|
زوروانگه‌ری

(زو‌روان) به كورته روانگه‌یه‌كی تێرمینۆلۆژی‌و فه‌لسه‌فی:
(زو‌روانzurvan
،zurwan)
وشه‌یه‌كه چه‌ندین جار له توێی گاتاكانی ئاوێستادا دووباره
بۆته‌وه، كه به زمانی ئیمڕۆی ئێمه (كات) ده‌به‌خشێ. به‌ڵام به
واتای پڕاوپڕی ئاوێستایی كاتی بێ سنوور ده‌به‌خشێ (zurwan
akarana)، واته كاتی بێ
سنوور‌و بێ جه‌مسه‌ر‌و هه‌میشه‌یی‌و نه‌ته‌نراو، یاخود كاتی بێ
به‌رجه‌سته‌و بێ ته‌ن‌و قه‌واره‌و له‌ش. هه‌روه‌ها له زمانی
په‌هله‌ویدا به واتای كاتی ئاسمان، یاخود كاتی به‌رجه‌سته، یاخود
كاتی ته‌نراویش به‌كار هاتووه.
هه‌ڵبه‌ت مرۆڤ
به هه‌ستكردنی به‌وه‌ی، كه به نێو مێژوودا رۆده‌چێ، بۆی
ده‌رده‌كه‌وێ، كه دیاره‌ده‌یه‌ک له (بوون)دا هه‌یه، كه (كات)ه،
واته به سانایی ده‌زانی (كات) بوونی هه‌یه، به‌ڵام چییه‌و له
چییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه؟ ئه‌وه‌یان ئاسان نییه بزانرێ، شت نییه
ببینرێ، تاقه رێگایه‌ک هه‌بێ، كه پێ‌ی باس بكرێ زمانه‌و وه‌ها
لێكبدرێته‌وه، كه دیارده‌یه‌كی ئه‌ستوویی بێ (material
phenomena)و هیچی‌تر.
سروشتی كات،
به هه‌ستكردنێكی ئاسایی له هۆشماندا، سێ مه‌ودایه: رابردوو
(تێپه‌ڕ)و رانه‌بردوو (تێنه‌په‌ڕ)و داهاتوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رگیز
بۆمان ئاشكرا نییه جه‌مسه‌ره‌كانیانه، به واتایه‌كی‌تر، سه‌ره‌تا
كامه بووه‌و كۆتایی كامه ده‌بێ. (كات) وا دیاره وه‌ک رووبارێ بێ
به خوڕ بڕوا‌و نه‌زانرێ ئاوی پێشووی له كوێ بووبێ‌و ئاوی
ئێستای كامه بێ‌و ئاوی داهاتووی له كوێ بێ. ئایا چه‌ند چركه
له نێو چركه‌كاندا هه‌یه؟. (كات) ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای هه‌بێ كامه
سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی. ئه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاكه‌ی‌و سه‌ره‌تای
سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاكه‌ی كامه‌یه؟ بێگو‌مان ئه‌م هه‌موو دووباره
بوونه‌وه‌یه گێژه‌نێكه كێ عه‌قڵی خۆی تێده‌هاوێ!. له راستیدا،
سه‌ره‌تای ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه عه‌قڵی خۆیان هاویشتۆته نێو ئه‌م
گێژه‌نه‌وه، هندستانیه كۆنه‌كان بوون، كه پێنج سه‌د ساڵ به‌ر له
مێژووی زاینی له ئۆپانیشاددا (كات)یان به سه‌رچاوه‌ی بوون
زانیوه. به دوو شێوه‌ش لێكیانداوه‌ته‌وه: (ناكات)، كه هیچ به‌شی
نییه‌و ئێستا هه‌میشه‌یی به‌خشیوه له لایان‌و (كات)، كه به‌ش
به‌شه‌و ئاساییه. به‌ڵام ئه‌و شێوه ئاساییه وه‌ها لێكدراوه‌ته‌وه،
كه مادده‌یه‌كی خاو بێ‌و هه‌وێنی بوون بێ، كه بوونیش سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو بوونه‌وه‌ره. كات به‌لایانه‌وه به‌رجه‌سته‌ی جیهان بووه‌و
ئۆقیانوسی یه‌زدانه‌كانه.
فه‌یله‌سووفی
گریكی (پارمینیدس
Parmenides)
(سه‌ده‌ی شه‌شی پێش زاین)و (زینۆ
zeno)
باوه‌ڕیان وه‌ها بووه، كه گۆڕان به ژیربێژی ئه‌ندێشه ناكرێ،
چونكه كات، كه
گۆڕان دیارده‌كه‌یه‌تی
خۆی له خۆیدا ئه‌ندێشه‌یه. به‌ڵام ئه‌فڵاتوون‌و ئه‌فڵاتوونیه‌كان‌و
بووداش باوه‌ڕیان وابووه، كه ژیان ئه‌ندێشه نییه‌و به‌ڵكو ئاوی
خوڕی نێو رووبارێكه، كه زوروانه. (هیراكلیتۆس
heracleitus)
ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تی، كه زو‌روان بنه‌مای هه‌موو راستیه‌كه، واته
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بوونه. بۆ نموونه گوتوویه‌تی، كه مرۆڤ هه‌رگیز
ناتوانێ دووجار پێ‌ی بخاته نێو هه‌مان ئاوی رووبارێكه‌وه. كه‌واته
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئایینانه‌ی، كه باوه‌ڕیان وایه تاقه ژیانێ
هه‌یه، كه له‌سه‌ر خاكه وه‌ها بیرده‌كه‌نه‌وه، كه سات‌و كات‌و
ته‌مه‌ن‌و سه‌رده‌م‌و زو‌روان گرنگترین‌و پیرۆزترینن. چ به‌خته‌وه‌ری‌و
چ ئازار‌و چ به‌هه‌شت‌و چ دۆزه‌خ هه‌مووی هه‌ر له‌سه‌ر زه‌میندایه.
