زه‌رده‌شت
(660 ـ 583 پ.ز)
(کرداری چاک، گوفتاری چاک، په‌نداری چاک)،
ئه‌مه سێ کوچکه‌ی دانایی‌و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت بووه. سه‌رچاوه ئه‌فسانه‌ییه‌کان‌و
مێژوونووسان وه‌ها ده‌گێڕنه‌وه، که زه‌رده‌شت له سه‌ده‌ی شه‌شی پێش مێژووی
زایینی له‌دایک بووه. کوڕی یورشه‌ب بووه، که بنه‌ماڵه‌که‌ی له خێڵی (سپتیاما)
بوون. نه‌نکی (واته دایکی باوکی) له بنه‌ماڵه‌ی ئازربایجانی بووه. به‌ڵام
دایکی، که ناوی (دگدوویه) بووه،
له بنه‌ماڵه‌ی ئێرانی بووه. که‌واته زه‌رده‌شت به ره‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کیی ئێرانی‌و ئازربایجانی. باوکی زه‌رده‌شت گاوان‌و
وڵاخ له‌وه‌ڕ بووه. رۆژێکیان دوو که‌سی لێ په‌یدا بووه، داروویه‌کیان
داوه‌تێ، که له‌گه‌ڵ دۆ تێکه‌ڵی بکاو خۆی‌و (دوگدییه)ی ژنی بیخۆنه‌وه.
ئه‌مانیش خواردوویانه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌کی پێ نه‌چووه، ژنه‌که‌ی سکی پڕ
بووه. که سکی پێنج مانگ بووه، له خه‌ویدا دێوو درنج له نێو په‌ڵه‌هه‌ورێکی
ره‌شه‌وه داگه‌ڕاون‌و هاتوونه‌ته خواره‌وه‌و منداڵه‌که‌ی نێو منداڵدانی
ده‌رهێناوه‌و ویستوویانه بیخنکێنن‌و له‌نێوی به‌رن. به‌ڵام رووناکییه‌ک
خێرا له ئاسمان هاتۆته خواره‌وه‌و هه‌وره ره‌شه تاریکه‌که‌ی دادڕیوه‌و
له‌ت‌و په‌ت کردووه‌و به په‌له منداڵه‌که‌ی رزگار کردووه. گوێشی له ده‌نگی
رووناکییه‌که بووه هاواری کردووه: "ئه‌م منداڵه، که گه‌وره بوو، ده‌بێته
پێغه‌مبه‌ری ئاهورامه‌زدا."
منداڵه‌که کاتێ له‌دایک ده‌بێ، به ده‌نگی به‌رز قاقایه‌کی پێکه‌نین
لێده‌داو دیواری ژوور دێنێته له‌رزین. (دوران سورن)، که یه‌کێ له
جادووگره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران ده‌بێ، ده‌ڵێ ئه‌م منداڵه
جادوو‌و بتپه‌رستی ناهێڵێ‌و هه‌موو جادووگران له‌م وڵاته راو ده‌نێ. بۆ
چه‌ند جارێ هه‌وڵ ده‌دا منداڵه‌که بکوژێ‌و له‌ناوی به‌رێ، به‌ڵام
ناتوانێ. باوکی زه‌رده‌شت زۆر ئاگای له کوڕه‌که‌ی ده‌بێ‌و هه‌وڵ ده‌دا
به جوانی به‌خێوی بکا. فێری زانست‌و دانایی ئایینی بکا، بۆیه هه‌ر له
ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه ده‌یباته لای دانایه‌کی ناسراو به ناوی
(بوزین کۆڕش)، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له لای ده‌یهێڵێته‌وه. زه‌رده‌شت
له‌لای ئه‌و دانایه فێری ئایینی میترایی‌و کاری کشتوكاڵی‌و گاوانی‌و
پزیشکیی ده‌ب، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خیزانه‌که‌ی خۆی.
