سیدهارتا
گاوتاما بوودا
(558 پ.ز ـ 483 پ.ز)
گاواتما بوودا ناوی خۆی (سیدهارتا گاوتاما) بووه، که به واتای (خاوه‌نی
ئامانج به‌دیهاتوو) دێ. له گوندی (کایبافاستو) له (نیپاڵ)، که
ده‌که‌ویته سه‌ر سنووری (هیندستان) له‌دایکبووه.
سیدهارتا باوکی میری خێڵێکی جه‌نگاوه‌ر بووه، که ناسراوه به (دهارما)،
که له شارێکی ناوچه‌ی (ساکیا) له سه‌ر سنووری نێوان باکووری هندستان‌و
باشووری نیپاڵدا نیشته‌جێ بوون. سیدهارتا، که له‌دایک بووه، ره‌به‌نێک
له چیای هه‌مه‌ڵایاوه هاتووه‌و منداڵه‌که‌ی بینیوه به رووتی له‌سه‌ر
گه‌ڵایه‌کی لۆتس خه‌وێنراوه. ته‌ماشای کردووه سی‌و دوو نیشانه به
له‌شیه‌وه بینیوه. یه‌کسه‌ر پێشبینیی کردووه، که ئه‌و منداڵه ده‌بێته
پیاوێکی ئایینیی مه‌زن. به‌ڵام باوکی سیدهارتا به‌و هه‌واڵه دڵگران
بووه، چونکه حه‌زی کردووه کوڕه‌که‌ی به ژیانی ساده‌و ئاسایی بژی‌و
میری نێو کۆشک بێ، نه‌ک ببێته ره‌به‌نێکی ئایینی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر
له منداڵییه‌وه کوڕه‌که‌ی فێری یاری‌و ئه‌سپسواری کردووه. سیدهارتا
هه‌ر له منداڵییه‌وه زیره‌کیی تیادا ده‌رکه‌وتووه، که ته‌مه‌نی
گه‌یشتۆته حه‌وت ساڵان، دایکی، که ناوی (مایا) بووه، کۆچی دوایی
کردووه، ئیتر پووره‌که‌ی له کۆشکی میرنشینیدا په‌روه‌رده‌ی کردووه تاکو
ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته شانزه ساڵی‌و ژنیان بۆ هێناوه. ژنه‌که‌ی ناوی
(یاسودارا) بووه‌و کوڕێکی لێی بووه ناوی لێناوه (ره‌ئولا).
سیدهارتا، که ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته بیست‌و یه‌ک ساڵی، ژیانی نێو کۆشک زۆر
بێزاری کردووه، بڕیاریدا‌وه له ده‌رگای کۆشک بچێته ده‌ره‌وه‌و گوزه‌رو
بازاڕ ببینێ، ئه‌گه‌رچێ به پێی داب‌و نه‌ریتی (دهارما) نه‌ده‌بووایه
منداڵی کۆشک تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی کۆشک ببێ. سواری گالیسکێ
بووه‌و چۆته نێو بازاڕ‌و خه‌ڵکی هه‌ژارو بێده‌رامه‌ته‌کانی بینیوه: رۆژێ
له‌و گه‌شتانه‌یدا بۆ نێو بازاڕ، چاوی به پیره‌مێردێکی رووته‌ڵ‌و پشت
کۆماوه که‌وتووه‌و بۆته جێی سه‌رنجی. له یاوه‌ره‌که‌ی پرسیوه: "ئه‌وه
چ جۆره مرۆڤێکه؟" یاوه‌ره‌که‌شی پێی گوتووه: میرم، ئه‌وه پشتی
کۆماوه‌ته‌وه." سیدهارتا لێیپرسیوه: "بۆچی پشتی کۆماوه‌ته‌وه، چیی
کردووه، که به‌هۆیه‌وه پشتی وا کۆماوه بێ؟" یاوه‌ره‌که‌ی وه‌ڵامی
داوه‌ته‌وه: "میرم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆر پیر بووه، هه‌ر مرۆڤێکیش
ئه‌وه چاره‌نووسێتی، پاش گه‌نجێتی، هه‌ر ده‌بێ پیر بێ، که پیریش بوو،
ئیتر پشتی به‌و جۆره کۆماوه ده‌بێ، تاکو ئه‌و رۆژه‌ی، که ده‌مرێ."