به‌ڵام ئه‌و فه‌لسه‌فه‌و ئایینانه‌ی، كه باوه‌ڕیان به دوو جۆر
زو‌روان هه‌یه: زوروانی سه‌ر زه‌مین، كه ناهه‌میشه‌یی‌و به‌سه‌ر
چووه‌و زوروانی ئاسمانیش، كه هه‌میشه‌ییه، باوه‌ڕیان وایه‌كه
كاری چاكه‌و كاری خراپه. په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ش له
لای میسرییه كۆنه‌كان‌و ئیسلام بووه به ئایین. هه‌ڵبه‌ت دوو
تیۆریی تاكانه‌ی‌و بازنه‌یه‌تیی زو‌روان له نێو مێژووی
فه‌لسه‌فه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له بناغه‌ی بیر‌و كه‌له‌پوور‌و
فه‌لسه‌فه‌و ئاینی مرۆڤایه‌تی تا ئه‌مسه‌رده‌مه‌دا دروستكردوه.
فه‌یله‌سوفه
كۆنه‌كانی گریكیش له به‌ر له (سوكرات)ه‌وه، تا به‌ر له
(ئه‌رستۆتالیس)، هه‌ر هه‌موو راستی‌و سروشتی (كات)یان به
جووڵانه‌وه‌ی ئاشكراوه به‌ستۆته‌وه‌و گوتوویانه، كه كات (چه‌ند)ی
ژماره جووڵانه‌وه‌یه، واته به جووڵانه‌وه خۆی ده‌پێورێ‌و ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه‌ش جووڵانه‌وه‌ی گه‌ردوونه به گشتی. واته كات
سه‌رچاوه‌و هێزی بزوێنه‌ری بوون‌و نه‌بوونه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیش
به بوون‌و دروستبوونی مرۆڤه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیشی به
بوونی مرۆڤه‌وه هه‌بێ، ئه‌وا په‌یوه‌ندیی به گیانی زیندووی
مرۆڤه‌وه هه‌یه.
ئیفڵاتوون له
دیالۆگه‌كه‌یدا گووتوویه‌تی، كه (كات) دیارده‌یه‌كه له
دیارده‌كانی سیسته‌می جیهان‌و مه‌رجێكی پێویسته به‌ر له بوونی
كردگار. (كات) له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئاسماندا په‌یدابووه، ئه‌گه‌ر بێ
ئاسمان له نێو بچێ، كاتیش له نێو ده‌چێ. واته نموونه‌یه‌كه له
بوونی زیندوو له خودا، له ئه‌زه‌له‌وه هه‌یه‌و هه‌میشه‌یی‌و
هه‌تا هه‌تاییه، به‌ڵام به‌شی هه‌یه‌و وێنه‌شی هه‌یه: به‌شه‌کانی
رۆژ‌و مانگ‌و ساڵه‌كانن، كه به جووڵانه‌وه‌ی خۆر‌و ئه‌ستێره‌كان
ده‌پێورێن‌و وێنه‌كانیشی رابردوو‌و ئێستا‌و داهاتووه‌كانن.
به‌ڵام ئه‌رستۆتالیس
ده‌رباره‌ی (كات) ده‌ڵێ: "(كات) به‌بێ جووڵانه‌وه‌و گۆڕان نابێ.
بۆ نموونه ئێمه، كه هه‌ست به گۆڕان، یاخود جووڵانه‌وه ناكه‌ین
هه‌ست به تێپه‌ڕبوونی كاتیش ناكه‌ین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جووڵانه‌وه نییه، جووڵانه‌وه ته‌نها نیشانه‌كه‌یه‌تی." ده‌ڵێ: "بۆ
نموونه ئه‌وانه‌ی له ئه‌شكه‌وتی (سردیس)دا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ
خه‌ویان لێكه‌وتووه، كه ئه‌و ساڵانه‌ی دوور‌ودرێژیان به‌سه‌ردا
چووه، ئه‌ویش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ست نه‌كردنیان به
جووڵانه‌وه وایان باوه‌ڕكردووه، كه (كات) بوونی نییه.
