|
له‌هاوینی ساڵی 1989دا به‌ڕێز دوکتۆر سه‌لمان
فایق کاکه‌یی‌و به‌ڕێز مامۆستا فه‌همی کاکه‌یی پێشنیاری سازدانی
فلیمێکی کوردی‌یان هێنا بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له سوێدرهامن‌و
کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له هودیکسڤاڵ، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ناهه‌مواری
کوردستان‌و باری ئاڵۆزی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نیشانده‌ن به
هاووڵاتییانی سویدی خانه‌خوێ‌و تێگه‌یاندنیان له هۆی په‌نابخوازی
ئه‌و کۆمه‌ڵانه له وڵاتی ئه‌وان.
کۆمیته‌ی کارگێڕی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه
به‌ده‌نگ پێشنیاره‌که‌وه چووین‌و کۆمه‌ڵێک کوردی خوێنگه‌رمیان
کۆکرده‌وه، به‌هاوکاری ڕێکخراوی ABF Söderhamn
و سه‌رپه‌رشتکاری هه‌ردوو پێشنیارکه‌ری به‌ڕێز خوڵێکی دوو
هه‌فته‌یی
له شاری سوێدرهامن کرایه‌وه بۆ ڕاهگێنانی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شۆکییه‌ی
هه‌رگیز به‌شداری
ئه‌وجۆره کاره هونه‌رییه
نه‌بوون.
ته‌نانه‌ت کامیره‌مان‌و ئارایشکارو دیکۆرسازو سه‌رپه‌رشتکاری
ده‌نگ‌و گشت کاره‌کانی تریش
پێشتر هیچیان به‌سه‌ر
ئه‌وکارانه‌وه نه‌بووه. چیرۆکی خودی فلیمه‌که‌یش بیرۆکه‌یه‌ک
بوو، ماموستا فه‌همی به سه‌رپه‌رشتی دوکتۆر سه‌لمان له چیرۆک‌و
سه‌رگوروشته‌ی به‌شداربووانی فلیمه‌که
پێکیهێنا.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه، گشت به‌شداربووانی
فلیمی ئاسۆ خۆبه‌ختانه‌و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆ، نزیکه‌ی دوو مانگ
تێوه‌ی گلابوون. مامۆستا فه‌همی کاکه‌یی نزیکه‌ی دوو مانگ له‌شاری
فاڵشۆپینگ دوورکه‌وته‌وه‌و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی
هودیکسڤاڵ ڕۆژانه به‌هاتن‌و گه‌ڕانه‌وه سه‌د کیلۆمه‌تریا بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ده‌بڕی. هه‌روه‌ک گڕو تینی دۆستانی خانه‌خوێ
له‌ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی سوێدرهامن هیچ که‌متر نه‌بوو
له میوانه‌کانیان.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی شادومانی کۆمه‌ڵی
به‌شداربووانی فلیم‌و فێنکایی شنه‌ی ماندوونه‌بوونی،
ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوی فلیم‌و نووسینی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردی‌و
سویدییه‌کان بوو له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه.
گۆمه‌یی
|