه‌ر به زاراوه‌ی فه‌لسه‌فه بێ به‌و جۆره‌ی، که یۆنانییه
کۆنه‌کان به‌کاریانهێناوه.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا، زۆر جار فه‌لسه‌فه به شێوه‌یه‌کی
هه‌ڕه‌مه‌کی‌و نائه‌کادیمییانه پێناسه ده‌کرێ. به‌و جۆره پێناسه
ده‌کرێ، که تێگه‌یشتن‌و بیر‌و بۆچوونی که‌سێ بێ سه‌باره‌ت به ژیان‌و به
کردنی کارێک بێ، یان کاردانه‌وه‌یه‌ک بێ له ژیانی رۆژانه‌یدا. واته
فه‌لسه‌فه به جۆرێ پێناسه ده‌کرێ، که جۆرێ بێ له رۆشنبیری مرۆڤ له نێو
شارستانییه‌تێکی، یان کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤایه‌تیدا، شارستانییه‌تی، یان
کۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی بێ، یان رۆژهه‌ڵاتی. به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه،
ئه‌گه‌رچی رۆڵی خۆی هه‌یه له گواستنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕکردنی فه‌ره‌نگ‌و
رۆشنبیریی فه‌لسه‌فی له نێو کۆمه‌ڵگاو شارستانییه‌ته‌کاندا، به‌ڵام
بێگومان پێناسه‌یه‌کی ته‌واوی فه‌لسه‌فه نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، که
فه‌لسه‌فه‌ی به پێی جوگرافیا پۆلێن کردووه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی کیشوه‌ری
رۆژئاوا‌و کیشوه‌ری رۆژهه‌ڵات.
گه‌ڕانه‌وه |