له پاش
ئه‌ڕستۆتالیس ئه‌فلاتوونیه نوێیه‌كان (ئه‌فلۆتین‌و فۆرفۆریۆسی)
جیاوازیان له نێوان دوو جۆر (كات)دا ده‌ستنیشانكردوو: (كاتی سروشتی،
كه ئه‌رستۆ بایه‌خی پێ داوه‌و كاتی بنه‌ڕه‌ت‌و راسته‌قینه‌و
یه‌كه‌مین‌و گه‌وهه‌ر‌و هه‌میشه‌ییه، كه ئه‌فلاتون بایه‌خی پێداوه)
هه‌ڵبه‌ت به‌لای ئه‌م ئه‌فلاتوونییه نوێیانه‌وه (كات)ی بنه‌ڕه‌ت‌و
راسته‌قینه، كه گرنگتر بووه، چونكه ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به
بوونی ژیان‌و گیان‌و عه‌قڵه‌وه هه‌یه.
له دوای
فه‌لسه‌فه‌ی گریكه‌وه یه‌كه‌م فه‌یله‌سووفی رۆژئاوایی (سانت
ئۆگستین) بایه‌خێكی گه‌وره‌ی به كێشه‌ی بوونی (كات) داوه، ئه‌م
فه‌یله‌سووفه له دانپیانانه‌كانیدا نووسیویه‌تی: (به‌لامه‌وه كات
درێژه‌یه. به‌ڵام درێژه‌ی چییه؟ نازانم. درێژه‌یه بۆ رۆح؟ له
راستیدا چی بپێوم. خودایه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێم: ئه‌م كاته
له‌ویتر درێژتره، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، یان به تایبه‌تی. ئه‌م
كاته دوو هێنده‌ی ئه‌وی‌تره؟ ده‌نا من پێوانه‌ی كات ده‌كه‌م.
ده‌زانم، به‌ڵام داهاتووم بۆ ناپێورێ، كه هێشتا نه‌هاتبێ ئێستاشم بۆ
ناپێورێ، چونكه ئێستایه (واته به‌شبه‌ش نابێ‌و درێژه نییه)و
رابردوویشم بۆ ناپێورێ چونكه ئێستای نه‌ماوه‌و ئیدی به‌سه‌رچووه.
ئه‌ی ئیدی چ بپێوم؟
گوتم، كه: ئه‌و كاته نییه، كه رابورد، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌یه
راده‌بوورێ. ئۆگستین هه‌ر له دانپیانانه‌كه‌یدا ئینجا بیر
ده‌کاته‌وه ده‌نووسێ: "عه‌قڵم تیایدا پێوانه‌ترین كاته، ئیدی
لێمگه‌ڕێ‌و له‌وه زیاترم
لێ مه‌پرسه، ده‌نا من له نێو تۆدا (كات) ده‌پێوم، شوێنپێی
ئه‌و شتانه ده‌پێوم، كه به نێو تۆدا تێده‌په‌ڕن‌و كه ئه‌و
شوێنپێیانه‌ش ده‌پێوم واتا كات."
ئینجا، كه
ده‌چینه فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌وه، ده‌بینین ئیزاك نیوتن كات ده‌كا به
دوو كات: ره‌هاو رێژه‌یی. ده‌ڵێ كاتی ره‌ها، راسته‌قینه‌و
ماتماتیكییانه‌یه، گشتییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بوونی شته‌وه
نییه‌و به ئاوه‌ز نه‌بێ لێكنادرێته‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به
جووڵانه‌وه‌وه نییه، به‌ڵام كاتی رێژه‌یی پێوانه‌كردنی
ماوه‌یه‌كی تایبه‌ته به رێگای هه‌ستكردن به جووڵان. ئه‌و جۆره
كاته‌یه، كه له ژیانی ئاسمانی‌دا به‌كاریده‌هێنین‌و كردوومانه به
كاتژمێره‌كان‌و رۆژه‌كان‌و مانگه‌كان‌و ساڵه‌كان‌و خولی فه‌له‌كی
ئه‌ستێره‌كان.
كه‌واته ئیزاك
نیوتن ده‌توانین بڵێین جیاوازی له نێوان (زوروانی ره‌های‌و
نه‌پێورا‌و نه‌ژمار)و كات (رێژه‌یی‌و پێورا‌و ئه‌ژمار)دا وه‌ها
ده‌ستنیشانكردووه، كه (زو‌روان)ی دیارده‌یه‌كی میتافیزكی داناوه،
به‌ڵام كاتی به میتاریاڵ داناوه.
به‌رامبه‌ر به
تیۆره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی نیوتن، (لیبنز) وای بیركردۆته‌وه، كه
(كات) سیسته‌می یه‌ک به‌دوای یه‌كی شته‌كاندا هه‌ن، واتا (كات)
ره‌ها نییه‌و تا بوونی شته‌كان نه‌بن (كات) نابێ.