سیدهارتا که گوێی له‌و قسانه ده‌بێ، ده‌شڵه‌ژێ‌و به ده‌نگی به‌رز
ده‌ڵێ: "ئاخ، که مرۆڤ زینده‌وه‌رێکی چه‌ند نه‌زان‌و داماوه، ته‌مه‌نی
گه‌نجی وا مه‌ستی ده‌کا، که بیر پیریی خۆی نه‌کاته‌وه." ئه‌وجا روو
ده‌کاته یاوه‌ره‌که‌ی‌و پێی ده‌ڵێ: "بنگێره‌ڕه‌وه، با بگه‌ڕێینه‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌موو چاره‌نووسمان بگاته ئه‌و پیرییه، ئیر رابواردن‌و
خۆشیمان چ سوودی هه‌یه؟"
له دووه‌م چوونه‌ده‌ره‌وه‌یدا سیدهارتا پیاوێ ده‌بینێ تووشی نه‌خۆشیی
تاعوون بووه، پێشتی له‌شی پڕ بووه له برین‌و کێم، ره‌نگی روخساری زۆر
ره‌ش داگه‌ڕاوه، له قه‌راغی شه‌قامێکدا رۆنیشتووه‌و به قورسی هه‌ناسه
ده‌دا. سیدهارتا، که ئه‌و پیاوه به‌و جۆره ده‌بینی، له یاوه‌ره‌که‌ی
ده‌پرسێ: "ئه‌و پیاوه نه‌خۆشییه‌که‌ی چییه؟" یاوه‌ره‌که‌ی پێی ده‌ڵێ،
که تووشی تاعوون بووه، هه‌رگیز چاکبوونه‌وه‌ی نییه. سیدهارتا ده‌ڵێ:
"که‌واته ته‌ندروستی‌و له‌ش ساغی خه‌ونێکی خۆشه، ده‌ردو نه‌خۆشیش
رووخسارێکی زۆر ناشرینی هه‌یه. چ مرۆڤێکی دانا هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م
راستییه‌ی بوون ببینێ، ئیتر بتوانێ بیر له کامه‌رانی بکاته‌وه؟" له
جاری سێیه‌مدا، سیدهارتا، که ده‌چێته نێو بازاڕ، ده‌بینی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک
تێرمێکیان پێیه‌و ده‌یبه‌ن بۆ سووتاندن. له یاوه‌ره‌که‌ی ده‌پرسێ:
"ئه‌و دیمه‌نه چییه ده‌یبینم؟" یاوه‌ره‌که‌ی پێی ده‌ڵێ: "ئه‌وه
مردوویه‌که ده‌یبه‌ن بۆ سووتاندن." ئه‌ویش ده‌ڵێ: "ئه‌ی هاوار بۆ
گه‌نجی ئاخنراو به پیری، ئه‌ی هاوار بۆ ته‌ندروستی، که نه‌خۆشی وێرانی
ده‌کا، ئه‌ی هاوار بۆ ژیانی مرۆڤ، که بۆ ده‌هرێ به‌رده‌وام نابێ. ئه‌ی
هاوار بۆ دڵی دانایه‌ک، که به‌خته‌وه‌ریی پێ ناگا." له جاری چواره‌مدا،
سیدهارتا، چاوی به ده‌روێشێ ده‌که‌وێ کاسه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
