|
|
|
|
||||||||||
|
|
مێدیای چەواشەکار بەدەم یەکدا
دەڕشێنەوە گۆمەیی ٢٤/ ٣/ ٢٠١١
لەڕێوییان پرسی؛ کێت
شایەتە؟ گوتی کلکم!!
ئەگەرچی هیچکات بێزم
نەهاتووە چاو لەو ماڵپەڕە بکەم کە بەخۆی دەڵێت "کوردستان پۆست" چونکە دەزانم چەندە
بۆگەنە، بۆیە من پێیدەڵێم (جاشەکان پۆست) بەڵام یەکێک لەو دۆستانەی بەئاگان لە
وڵامی من بۆ درۆکەی ئامینە کاکە باوەو مێدیاکانی دۆستی، کەمێک لەمەوبەر بە تەلەفۆن
پێی ڕاگەیاندم کە درۆکان وا لە جاشەکان پۆستیشدا هەیە.
من وامدەزانی بەو وڵامەی
لە "کۆرستان نێت"دا بڵاوبووەوە ئامینە بەخۆدا دەچێتەوەو لەو درۆیەی پەشیمان
دەبێتەوە کە نزیکەی ٦٠ کەسی چالاکوان لەچەندین پارتی بیر جیاواز بەئاگان لە ڕاستی
پرۆسەکە. بەڵام وا دەردەکوێت دادەم درۆکەی زۆر خەستکردووە. خۆ ئەگەر خۆی کارەکەی
بەوشێوەیە نەورووژانبێت، ئەوا دیارە مێدیا چەواشەکارەکان بەدەم یەکدا دەڕشێنەوە تا
شەقامی کوردی زۆر خەست بورووژێت. فەرموون بڕاونن
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=34911&cat=1
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=11500
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=509e99d2
http://rozhname.com/mer.php?id=430
http://qadirzada.com/Amine.kakebawe.html
http://werash.wordpress.com/2011/03/18/1057-2
http://ja-jp.facebook.com/permalink.php?story_fbid=119247218149701&id=113071765433913
کاتێک لە درۆجاڕەکەی
جاشەکان پۆستم ڕوانی دەبینم لە دیمانەیەکدا هەمان ڕۆژی بڵاوبوونەوەی وڵامەکەم لە
"کوردستان نێت"، درۆکانی خەستکر کردووە دەڵێت؛
... هەر لەسەرەتاوە کەسێکی بەتەمەن کە
لەفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانە و پارتییە پێی ووتم ئێمە دژی بیرکردنەوەی
ئێوەین.
ئەشهەدو بیللا تەنها
ئەوەی ڕاستە کە منی ڕێگری بەتەمەنم، بەڵام ئەو لە ماڵپەڕی ئاوێنەدا گوتوویەتی
نایانناسم،
چۆن ئێستا دەمکات بە ئەندامی فیدراسیۆن (ئەگرچی
جێگەی شانازییە مرۆڤ ببێتە ئەندام لە دەزگایەکدا لەسەرەتای دامەزرانیەوە شوێنی
باڵیۆزخانەی کوردستانی مەزنی گرتبێتەوە ــ نموونەیش بۆ ئەوە لەلای هەندێک هاوبیری
ئەمڕۆی ئەو هەیە).
لەوڵامی پرسێکی
هاندەرانەی جاشەکان پۆستدا بۆ سکاڵا تۆمارکردن دەڵێ؛ ...
نا جگه لهوهی کهسهکان بهشێوه دهناسم، بهڵام من تا
ئهو جێگهی بۆم بکرێ سکاڵا ناکهم، راسته مافی خۆمه سکاڵابکهم
. بێگومان سکاڵا تۆمار ناکات چونکە
دەزانێت دادگا لە سوید بێلایەنو درۆ دەرخەرن، لەوێدا خۆی تووشی سزابار دەبێت،
لەوێشدا من پێداگر دەبم لەوەی کەسێک لە پانێلگێڕەکان یان ئەندام پەرلەمانە
سویدییەکەی پارتی گەڵ گەواهی ئەوە بدات کە تاکە یەک ورتە لەدەمی من یان کەسێکیتر
دەرچووبێت یان کەسێک لەوانەی ئاماژەی پێداون لێی هەستابێتە سەر پێ،... ئەوجا
لەدرێژەی وەڵامیدا بۆ جاشەکان پۆست دەڵێت؛
...
ئهمه سهرهتای مافی ههموو کهسێکه، ئهوان تهنها ڕێگریان لهوه نه کردوه
که من قسه نهکهم ، ههر ئهوه نا بهڵکو پهرلهمانتاری سویدی کاک جهبار
ئهمینیشیان ئاگادار کردهووه، که نامه نهنێرێرێت ، یان بێدهنگی ههڵبژێرن بۆ
ئهو ڕووداوهی ئهمڕۆ له باشوری ووڵات ڕوو دهدات...
ئەمەیشیان درۆیەکی ترە من هەرگیز نەمبیستووە!!!