پاش ئه‌و
فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ره‌خنه‌گر (ئیمانوێڵ كانت
Immanuel cant)
زۆر به قوڵی بیری له (كات) كردۆته‌وه‌و باوه‌ڕی وابووه، كه
(كات) له راستیدا هیچ دیارده‌یه‌ك نییه، واته به‌شێ نییه له‌م
جیهانه‌مان، به‌ڵكو به‌شێكه له جیهانێ، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌زو
بینینی ئێمه‌دا بێ. كانت (كات)ی به دوو جۆر لێكداوه‌ته‌وه:
میتافیزكی‌و بڵندایه‌تی. له جۆری میتافیزكیدا وای لێكداوه‌ته‌وه،
كه (كات) بوونی له پێش بوونی هه‌ر شتێكه‌وه‌یه، واتا پێش بوونه،
چونكه هیچ شتێ دیارده‌ی نابێ به بێ بوونی (كات). به
واتایه‌كی‌تر بینینی هیچ دیارده‌یه‌ک به بێ ئه‌ندێشه‌كردنی بوونی
(كات) نابێ، به‌ڵام (كات) به بێ بوونی دیارده‌ش هه‌ر ئه‌ندێشه‌ی
ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها
سه‌باره‌ت به (كات)ی بڵندانه‌یی، كانت وای لێكداوه‌ته‌وه، كه هیچ
بوونێكی خۆ به‌خۆی نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له ئاوێته‌ی شته‌كان‌و
دیارده‌كانی بوون‌و گه‌ردون به‌رجه‌سته ده‌كات‌و ئێمه‌ش به
ئه‌زموونی بیری خۆمان په‌یی بۆ ده‌به‌ین‌و ده‌یزانین. له‌به‌ر
ئه‌وه، ده‌بینین كانت به توندی دژی هه‌موو ئه‌و فه‌یله‌سووفانه
بووه، كه (كات) یان به راستییه‌كی ره‌هایی لێكداوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه
ده‌گه‌ینه لای (هێنری بریگسۆن)، كه دیسان ئه‌ویش به دوو جۆر (كات)
لێكده‌داته‌وه: (كات)ی زیندوو، كه ناوی لێناوه : ماوه
dureeو
(كات)ی فزیكی، كه ناوی لێناوه (سات). ئه‌م فه‌یله‌سوفه هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ: ته‌نانه‌ت بۆچوونی زاناكانیش سه‌باره‌ت به (كات) كه روویه‌ک
dimention
له رووه‌كانی بوونه‌وه‌ر بێ، له راستیدا نواندنێكی هه‌ڵه‌یانه‌ی
راستییه.
ئه‌وه‌ی
شایه‌نی باسه هه‌ره گرنگترین‌و به‌ناوبانگترین رای فه‌یله‌سوفی،
له درێژایی مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی كات،
رایه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی (مارتن هایدریگه‌ر)، كه له كتێبی (بوون‌و
كاتدا) بڵاویكردۆته‌وه، كه تیایدا واتای كاتی به بوونی
مرۆڤایه‌تی یه‌وه گرێداوه.
(هایدیگه‌ر)
نووسیویه‌تی، كه (سروشتی بنه‌ڕه‌تی بوونی مرۆڤایه‌تی خولیایه
sorge،
واتا سه‌وداسه‌رییه له ئه‌نجامدانی تواناییه‌كانی له نێو بووندا،
خولیاش سێ شێواز ده‌نوێنێ: خولیایی بۆ ئه‌نجامدانی تواناییه‌كانی
بۆ پاشه‌ڕۆژ (داهاتوو)، خولیایی بۆ ئه‌نجامدانی، كه رابوردن
(رابردوو)، هه‌روه‌ها خولیای بۆ ئه‌نجامدانی تواناییه‌كانی ئێستای.
كه‌واته هایدیگه‌ر ده‌ڵێ: خولیایی سێ شێوازی كاتی (زوروانی)
ده‌نوێنێ. داهاتوو، رابوردوو، ئێستا. به‌واتا، زو‌روان بناغه‌و
بنه‌مای دروستبوونی خولیایی‌و ته‌قه‌للا‌و سه‌وداسه‌ری بوونی
ژیانی مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه، ئاراسته‌ی
(دامێنیشی) سه‌ره‌كیی كاتیش له داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كا. نه‌ك له
ڕابردووه‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌كو هایدیگه‌ر ده‌ڵێ: "داهاتوویه‌ك، كه
هه‌رگیز له نێو ده‌چێ‌و نامێنێ، چونكه مردن هه‌میشه خۆی بۆ
مه‌ڵاس داوه."
(ئالفرێد نۆرت
وایتهێد Alfred
north whiteheadیش یه‌كێكه
له هه‌ره ناودارترین فه‌یله‌سووفه ئه‌نگالۆـ سه‌كسۆنیه‌كان، له
ساڵی 1947 دا كۆچی دوایی كردووه، كه ده‌ڵێ: "خوڕه‌ی كات
راستییه‌كی میتافیزیكی گرنگه، به‌ڵام تاقه رێگه‌یه‌ك هه‌بێ، كه
ئه‌و راستییه‌ی پێ بسه‌لمێنرێ، ئه‌و رێگایه‌یه، كه
به‌دیهه‌تگه‌رانی وه‌ك فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسایی (هێنری بێرگسۆن
Henry bergson)
گرتوویانه‌ته به‌ر، كه ده‌ڵێن: په‌یبردێكی نائاوه‌زییانه‌یه."