خه‌ڵکی خۆراکی بۆ دههخه‌نه نێو. له یاوه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌پرسێ: "ئه‌م
پیاوه چییه، که نه‌رمه‌هه‌ناسه ده‌کاو سه‌ری خۆی دانه‌واندووه‌و به
رێدا ده‌ڕوا؟ دیاره دڵی زۆر ئارام‌و ئاسووده‌یه؟" یاوه‌ره‌که‌ی پێی
ده‌ڵێ: "میرمی گه‌وره‌م، ئه‌مه ده‌روێشێکی ره‌به‌نه، ته‌رکی دنیای
کردووه‌و بۆ دڵی خۆی هه‌ر دوای ئارامی‌و ئاسووده‌یی کردووه. پیشه‌ی
هه‌ر گه‌شت‌و گه‌ڕیده‌ییه، خه‌ڵکی خێری پێ ده‌که‌ن‌و هیچ سۆز‌و
په‌رۆشییه‌کی له دڵدا نه‌ماوه." سیدهارتا پێی ده‌ڵێ: "هاوڕێم، باشترین
وه‌ڵامت دامه‌وه، ئه‌وه‌ی من ده‌یخوازم ئه‌مه‌یه. ئای چه‌ند به په‌رۆشم
بۆ ئه‌م جۆره ژیانه. داناکان ستایشی ئه‌وه ده‌که‌ن مرۆڤ باشتره ئایین
په‌روه‌ر بێ، چونکه سوودی بۆ خودی مرۆڤ‌و بۆ بوونه‌وه‌ره‌کانی‌تر
هه‌یه. ئایین په‌روه‌ری ئه‌و ژیانه‌یه، که ئارامی‌و ئاسووده‌یی
ده‌به‌خشێ. پڕێتی له به‌روبوومی چاکه."
باوکی سیدهارتا به‌خه‌م ده‌یڕوانییه ره‌فتاری کوڕه‌که‌ی، ده‌یزانی، که
بیر له‌وه ده‌کاته‌وه میراتی‌و سامانی کۆشک به‌جێ ده‌هێڵێ به
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و راستییه‌دا بگه‌ڕێ، که چۆن مرۆڤ له
ده‌ردی پیربوون‌و نه‌خۆسی‌و ئازار‌و مردن رزگار بکا. چه‌ند جارێ
ته‌قه‌للای ئه‌وه ده‌کا کوڕه‌که‌ی له‌و بیره لا بدا. پێی ده‌ڵێ: "کوڕم،
ته‌نها له کۆشکدا بمێنه‌ره‌وه، ئیتر داوای هه‌ر شتێ ده‌که‌ی، بیکه."
سیدهارتا به باوکی ده‌ڵێ: "باوکی به‌رێزم، داوای چوار شت ده‌که‌م، هه‌ر
به گه‌نجی بمێنمه‌وه، قه‌د نه‌خۆشیش نه‌گرم، کۆتایی به ژیانم نه‌یه‌ت،
له‌شیشم له‌نێو نه‌چێ."
باوکی سیدهارتا، که گوێی له‌م قسانه‌ی کوڕه‌که‌ی ده‌بێ، خه‌مباری زۆر
دایده‌گرێ. سیدهارتا به باوکی ده‌ڵێ: "باوکی هێژام، ئه‌گه‌ر توانات
نییه من له پیری‌و له نه‌خۆشێ‌و له مردن‌و له نه‌مان رزگار بکه‌ی، ده
رێگه‌م بده جارێکی‌تر نه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌م ژیانه."