دیمانەگێڕی جاشەکان
پۆست دەڵێت؛
ئامینهی کاکه باوه زۆر بهوه نیگهرانه، که؛
بهداخهوه کورد میلله تێکه هێندهی ڕێز له بێگانه دهگرێ، ههرگیز ئاماده
نییه ڕێز له کهسهکانی خۆی بگرێت. ئهگهر پهرلهمانتارێکی سویدی بێت ههموو
دهوری دهدهن و ڕێزی لێ دهگرن، بهڵام ههمان پهرلهمانتار ئهگهر کورد بێت
هاوکێشهکه جۆرێکی تر دهبێت.
ئەگەر کەسێک هەندە بێباوەڕبێت بەمیللەتی خۆی، دەپێت
چۆن دەنگپێدەرانی باوەڕی ئەوەیان پێیەتی لەنێو لۆبیەکدا بکۆشێت بۆ ڕزگاریو
سەرفرازیی وڵاتە ژێردەستەو پەرتکراوەکەیان. ئەوجا ڕێزگرتنمان بۆ پەرلەمانتارانی
سویدی بەو ڕادەو بارستاییە دەبێت کە ئەوان دەیانبێت بۆ ئێمەو ئامانجەکانمان کە
ئازادی، سەربەخۆییو سەرفرازی کوردستانو گەلەکەیەتی. خۆ "فرێدریک مالم" کە
پەرلەمانتاری سویدییە لەپێش ئامینەدا بەڕێزەوە وتارێکی بەناوی پارتی گەلی سویدییەوە
خوێندەوە بێ لایەنگرانە پشتگیری دەربڕی بۆ گەلانی مافخواز دژ بە دیکتاتۆرەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەڵام ئەگەرچی لەڕێگەی هاوسەرەکەیەوە کە کوردە، زۆرچاک ئاگای لە
بارو دۆخی کوردستان، لەگوڵ کاڵتری بە کوردی باشوورو سیستێمەکەی نەگوت، چونکە
دەزانێت ئەو خۆپیشاندانەی سەرەتا بەداخوازی ڕەوا دەستیپێکرد پاشان ئاژاوەگێڕی وەک
ئامینە بەئاراستەی گێرەشێوینیدا بردن.
سەرئەنجام،
وڵامی دوو
پارتە دەسەڵاتدارەکەی باشووری کوردستانیش جێدێڵم بۆ وتەبێژی خۆیانو بە پەیوەندی
دیپلۆماتیی خۆیاندا چوونەوە لەگەڵ پارتی چەپی سویدی کە ئامینە نوێنەراتییان دەکات
لە پەرلەمانی سوید.
خوێنەری هێژا؛ باوباپیران گوتوویانە: "قسە هەزارە، دوانی بەکارە". فەرموون
ئەو دووە لەمنی بەتەمن وەرگرن...
یەکهەم؛ ئەوەی من ئەمڕۆ دەیبینم چڕترە لەو پرۆسەیەی هەمان ئەندازیار لە
ساڵی ١٩٦٤دا دەستی باڵای تێدابوو. دووهەم؛ ئەویە کە لە ساڵی ١٩٧٠دا پاش بەیانی ١١ی
ئازار ئەو ئەندازیارە ویستی بە هاویشتنی نارنجۆکێک بۆ خوندگەیەکی کچان لەسلێمانی
هەمان بەوجۆرە ئاژاوەیە ئارامی باشووری کوردستان تێکدات، بەڵام کە کۆششەکەی پووچەڵ
بوو هەڵهات بۆ ئەورووپاو (مامۆستا جەمالی ئەعە خورشە) قوڕبەسەریش کە کارەکەی بۆ
ئەنجامدا لەسێدارەدرا ئێستا ناوی لەکۆلەکەی تەڕیشدا نایەت. ئەگەرچی لەنووسینی خودی خۆیان بەڵگەی مێژوویی زۆرم لەبەردەستدایە، ناخوازم چیتر برین بکولێتەوە، هەر دەڵێم کە، لەوەتەی ڕەوتی گۆڕان پەیدابووە من خۆم گرتووە لەوەی شتێک لەسەر ڕابوردووی کەسانێک لە سەرانی ئەو ڕەوتە بنووسم، بەڵام کە لەشوێنێکدا هەڵوێسی زیاندەر بە پرنسیپە نەتەوەییەکانی کوردستانی مەزن ببینم خۆم بە تاوانبار دەزانم گەڕ ڕێی لێنەگرم. لە بەرانبەریشدا خۆم بە ئەمەکدار دەزانم بۆ گشت ئەوکەسانەی بەتەنگ پرنسیپە نەتەوەیی
ەکانمەوە دێن، ئەگەرچی کوردبن یان بیانی، پایەداربن یان سڤیلی ئاساییو
بەڕێزەوە دەستیان دەگوشم.
بژی کورد، بژی کوردستان، شەکاوەبێت ئاڵاکەی بەسەر گشت خاکی کوردستانی مەزن،
بەئاواتی ژیانی ئاشتیو ئاسوودە بۆ گەلی کوردستان بەگشتیو ئارامی تایبەت بۆ شاری
سلێمانی.
2011 |
|
||||||||||
|
|
|