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له فه‌یله‌سووفان هه‌ن، كه ده‌ڵێن: كات له
ئه‌ندێشه به‌ولاوه هیچی‌تر نییه. بۆ نموونه ده‌ڵێن: ته‌نانه‌ت
بیركردنه‌وه له واتای وشه‌ی وه‌ك رابردوو‌و ئێستا‌و داهاتوو
بۆچونێكی په‌راوێزییه‌و ته‌نها هه‌ر له ده‌ربڕینی زمان خۆیه‌وه
هه‌ڵقوڵاوه. ئینجا بیركردنه‌وه‌ی وه‌ها، كه گۆڕان هه‌بێ له ساتی
رابردووه‌وه رانه‌بردوو‌و داهاتوو، هه‌ر ئه‌ندێشه‌گه‌رییه‌و هیچی‌تر،
چونكه سات ئه‌گه‌ر له هه‌مان كاتدا رابردوو‌و رانه‌بردوو‌و داهاتوو
بێ، ئیتر چۆن ده‌بێ بپێورێ. واته ده‌ڵێن نه گۆڕان بوونی هه‌یه‌و
نه كاتیش واتا ده‌به‌خشێ. ئه‌گه‌ر هه‌ر خاڵێ ده‌ستنیشان بكرێ،
بێگو‌مان ئه‌و خاڵه له هه‌مان ساتدا تێپه‌ڕ‌و تێنه‌په‌ڕه. واته به
بیری ئه‌و فه‌یله‌سووفانه (كات) دیارده‌یه‌كه نه سه‌ره‌تای
هه‌یه‌و نه كۆتایی، پڕ‌و پته‌وه‌و نه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه
نه دێ. كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی به‌دیهیه‌تگه‌ری هیچ لایه‌نێكی
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی (كات) نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه. به واتایه‌كی
تر، ئه‌و دیارده‌یه به لایانه‌وه ده‌شێ بوونی هه‌بێ‌و ده‌شێ
نه‌شیبێ.
سه‌رچاوه‌ی مێژوویی زو‌روان:
ئه‌وه‌ی من
له‌م كورته نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ لێیبكۆڵمه‌وه‌و بایه‌خی هه‌ره
زۆرتری پێ بده‌م، بازنه‌یه‌كی هه‌ره گرنگه له زنجیره‌ی مێژوویی
بیر‌و باوه‌ڕی دێرینماندا، كه رۆڵی تیۆری (زو‌روان)ه له سێ
كێڵگه‌ی ئاینی‌و مێژوویی(مرۆڤایه‌تی‌و گه‌ردوونی) زه‌رده‌شتیدا
ره‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زوروانگه‌رییه، كه گرنگی له‌وه‌دا
بووه، كه بزاڤێكی ئاینی ـ فه‌لسه‌فیی هێند تایبه‌ت‌و كاریگه‌ر
بووه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له كۆتایی
سه‌رده‌می هاخامه‌نشینه‌كان‌و سه‌رده‌می ساسانیه‌كانه‌وه تا
سه‌ره‌تای ئیسلام به توندی له لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی مه‌زدیان‌و
مانه‌ویه‌كان‌و كریستیان‌و پاشان ئیسلامه‌وه به‌ربه‌ره‌كانێی كراوه.
هه‌ڵبه‌ت له
مێژووی ئێرانی كۆندا، چیا‌و بیابان‌و دارستان سنووری جیاكردنه‌وه‌ی
ناوچه جوگرافییه جۆراوجۆره‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بوون.
ناوچه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی گه‌وره مه‌ڵبه‌ندی پارسه‌كان‌و
فارسه‌كان بوون‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئێرانی گه‌وره‌ش مه‌ڵبه‌ندی
ژیانی ماده‌كان بوون، كه خاكه كورستانی ئیمڕۆ ده‌گرێته‌وه.
به پێ‌ی
مێژووی نووسراوی یه‌كه‌م مێژووناسی گریک (هیرودوت
HERODOTUS)
ماده‌كان، كه له باكوری رۆژئاوای ئێرانی گه‌وره‌دا ژیاون، له
شه‌ش هۆز پێكهاتبوون، ناودارترین‌و گرنگترینیان (موغه‌كان
mago)
بوون، كه چینێكی خاوه‌ن نووسه‌ر‌و خوێنده‌وار‌و زانا‌و
ئه‌ستێره‌وان‌و یه‌زدانناس‌و ئایینپه‌روه‌ر‌و شاره‌زامه‌ندی كیمیا‌و
ماتماتیک‌و ئاواز‌و مۆسیقا‌و هونه‌ریتر بوون. هه‌ر ئه‌م موغانه‌ش بوون،
كه بوونه‌ته رابه‌ری ئاینیی ماده‌كان.
فه‌رهه‌نگی
ئیمپراتۆریه‌تی ماده‌كان ماوه‌ی شه‌ست ساڵ گوڵ‌و گه‌شه‌ی كردووه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئایینی سه‌رده‌شتیش ته‌واو له رۆژئاوای ئێرانی
گه‌وره‌دا بڵاوبۆته‌وه‌و بۆته ئایینی ره‌سمیی ماده‌كان‌و ئایینی
زه‌رده‌شتیان له نێو سنوور‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ناوچه‌كانی
ئێرانی گه‌وره‌شدا به تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌وه، كه به
ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشیان له ژێر سێبه‌ری پاداشتی ماده‌كان‌و
هاخامه‌نشیه‌كان‌و پاداشتی ساسانیه‌كاندا به‌سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی
ئاشورییه‌كان‌و بابلیه‌كاندا شكاوه. هه‌ر له ساڵی (612ـ614)ه‌ی پێش
مێژووی ئاینییه‌وه هه‌موو ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و
ئاسوور‌و ئارامیا‌و میسۆپۆتامیایان خستۆته ژێر سایه‌ی خۆیانه‌وه، تا
ده‌گاته ده‌ریای خه‌زه‌ر (قه‌زوین) له رۆژئاوادا.