ئیتر سیدهارتا بڕیاری خۆی ده‌داو واز له ژیانی خۆشی‌و رابواردنی
میرزاده‌یی نێو کۆشکی پاشایی بهێنێ‌و روو له ژیانی گه‌دایی‌و
ته‌نیایی‌و گۆشه‌گیری بکا‌و خه‌ڵوه‌تگایه‌ک له نێو دارستاندا دروست
بکا‌و له‌گه‌ڵ ره‌به‌نه براهمییه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر به‌رێ. جله‌و
به‌رگی میری داده‌که‌نێ‌و گه‌ڵای دا‌و ده‌کا به جل‌و به‌رگی خۆی، قژی
خۆیشی پاک ده‌تاشێ. ئیتر به رامان‌و بیرکردنه‌وه باوه‌ڕی وای لا دروست
بووه، که ره‌به‌نی‌و برسێتی رێگا چاره‌ی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی له
ئازارچه‌شتنی به‌رده‌وام رزگاری بێ، ئه‌و ئازاره‌ی، که به‌هۆی پیری‌و
نه‌خۆشی‌و مردن‌و فه‌نای ئه‌به‌دییه‌وه مرۆڤ تووشی دێ. ره‌به‌نه‌کان
فێری رێبازی (ئه‌تمان)ی ده‌که‌ن، واته رێبازی گه‌ڕان به دوای (خود)دا‌و
له خوده‌وه بگاته (براهمان)، واته هێزی گه‌ردوونی. پاش چه‌ند ساڵێ
مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌به‌نه براهمییانه‌دا، سیدهارتا گه‌یشتۆته ئه‌و
بڕوایه‌ی، که ئه‌و ره‌به‌نه براهمییاانه له‌سه‌ر رێبازی راست نین بۆ
قورتارکردنی مرۆڤ له ئازاره‌کانی‌و ئه‌و رێبازه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر
زۆر ئاڵۆزه‌و سه‌خته‌و به‌زه‌یی تیادا نییه. له کۆتاییشدا ته‌نها هه‌ر
هه‌ڵاتنه له (سه‌مسه‌ره)و هیچی‌تر، که به واتای له‌دایکباانه‌وه‌و
مردنی به‌رده‌وام دێ. له‌به‌ر ئه‌وه بریکردۆته‌وه، که واز له براهمایی
بهێنێ‌و رێبازێکی‌تر بگرێته به‌ر، که ئه‌ویش رێبازی (خه‌رقه‌یی‌و
ته‌ریکی)یه. چه‌ند ساڵێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی (راما بوترا)دا له لووتکه‌ی
هه‌ڵۆیانی چیاکانی هه‌مه‌ڵایادا خۆی ته‌ریک‌و برسی کردووه، هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی ئازار به جه‌سته‌و له‌شی خۆی بگه‌یه‌نێ‌و هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک
له خۆیدا بکوژێ. له‌و ماوه‌یه‌دا له یه‌کێ له (یۆگاییه‌کان)ه‌وه فێری
ئه‌وه بووه چۆن بۆ ساتی دوور‌و درێژ چوارمشقی‌و بێده‌نگ‌و بێ جووڵه
دانبیشێ‌و هه‌ناسه‌ی خۆی رابگرێ‌و چاو ببڕێته ئاسۆ. چه‌ندین رۆژ رۆژوو
بگرێ وه‌ک چۆن جانه‌وه‌ره‌کان له وه‌رزی زستاندا ده‌چنه سوباته‌وه. له
رۆژێکدا ته‌نها یه‌ک ده‌نگه برنجی خواردووه. جێگای خه‌وی له‌سه‌ر
دڕک‌داڵی ده‌شت‌و ده‌ر بووه. به‌ڵام له دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه گه‌یشتۆیه
ئه‌و بڕوایه‌کی، که ئه‌وه‌ش رێبازی راست نییه، که خۆی به جۆرێ برسی
بکا، که هێزی بیرکردنه‌وه‌ش له‌ده‌ست بدا‌و راستیشی له‌به‌رچاو گوم بێ،
بۆیه وازی له‌و رێبازی (یۆگایی)یه‌ش هێناوه‌و ئیتر خۆی به ته‌نیا
ژیانی (بهیکشو)ی هه‌بێ، واته ژیانی گه‌دایی. رۆژێکیان له‌پاڵ
رووبارێکدا له ژێر دره‌ختێکی توو له نزیک گوندێ به ناوی (ئۆرفیلا)
داده‌نیشێ. کچه باخه‌وانێ لێی نزیک ده‌بێته‌وه‌و کاسه‌یه‌ک شیربرنجی
ده‌داتێ. ئیتر بیرده‌کاته‌وه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ
بتوانم ببم به (بودا)، ده ئه‌م کاسه‌یه، که خستمه ئاوه‌که‌وه، با به
دژی شه‌پۆلی ئاوه‌که‌دا بروا."
