|
|
|
|
||||||||||
|
|
گۆڕه جووله‌که لهکوێستانو دۆڵه‌کانی کوردستاندا دیارده‌یه‌ک ده‌بینرێت بریتییه له گۆڕی شوورهدار به په‌رژینی گوڵ‌و دره‌ختی جوان، یان له‌ناو هۆڵی فراوان‌و ژێر گوومه‌زی پڕ نه‌خش، پێیان ده‌گوترێت مه‌رقه‌دی ئه‌سحابه (واته ڕاکشانگهی هاوڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام)و هاووڵاتییان بهدروودهوه ده‌چنه سهردانیو به‌ده‌م لێپاڕێنهوه به‌ردو بهردووهکانی ماچده‌که‌ن تاخودا به‌هۆیانه‌وه لێیانخۆشبێت. له‌به‌رانبه‌ر زۆریاندا ته‌پۆلکه‌ی به‌ردی ورد‌و درشت هه‌ن له‌هه‌ندێک شوێن به‌رزی گوومه‌زی ئه‌سحابه‌که ده‌بێت ئه‌گه‌ر لێی بهرزترنهبێت، پێی ده‌گوترێت گۆڕه جووله‌که. له‌لای موسوڵمانانی ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واری هه‌ڵوێستێک بووه‌ته نهریتو باو، هه‌رچی به‌لایاندا تێپه‌ڕێت ده‌بێت حه‌وت به‌ری هه‌ڵداته سه‌ر (واته به‌زاراوه‌ی ئاینی، ده‌بێت ڕه‌جمی بکات) ئه‌گینا ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت وه‌کتر، ئه‌وه‌ی به‌لای گۆڕی ئهسحابهکهدا تێپه‌ڕێت ده‌بێ فاتیحایه‌ک بنێرێت بۆ ڕه‌وانی، ئه‌گینا خودای لێ نیگه‌ران ده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌و ته‌پۆلکانه بکۆڵینه‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئێسک‌و پروسکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کوردی له‌بندایه سیازده سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر خوێنی خۆی به‌ختکردووه له‌پێناو به‌رگری له‌خاکی کوردستان، ئێستا نه‌وه‌کانی له‌بری سپاس‌و پاداشت پێیده‌ڵێن جووله‌که. ئه‌گه‌رچی هیچ نه‌نگییه‌ک له‌خودی ناوی جووله‌که‌دا نییه، چونکه ئه‌ویش وه‌ک ئێمه مرۆڤه، به‌ڵام به‌پێی خواست‌و ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی مێشکی برایانی کوردمی داگیکردووه، جوو دوژمنی ئه‌وانه بۆیه ئه‌وناوه‌یان له‌لا یه‌کسانه به خوانهناسو وه‌ک تانووت به‌کاریدێنن. لهبهررانبهر ئه‌وه‌دا ده‌بێت کڕنووش بهرنو داروپه‌ردووی گۆڕی ئه‌و داگیکهره ماچکه‌ن که له‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ ئهنفالو تاڵانی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنانه‌و لهدۆڵو کوێستانه‌کانی کوردستاندا تۆپیوه، ئه‌گێنا ئه‌وجۆره گۆڕانه چیده‌که‌ن له‌ده‌شتی شاره‌زوور یان کوێستانه‌کانی قه‌ندیل، عهبابهیلێو بناری شنروێ، یان پاڵه‌و بناری شاهۆ، یانیش به‌ردبڕان له‌کێوه‌کانی سه‌قز، هتد... پێموایه ئێستایش دره‌نگ نییه ڕۆڵه‌کانی میلله‌ت هۆشیارکهینهوهو ڕاستی ئهوپرۆسهی ئه‌نفاله‌یان تێگهێنین که‌بوو به بنه‌ما بۆ ئه‌نفاله‌کانی تری قۆناغ‌و چه‌رخه جیجیاکانی خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌کانی عهرهبیو تورکی‌و فارسی تاده‌گاته ڕژێمه‌کانی سه‌رده‌م.
تێبینی: ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و سهرگوروشتهیه له‌م ناونیشانه‌دا ده‌خوێننه‌وه http://www.xwdakan.com/Nusaran/Hemecor/ZerdeShti-1.htm
|
|
||||||||||
|
|
|
|