له‌و ده‌مه‌دا تورانه‌کان هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ئێران. زه‌رده‌شت ده‌چێته
ریزی جه‌نگاوه‌ره‌کانه‌و ده‌چێته به‌ره‌ی جه‌نگ له دژی تورانه‌کان،
کاری تیمارکردنی برینداره‌کان ده‌بێ. له پاش ئه‌و جه‌نگه‌وه، قات‌و
بڕی‌و برسێتی ده‌ردو نه‌خۆشی ده‌ستپێده‌کاو ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رده‌وام
ده‌بێ. له‌و ماوه‌ی پێنج ساڵه‌دا زه‌رده‌شت هه‌موو کاتی خۆی وه‌ک پزیشک
بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیی خه‌ڵکی ته‌رخان بکا. ئه‌و کاره وای له
باوکی کردووه لێی زویرو بێزار بێ، پێی گوتووه واز له‌و پیشه‌یه‌ی
بهێنێ‌و ژن بهێنێ‌و خێزان دروست بکاو خۆی به زه‌وی‌و کشتوکاڵ‌و
ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریک بکا. زه‌رده‌شت ژنێکی زۆر جوانی به ناوی
(هافویه) بۆ ماره کراوه، کچێکی لێ بووه ناوی لێ ناوه (بوروکیستا).
به‌ڵام هه‌ر گوێی له داوا‌و ئامۆژگاریی باوکی نه‌کردووه، هه‌ر رازی
نه‌بووه له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا به‌رده‌وام بمێنێته‌وه، هه‌میشه قه‌ناعه‌تی
وه‌ها بووه، که ئه‌رکی ئه‌و گه‌وره‌تر بووه له‌وه‌ی خۆی به شوانی‌و
گاوانی‌و پاڵه‌ییه‌وه خۆی خه‌ریک بکا. قه‌ناعه‌تی وه‌ها بووه چاری
نه‌خۆشیی خه‌ڵک بکاو له ئازاریان که‌م بکاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ماوه‌ی
ده ساڵی‌تریش هه‌ر خه‌ریکی کاری پزیشکی بووه. زۆر له ئامرازی پزیشکیی
نوێی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی داهێناوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا
هه‌میشه هه‌ستی کردووه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ‌و ته‌قه‌للاو کارانه‌ی
کردوویه‌تی سنووری بۆ ئازاری مرۆڤه‌کان دانه‌ناوه، بۆیه هه‌میشه بیری
له په‌نهان‌و نهێنییه‌کانی گه‌ردوون کردۆته‌وه، گه‌ڕاوه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی (گه‌نی) له دونیادا. ئیتر له‌م ده‌روازه‌ی
پرسیاره‌وه چۆته نێو گومان‌و رامان‌و قووڵبوونه‌وه له ئه‌ندێشه‌و
بیرکردنه‌وه‌و گه‌شتێکی زۆر دوور‌و درێژی بڕیوه. له‌و گه‌شته دوور‌و
درێژه‌یدا رووی له کێوی (سه‌به‌لان) کردووه‌و له‌وێدا له
خه‌ڵوه‌تگایه‌کی دروستکردووه‌و تیایدا بیری له سه‌رچاوه‌ی خێر‌و شه‌ڕ،
تاریکی‌و رووناکی، رۆژو شه‌و کردۆته‌وه. گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی، که
دنیا بریتییه له رۆژو له شه‌و، له تاریکی‌و له رووناکی، له خێر‌و له
شه‌ڕ، خێر نابێ به شه‌ڕو شه‌ڕ نابێ به خێر. ئه‌و جادووگه‌رانه‌ی
ئه‌هریمه‌ن په‌رست بوون، هه‌ڵه بوون، چونکه په‌رستنی (ئه‌هریمه‌ن)
هه‌رگیز چاکه‌یان بۆ به‌دی ناهێنێ. هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌وه هێناوه، که
جیهان ململانێی نێوان دوو هێزی چاکه (ئاهورامه‌زدا)و خراپه
(ئه‌هریمه‌ن)ه. هه‌ردوو ئه‌و هێزه‌ش سه‌رچاوه‌ی یه‌ک بوونن. له‌به‌ر
ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ له دوای ژیانه‌وه مردن هه‌بێ‌و له دوای مردنیشه‌وه
ژیان ببێته‌وه. ئه‌و کاته مردن ده‌بێ، که (ئه‌هریمه‌ن) به‌سه‌ر
(ئاهورامه‌زدا)دا زاڵ ده‌بێ، ئه‌و کاته‌ش ژیان ده‌بێ، که
(ئاهورامه‌زدا) به‌سه‌ر (ئه‌هریمه‌ن)دا زاڵ ده‌بێ. واته وه‌ک چۆن له
دوای شه‌وه‌وه، یان تاریکییه‌وه رۆژ، یان رووناکی دێ، وه‌هاش له‌دوای
مردنیش ژیانه‌وه ده‌بێته‌وه. که‌واته گه‌وهه‌ری شه‌ڕیش هه‌ر گه‌وهه‌ری
خێره، یه‌ک کانگاو یه‌ک سه‌رچاوه‌ن. ئه‌و کاته‌ش ئاده‌میزاد له
به‌هه‌شتێکی سه‌رمه‌دیدا ده‌ژی، که (ئه‌هریمه‌ن)، واته یه‌زدانی خراپه
نه‌توانێ به‌سه‌ر (ئاهورامه‌زدا)، واته یه‌زدانی چاکه‌دا زاڵ ببێ.