ئیتر، که کاسه‌که ده‌خاته ئاوی رووباره‌که‌وه، ده‌بینێ ده‌خزێ هه‌تا
نێوه‌ڕاستی رووباره‌که، پاشان بایه‌کی توند رووه‌و دژی شه‌پۆلی
رووباره‌که ده‌یبا، وه‌ک چۆن که‌شتییه‌ک بیه‌ک هه‌ڵبکاو به تیژی بیبا.
سیدهارتا، که ئه‌مه ده‌بینێ، چوارمشقی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ پووش
داده‌نیشێ‌و روو له رۆژهه‌ڵات ده‌کاو ده‌ڵێ: "پێستی له‌شم ئه‌گه‌ر
وشکیش بێ، ماڵم ئیفلیج بێ، ئێسقانیشم ورد بێ، تاکو نه‌گه‌مه زانین،
له‌م شوێنه‌ی خۆم جووڵه ناکه‌م. له شه‌وی یه‌که‌مدا سیدهارتا بیری له
ژیانی رابردووی خۆی کردۆته‌وه، له نهێنیی (سه‌مسه‌ره) تێگه‌یشتووه، خۆی
لێ رزگار کردووه‌و بووه به (بودا). له شه‌وی دووه‌یشمدا له باری جیهان
تێگه‌ێستووه. له شه‌وی سێیه‌مدا تاکو کازیوه بیریکردۆته‌وه، تاکو له
زنجیره‌ی هۆکارو به‌ره‌نجامه‌کان تێگه‌یشتووه، ئه‌وجا گوتوویه‌تی: "ئای
له‌م جیهانه چه‌ند په‌ژاره‌یی تێدایه، له‌دایکبوون‌و پیری‌و مردن‌و
دووباره له‌دایکبوونه‌وه‌و پیربوونه‌وه‌و مردنه‌وه.. ئایا هۆکاری
پیربوون‌و مردن، له‌دایکبوونه‌وه‌و ئاره‌زووکودن نییه بۆ دووباره
له‌دیکبوونه‌وه؟ که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت‌و ئاره‌زووه بکوژین، که
بوونه‌وه‌ر له له‌داکبوونه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه، ئاخۆ نابێته
ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی به‌ر له دووباره له‌دایکبوونه‌وه‌و ئازاره‌کانی
بگرین؟ ده‌نا هیچ رێگایه‌ک نییه بۆ کوشتنی ئه‌و ئاره‌زووه، ته‌نها
ژیانی پاکی نه‌بێ."
سیدهارتا پاش ئه‌وه‌ی، که ده‌بێته (بودا)، بیرده‌کاته‌وه‌و له‌به‌ر
خۆیه‌وه ده‌ڵێ: "ئاخۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌یامی ئه‌م زانینه‌م به خه‌ڵکی
بگه‌یه‌نم، به هه‌ڵه لێم تێناگه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر به بێده‌نگ
بمێنمه‌وه، نابم به (براتییکا بودا، واته به (هۆشیارێکی هه‌ر بۆ خودی
خۆ)؟" به‌ڵام، که بیریکردۆته‌وه بگاته (نیرڤانا)، واته ئاسووده‌یی
هه‌میشه‌یی‌و خۆشه‌ویستی نیشانی خه‌ڵک بدا، ئیتر بڕیاریدا‌وه واز له
گۆشه‌گیری بهێنێ‌و بچێته نێو خه‌ڵک‌و رێبازی ژیانی ئاسایی‌و کۆمه‌ڵگایی
بگرێته به‌ر. سیدهارتا ئیتر له‌و کاته‌وه ناسراوه به (بودا)، واته
(هۆشیار)و بیروباوه‌ڕه‌که‌ی خۆی له نێو خه‌ڵکیدا بڵاوکردۆته‌وه.
