|
نیکۆڵای بردیایه‌ڤ
(1874 ـ 1948 ز)
نیکۆڵای بردیایه‌ڤ (Nikolai
Berdyaev)
فه‌یله‌سووفێکی بوونگه‌ری مه‌سیحی بوو. له ساڵی 1874 له گوندێکی نزیک
شاری کیێڤ له ئۆکرانیا له‌دایک بووه. له خێزانێکی ئاغا‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
بووه. له سه‌ره‌تای ژیانیدا به‌شداریی بزووتنه‌و‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی
ئایینی مه‌سیحی‌ی کردووه. پاشان ئه‌کادیمیه‌کی ئازادی بۆ رووناکبیریی
ئایینی دامه‌زراندووه. له زۆر بڵاوکراوه‌ی رووناکبیریدا نووسینی
فه‌لسه‌فیی بڵاوکردۆته‌وه. مامۆستایه‌تیی له زانکۆی مۆسکۆدا کردووه. له
سه‌رده‌می چاکسازیی سۆڤیه‌تیدا یه‌کێ بووه له‌و سه‌د مامۆستایانه‌ی له
زانکۆ‌و له وڵاتی سۆڤیه‌ت ده‌رکراون. بۆ ماوه‌یه‌ک له وڵاتی ئه‌ڵمانیا
ماوه‌ته‌وه‌و پاشان له پاریس نیشته‌جێ بووه تا له ساڵی 1948 کۆچی دوایی
کردووه.
گرنگترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌مانه‌ن: هۆشیاریی ئایینیی نوێ‌و کۆمه‌ڵگا
(1907)، فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی (1911)، واتای داهێنان (1916)، بۆچوونی
دۆسته‌یه‌ڤسکی سه‌باره‌ت به جیهان (1923)، فه‌لسه‌فه‌ی نایه‌کسانی
(1923)، واتای مێژوو (1923)، سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستی نوێ (1924)،
فه‌لسه‌فه‌ی گیانی ئازاد (1929)، چاره‌نووسی مرۆڤ (1931)، ئایین‌و
چه‌نگی چینه‌کان (1933)، خود‌و جیهانی شته‌کان (1934)، ئاوه‌زی
بۆرژوایی (1934)، گیان‌و داکه‌وت (1937)، گۆشه‌گیری‌و کۆمه‌ڵ (1938)،
کۆیله‌یی‌و ئازادی‌ی مرۆڤ
1939،
وتار ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی
که‌سایه‌تی (1939)، سه‌ره‌تا‌و کۆتایی (1947)، خه‌ون‌و داکه‌وت –
بیره‌وه‌ری ـ(1949).
بردیایه‌ڤ له فه‌لسه‌فه‌که‌یدا ده‌ڵێ: مرۆڤ خوده، به‌ڵام مه‌رج نییه
هه‌ر خودێ که‌سایه‌تی بێ. چونکه خود نابێ به که‌سایه‌تی تا له ئازادی‌دا
کار نه‌کا‌و بوونی خودی خۆی نه‌هێنێته دی. واته ئه‌و که‌سه که‌سایه‌تی
نییه، که ته‌نها ئه‌رکی پێ سپێردراوه‌و ده‌بێ به جێی بهێنێ.
گه‌ڕانه‌وه |