زه‌رده‌شت، کاتێ له‌سه‌ر کێوی (سه‌به‌لان)دا بووه، که بیری رووناک
بۆته‌وه، رووناکییه‌کی به‌سه‌ر خۆیه‌وه بینیوه. ته‌ماشای کردووه
(فاهومانا)ی شای فریشته‌کان هاتووه بۆ لای بیبا به‌ره‌و ئاسمان‌و بۆ
بینینی (ئاهورامه‌زدا)ی یه‌زدانی چاکه‌و گوێی له فه‌رمووده‌کانی بێ.
پاشان زه‌رده‌شت، که چووه بۆ ئاسمان‌و (ئاهورامه‌زدا)ی بینیوه‌و گوێی
له فه‌رمووده‌کانی گرتووه، هاتۆته خواره‌و بۆ نێو خه‌ڵکی‌و
رابه‌رایه‌تیی کردوون به ناوی (ئاهورامه‌زدا)وه، که له تاریکییه‌وه
ده‌ریان بکا بۆ نێو رووناکی، له ئازاره‌وه بۆ کامه‌رانی، له نێو
خراپه‌وه بۆ نێو چاکه. له نێو جیهانی (درووخ)ه‌وه بۆ نێو جیهانی
(سپه‌ند مین‌و). زه‌رده‌شت که چۆته نێو کۆمه‌ڵگاکه‌ی، بۆ ماوه‌ی ده ساڵ
ئامۆژگارییه‌کانی خۆی له نێویاندا بڵاو کردۆته‌وه. به‌ڵام زۆر سه‌ختی‌و
دژواری‌و به‌رهه‌ڵستکاریشی لێیان بینیوه. که‌سێ نه‌بووه گوێ له
ئامۆژگارییه‌کانی بگرێ، خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی پشتیان تێکردووه‌و
ته‌نانه‌ت ده‌ریشیانکردووه. ئه‌ویش ناچار کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی
به‌جێهێشتووه‌و رووی له خاک‌و نیشتمانی‌تر کردووه. بۆ هه‌ر شوێنێکیش
چووه، خه‌ڵکی خۆیان لێ دوورخستۆته‌وه، ده‌رگایان به‌ڕوودا پێوه‌داوه،
چونکه گوناهی ئه‌وه‌ی کردووه، جنێوی به ئایینپه‌روه‌ران‌و جادووگه‌ران
داوه. ته‌واو بێهوده بووه، تا دووباره (ئاهورامه‌زدا)ی بینیوه‌ته‌وه.
فریشته‌کان فێری داناییان کردووه‌و راستیی ئاگری پیرۆز‌و زۆر راز‌و
په‌نهانی یه‌زدانییان پێگوتووه. ئه‌ویش دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی، ئیتر ئه‌و کاته بێهوده‌یی نه‌ماوه، که (میتوماه)ی
ئامۆزای باوه‌ڕی به ئامۆژگارییه‌کانی هێناوه، ئیتر به باشتری زانیوه
ئامۆژگارییه‌کانی خۆی لای خوێنده‌واره‌کان باس بکا، چونکه زانیویه‌تی،
که سه‌خته مرۆڤه هه‌ڕه‌مه‌که نه‌خوێنده‌واره‌کان ئامۆژگارییه‌کانی
وه‌ربگرن. ئایینپه‌روه‌ره‌کان (مه‌زده‌کییه‌کان)، که زانیویانه
زه‌رده‌شت ده‌بێته مه‌ترسی بۆیان، دژی بوون، پیلانیان بۆ داڕشتووه.
بوختانیان به خراپی بۆ کردووه. بوختانیان بۆ گه‌یاندۆته لای شا
(کاستاسب) له وڵاتی (به‌ڵخ) له ئێران، ئه‌ویش فرمانی ده‌رکردووه، که
بیگرن‌و زیندانیی بکه‌ن. هه‌ر که‌سێکیش زیندانی بکه‌ن، که بڕوای به
ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شت بهێنێ‌و به ته‌نها (ئاهورامه‌زدا)
بپه‌رستێ.