له ساڵی
(549)ی پێش مێژووی زاینی‌دا كۆرۆش، كه زاوای یه‌كێ له پادشای
ماده‌كان بووه، فه‌رمانڕه‌وایی مادی رووخاندووه‌و یه‌كه‌مین
شاهنشایی فارسی دامه‌زراندووه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو
رۆژهه‌ڵاتی بچووک‌و میسۆپۆتامیادا گرتووه‌و فه‌رمانڕه‌وایی كردووه.
هه‌ر له سه‌رده‌می هاخامه‌نشیه‌كانیش به دواوه ئایینی زه‌رده‌شتی
بووه به ئاینی ره‌سمیی باوه‌ڕپێكراو له سه‌رانسه‌ری ئێرانی
گه‌وره‌دا. به‌ڵام له نواندنی داب‌و نه‌ریتدا قه‌له‌مڕه‌وه‌كان
ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆییان هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی
شایه‌نی باسه، چ له سه‌رده‌می ماده‌كان‌و چ له سه‌رده‌می
هاخامه‌نشیه‌كاندا، ماریفه‌ته‌كانی زه‌رده‌شت نه‌نووسراوه‌ته‌وه.
هۆی سه‌ره‌كیش ئه‌وه بووه، كه پیتی نووسین له‌لای ماده‌كان‌و
هاخامه‌نشیه‌كان نه‌هاتۆته دی‌و ئه‌وه‌ی موغانه‌كان زانیویانه
ئه‌لفبای زمانی بزماری بابلیه‌كان
semiticو
ئارامییه‌كان بووه. له‌به‌ر ئه‌وه، له سه‌رده‌می ساسانیه‌كاندا به
فرمانی پادشای ساسانیه‌كان ماریفه‌ته نه‌فه‌وتاوه‌كانی زه‌رده‌شت
له په‌رتووكی ئاوێستای پیرۆزدا به ده‌ستی موغانه‌كان به زمانی
مادی‌و به پیتی تێكه‌ڵی سۆمه‌ری‌و ئارامی كۆكراوه‌ته‌وه‌و پاش
ئه‌وه له سه‌رده‌می دواتر به زمانی په‌هله‌وه‌ی دووباره
نووسراوه‌ته‌وه.
تیۆلۆژیی موغه‌كان:
موغه‌كان به
پێ‌ی رۆل‌و ده‌سه‌ڵات‌و شاره‌زابوونیان‌و خه‌ریكبوونیان به ئاینی
زه‌رده‌شته‌وه‌و خزمه‌تكردنیان له ئاتاشگه‌داكاندا پله‌وپایه‌ی
ئاینیشیان بووه. پایه‌دارترینیان ماگوپاتیه‌كانیان بوون، كه
هه‌ریه‌كه‌یان له ئاته‌شگه‌ودایه‌كداو له ناوچه‌یه‌كدا سه‌رۆک‌و
رابه‌ری مه‌غه‌كانی‌تر بوون، كه مووبدو ئاگروانیشیان پێ گوتوون.
له سه‌ره‌تای
فه‌رمانڕه‌وایی هاخامه‌نشینه‌كاندا، چ موغه‌كان‌و ئاگروانه‌كانی
ئاتاشگه‌كان، ئازادی‌و ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌بووه، چ له رۆژئاوا‌و چ
له رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی گه‌وره‌دا بووبن، به زمان‌و ئاخاوتن‌و داب‌و
نه‌ریت‌و به‌رگی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ست بوون،
واته ئه‌گه‌ر ئه‌و موغانه كورد بووبن، که‌واته به داب‌و ره‌سمی
ناوچه‌كانی خۆیان ئاتاشگه‌ده‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه. تا راده‌یه‌كی
زۆریش به سه‌ربه‌خۆیی فه‌رمانڕه‌وییان له ناوچه‌كانی خۆیاندا
كردووه، واته خودموختارییان هه‌بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
(موغه‌كان)، كه ده‌ستیان به‌كۆكردنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌ی ئاوێستا
كردووه، هه‌موو زاراوه‌كانی زمانه ئێرانیه‌كانی تێكه‌وتووه.
ته‌نانه‌ت له لایه‌ن زمانی گه‌لانی بێگانه‌شه‌وه (كالدیه‌كان‌و
ئارامیه‌كان‌و ئاشووریه‌كان‌و بابلیه‌كان‌و ئاكادیه‌كان‌و
سۆمه‌ریه‌كان‌و هیبریه‌كان‌و گریكه‌كان)ه‌وه كاریان لێكرابێ، وشه‌یان
له‌وانیشه‌وه خواستووه. بێگو‌مان ئه‌و كاره نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی
زۆری بۆ تێكه‌ڵبوونی فه‌رهه‌نگ‌و داب‌و نه‌ریتی ئایین‌و زانین‌و
رۆشنبیریی ئه‌و موغانه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و
ئایینه‌كانی دراوسێدا به ئه‌نجام هێناوه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بۆته
هۆی داهێنانی چالاكیی رووناكبیری‌و ئایینی‌و تیۆلۆژی له نێو
ئه‌و موغانه‌داو كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی بیری
ئایینی زه‌رده‌شتی.