(بودا) چۆته (بنارس)، یه‌که‌مجار په‌یامه‌که‌ی خۆی به براهمییه‌کان
گوتووه. په‌یامه‌که‌ی ئه‌وه بووه، که: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی
ئاسووده‌یی‌و دانایی‌و هۆشیاری (نیرڤانا)، پێویسته نه خۆی بخاته سه‌ر
رێگای تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی‌و نه خۆی بخاته سه‌ر رێگای سه‌خت‌و
ماندووبوون‌و دژواری، به‌ڵکو له بریی ئه‌م دوو رێگایه، پێویسته خۆی
بخاته سه‌ر رێگای (کارما)، واته رێگای تێگه‌یشتنی راست‌و بیرکردنه‌وه‌ی
راست‌و گوته‌ی راست‌و کاری راست‌و ره‌فتاری راست‌و ته‌قه‌للای راست‌و
ئاگایی راست‌و زانینی راست. ئه‌مانه راستییه‌کانی (دوهخا)ن، واته
راستیی ئازاره‌کانی له‌داکبوون‌و پیری‌و نه‌خۆشی‌و مردنن. ئه‌مانه‌ش
راستیی ئازاره‌کانی تووشهاتن له‌گه‌ڵ ناحه‌زان‌و دابڕان له که‌س‌و
خۆشه‌ویستان.
بودا ماوه‌ی په‌نجا ساڵ خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی بووه.
ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌ره‌تا له نێو چینی بنه‌ماڵه ناوداره‌کان
(بارهمانا)و جه‌نگاوه‌ره‌کان (کشاترییا)دا بڵاوکردۆته‌وه، چونکه ئه‌م
دوو چینه له (براهمییه‌کان) هۆشیارترو رووناکبیرتر بوون‌و زووتر له
په‌یامه‌که‌ی تێده‌گه‌یشتوون‌و که‌متر بڕوایان به ئه‌فسانه‌و پڕوپووچی
هه‌بووه. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ره‌به‌نه براهمییه‌کان
دژایه‌تیی خۆی‌و په‌یامه‌که‌یان کردووه، چونکه له به‌رژه‌وه‌نددیان
دراوه‌و سوودبه‌خش نه‌ده‌بوون ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به ناوی (براهما)وه
دیاری‌و زه‌کات‌و قوربانییان پێ نه‌به‌خشینایه.
بودا که‌سایه‌تییه‌کی زۆر نه‌رم‌و نیانی هه‌بووه، زۆر به سۆز‌و به‌زه‌یی
بووه. له ژیاندا هه‌رگیز تووڕه نه‌بووه، ته‌نها یه‌کجار نه‌بێ، کاتێ،
که یه‌کێ له ره‌به‌نه‌کان خۆی له بودا به زاناتر زانیوه.
بودا له دوا ته‌مه‌نیدا، به خواستی باوکی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆی‌و به باوک‌و پووری‌و
ژنه‌که‌ی‌و کوڕه‌که‌ی شاد بووه. له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیش‌دا کۆچی دوایی
کردووه. هه‌ر له مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆی نێژراوه، که ئیمڕۆ له نزیکی
شارێکه له (نیپاڵ).
بودا له دوای مردنی ئیتر وه‌ک مرۆڤێکی داستانی‌و ئه‌فسانه‌یی‌و
ئایینی‌و پیرۆز‌و یه‌زدانی‌و دانا‌و فه‌یله‌سووف ناوبانگی به هه‌موو
جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
بیروباوه‌ڕه‌که‌ی بوودا بووه به ئایینی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه له
کۆمه‌ڵێ وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وه‌ک: (تیبت) له باکووری هیندستان،
نیپاڵ، سریلانکا، چین، مه‌نگۆلیا، کۆریا، لاوس، ڤیتنام، تایلاند،
برمانیا، یابان. ئیمڕۆ نزیکی 300 ملیۆن مرۆڤ له سه‌رزه‌میندا باوه‌ڕیان
به ئایین‌و فه‌لسه‌فه‌ی بودا هه‌یه، که پێی ده‌گوترێ (دهارما)، یاخود
(بودیزم).