لێكدانه‌وه‌ی تیۆلۆژی ئایینی زه‌رده‌شت:
بێگو‌مان له
پاش نووسینه‌وه‌ی ئاوێستا، به زمانی په‌هله‌وی، به‌شێكی هه‌ره
ته‌موموژاوی‌و ئاڵۆزی ماریفه‌ته‌كانی زه‌رده‌شت كه‌وتۆته
به‌رده‌می لێدوان‌و لێكدانه‌وه له نێو موغه‌كاندا، به تایبه‌تی
له نێو موغه‌كانی ئێرانی
رۆژئاوا. ئه‌ویش له‌سه‌ر كێشه‌ی كرۆنۆلۆژی (مێژوو‌و ته‌مه‌نی
بوون) بووه: واته مه‌سه‌له‌ی (زو‌روان)، كه له ئاوێستادا سێ
قۆناغی وه‌رگرتووه: یه‌كه‌م قۆناغی داهێنانی بوون (ئه‌فراندن)
creation،
دووهه‌م: قۆناغی تێكه‌ڵه‌ی بوون
chaotic،و
سێیه‌م قۆناغی به‌شبوونی بوون
separation.
هه‌لبه‌ت له
ئه‌نجامی ئه‌و لێدوان‌و لێكدانه‌وه‌و مشتومڕی نێوان موغه‌كان:
هه‌ندێك له تیۆری تیۆلۆژی سه‌باره‌ت به راستیی ئه‌و سێ قۆناغه
هاتۆته ئاراوه، كه رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌كی مه‌زنی له قۆناغی
ئایینی زه‌رده‌شتیدا كردووه‌و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ئایینه‌ی له
قۆناغی میتۆلۆجی ـ ئایینه‌وه گواستۆته‌وه بۆ قۆناغی فه‌لسه‌فی‌ـ
ئایینی، كه من ره‌نگه بتوانم ناوی لێبنێم قۆناغی له دایكبوونی
تیۆلۆجی له هه‌موو مێژوودا ئه‌ندامی ئه‌و دیارده‌یه‌ش، ئه‌و له‌و
سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوو مه‌سه‌له‌ی گومرایی
(هه‌رته‌قه
heresy،herstic)
هاتۆته كایه‌وه.
زه‌رده‌شت له
سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایینی‌دا، دیارده‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی به
جۆرێ لێكداوه‌ته‌وه، كه مه‌یدانی جه‌نگێ بێ له نێوان
یه‌زدانێكی خراپه (كه یه‌زدانی جیهانی تاریكییه، كه
ئه‌هریمه‌نه)و یه‌زدانێكی چاكه (كه یه‌زدانی جیهانی رووناكییه،
كه ئاهورامه‌زدایه)و زروانیش ماوه (duration)
ئه‌و جه‌نگه بێ، ئه‌و جه‌نگه‌ش به پیرۆزی‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌زدانی
چاكه كۆتایی پێ بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه زه‌رده‌شتییه‌دا
دیاره، كه یه‌زدان ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایانه‌ی نییه به‌سه‌ر هه‌موو
بووندا.
كه‌واته
دیاره، كه سیفه‌تی ره‌هایه‌تی له لای هیچ یه‌زدانێ له‌و دوو
یه‌زدانه نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نها (زو‌روان) سیفه‌تی ره‌هایی
وه‌رگرتووه.
هه‌ڵبه‌ت له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌سكه‌نه‌ری مه‌كدۆنیدا، "له
كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌خمینیاندا" زۆربه‌ی
دانیشتوانی شار‌و گونده‌كانی قه‌له‌مره‌وه‌كانی ئێرانی گه‌وره (كه
كوردستانیش به‌شێ بووه لێی) بیروباوه‌ڕی دینی زه‌رده‌شتیان بووه.
به‌ڵام هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی هه‌ندێ له یه‌زدانناسه موبدو
موغانانی زه‌رده‌شتییه‌وه‌و له ئه‌ندامی بیروباوه‌ڕی
یه‌كتایه‌زدانیانه‌وه
monism،
ریبازێكی زه‌رده‌شتی نوێ هاتۆته ئاراوه، كه زوروانگه‌ری بووه.
ئه‌م رێبازه نوێیه له سه‌ره‌تاوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌و به گومڕاو
زه‌نده‌كی
heterodoxy له
قه‌ڵه‌مدراوه. به‌ڵام له دواییدا به نێو هه‌موو قه‌له‌مره‌وه‌كانی
ئێرانی گه‌وره‌دا تا ده‌گاته ئاسیای بچووك بڵاوبۆته‌وه.
زوروانگه‌ری له سه‌ره‌تاوه، كه دروستبووه هێنده‌ی بیروباوه‌ڕی
زه‌رده‌شتی ناوبانگ‌و هێزی له نێو ئێرانی گه‌وره‌دا په‌یدا
كردووه‌و ته‌نانه‌ت زۆر به خێراییش كاریگه‌ریی زۆری خستۆته سه‌ر
ئایینه‌كانی تۆ وه‌ك: مه‌زده‌كی‌و جووله‌كه‌و مانه‌وی‌و كرستیان‌و
ئیسلام.
هه‌ڵبه‌ت
تایبه‌تمه‌ندی‌و گرنگیی زوروانگه‌ری له‌وه‌دا بووه، كه هێزێكی
ئاسمانیی سێهه‌می خۆستۆته نێو درامای زه‌رده‌شتییه‌وه (كه
بنه‌ماكه‌ی دژایه‌تی ته‌نها هه‌ر دوو هێزی ئاسمانی بوون:
ئاهورامه‌زداو ئه‌هریمه‌ن). بێگو‌مان ئه‌و هێزه ئاسمانییه سێهه‌مه‌ش
(زوروانی ئاكارانا) بووه، كه به واتای كاتی بێ سنوور دێ، كه
چه‌ند جارێ له ئاوێستادا دووباره بووه‌ته‌وه ئامانجی زوروانیه‌كانی
له‌م بیروباوه‌ڕو بۆچوونه نوێیه چاره‌سه‌ری ئاوه‌زییانه‌ی
كێشه‌یه‌كی لۆژیكی سه‌لماندنی راستیی بنه‌مای بوون‌و گه‌ردوون
بووه، كه به به‌رده‌وامی له نێو موغ‌و موودان‌و یه‌زدانناسه
زه‌رده‌شتیه‌كان‌و یه‌زدانناسانی ئایینه‌كای‌تر موشتورموڕی له‌سه‌ر
كراوه.
زه‌رده‌شتیه‌كان، كه باوه‌ریان به‌وه بووه، كه هه‌ردوو خواوه‌ندو
هێزی ئاسمانی (ئه‌هریمه‌نی یه‌زدانی خراپه‌و تاریكی له‌گه‌ڵ
ئاهورامه‌زدای یه‌زدانی چاكه‌و رووناكی دونه‌ن
twinsو
له یه‌ك سه‌رچاوه‌ن). زوروانییه‌كان گه‌ومانیان له‌و راستییه
كردووه، چونكه گوتوویانه ئه‌گه‌ر راست بێ (ئه‌هریمه‌ن‌و
ئاهورامه‌زدا) دوانه بن ده‌بێ گومان نه‌بێ، كه داهێنه‌رێ، یاخود
باوكێکیان هه‌بێ. له گاتاكاندا ئاهورامه‌زدا خۆی وه‌ها ده‌نوێنێ،
كه باوكی پیرۆزی‌و چاكه‌یه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ها خۆی
ده‌نوێنێ، كه داهێنه‌رو باوكی ئه‌هریمه‌نیشه.
به‌ڵام زه‌رده‌شتیه‌كان
بیروباوه‌ڕیان وه‌ها بووه، كه ئه‌هریمه‌ن ئاهورامه‌زدا دژه‌كه‌ی
بووه نه‌ك داهێنه‌ره‌كه‌ی جێگا‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌ردووكیشیان جیا
بووه ئاهورامه‌زدا له ئاسمان‌و له رووناكیدا بووه‌و ئه‌هریمه‌نیش
له بنی زه‌مین‌و له تاریكی‌دا بووه. واته هه‌ردوو قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه
كه سنووریان به یه‌كه‌وه بووه.
زوروانییه‌كان
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بیره‌یان به‌لاوه ئه‌فسانه‌یی بووه‌و له ئاوه‌زو
ژیربێژیه‌وه به‌دووریان زانیوه كه سنوور له ئاسۆدا هه‌بێ واته
به‌لای زوروانیه‌كانه‌وه سنووری ئاسمان مه‌حال بووه له بری
ئه‌وه بیریان بۆ ئه‌وه چووه، كه بوون هه‌مووی له تێكرا یه‌ک
(بوون)ه‌و هه‌ر هه‌موویشی له نێو زورواندایه. ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ش
بۆته بناغه‌ی ئه‌فسانه‌یی‌و ئایینی‌و فه‌لسه‌فیی زوروانیه‌كان
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌و بنه‌مای زه‌رده‌شتییه مه‌زدیه‌كان بیریان
كردۆته‌وه‌و گومانیان له ئاهورامه‌زدای یه‌زدانی پاك‌و پیرۆز بووه‌و
به ئه‌فرانده‌ری (بوون)یان نه‌زانیوه‌و به‌ڵكو زوروانیان به به
داهێنه‌ری بوون (به جیهانی رووناكیه‌كه‌ی‌و جیهانی
تاریكیه‌كه‌یه‌وه)
زانیوه.
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه هه‌ره گرنگترین رۆڵ له مێژووی ئایینی زوروانگه‌ریدا
له سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا بووه، كه بۆته ئایینی ره‌سمیی
ئێران.
سه‌رچاوه‌كان:
الدكتور
عبدالرحمن بدوی موسوعة الفلسفة الجز‌ء 1و2
Mary boyce,
Zoroastrians, their religious and practices routledge.
Kegan paul, London,
boston
and Henley
May boyce and
Frantz Grene, A history of Zoroastrianism, volume three,
leiden, 1991
R.C Zaehner, the
down and twilight of Zoroastrianism London (1961)
James barr,
biblical words for time (1962)
گه‌ڕانه‌وه
|