زه‌رده‌شت کاتێ خراوه‌ته زیندانی پاشاوه، ئه‌سپه‌که‌ی پاشا تووشی
نه‌خۆشییه‌کی وا دژوار بووه، که به جادووگه‌ران‌و پزیشکانی ئه‌و
سه‌رده‌مه جاره‌سه‌ر نه‌کراوه. زه‌رده‌شت به‌و هه‌واڵه‌ی زانیوه، داوای
کردووه، پادشا رازی بێ‌هو بهێڵێ چاره‌سه‌ری ئه‌سپه‌که‌ی بۆ بکا به
مه‌رجێ له زیندان ده‌ری بکاو ئیتر رێ له ماریفه‌ت‌و ئامۆژگارییه‌کانی
نه‌هگرێ. پادشا به‌وه رازی بووه، زه‌رده‌شت ئه‌سپه‌که‌ی له نه‌خۆشی بۆ
رزگار کردووه. ئیتر له زیندان ده‌ری کردووه‌و بڕوایشی به ئامۆژگاری‌و
ماریفه‌ته‌کانی هێناوه. کردووشیه‌تی به گه‌وره‌ی پیاوچاکانی خۆی.
زه‌رده‌شتییه‌کان ده‌لێن: "شا (کاشتاسب) فرمانی داوه دوانزه هه‌زار
مه‌ڕو بزن سه‌رببڕن، پێسته‌کانیشیان خۆش برێن‌و به ئاوی ئاڵتوون
ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتی له‌سه‌ر بنووسرێنه‌وه. که پاشان هه‌موو
کۆکراونه‌ته‌وه‌و پێیانگوتراوه (ئا‌ڤێستا). مێژوونووسان ده‌ڵێن ئه‌و
پێسته نووسراوانه هه‌ر ماون تاکو له ساڵی (330ی پ.ز) (ئه‌سکه‌نده‌ری
مه‌زن)، که ئێرانی داگیرکردووه، فرمانی داوه بسووتێنرێن. ئه‌وه‌ی بۆ
ئه‌م سه‌رده‌مه ماوه‌ته‌وه ته‌نها پاشماوه‌ی ئه‌و ئاڤێستایه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی شاه (کاشتاسب)ه، که له سه‌رده‌می دره‌نگتر (ساڵی 1258ی
زایینی) به ده‌ستنووس کراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی.
زه‌رده‌شت کاتێ ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته شه‌ست ساڵ، به‌هۆی هه‌وڵی سه‌پاندنی
ئامۆژگارییه‌کانی له لایه‌ن شای ئێرانه‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی
(توران)دا، جه‌نگ له نیوان ئێران‌و توراندا به‌رپا بووه. له ئه‌نجامدا
ئێرانیه‌کان به‌سه‌ر تورانه‌کاندا سه‌رکه‌وتوون. ئامۆژگارێکانی
زه‌رده‌شت وه‌کو ئایین به‌سه‌ر ئێرانییه‌کان‌و تورانیه‌کاندا
سه‌پێنراوه. ئیتر له‌و مێژووه‌وه زه‌رده‌شت بووه به قاره‌مانێکی
نه‌ته‌وه‌یی، ئامۆژگارییه‌کانی بوون به یاسا، ماریفه‌ته‌کانی پیرۆز
بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تورانه‌کان هه‌ر نه‌چوونه‌ته ژێر بار‌و
بڕوایان به‌و یاسا‌و پیرۆزییانه‌ی زه‌رده‌شت نه‌هیناوه، که ئێرانییه‌کان
به‌زۆر به‌سه‌ریاندا سه‌پادوون. بۆیه له‌پاش حه‌ڤده ساڵی‌تر
جه‌نگێکی‌تر له نێوان تورانه‌کان‌و ئێرانیه‌کاندا به‌رپا بووه، له‌و
کاته‌دا زه‌رده‌شت خۆی‌و هه‌شتا له موغه‌کانی روویان له ئاته‌شگه‌ده
کردووه‌و نزایان کردووه‌و له (ئاهورامه‌زدا) پاڕاونه‌ته‌وه، که
نه‌ته‌وه‌که‌یان له هێرشی توورانه‌کان بپارێزێ، به‌ڵام له‌و کاته‌ی، که
زه‌رده‌شت نزا‌و پاڕانه‌وه ده‌بێ له (ئاهورامه‌زدا)، تورانه‌کان
ده‌گه‌نه سه‌ری‌و رمێ ده‌که‌ن به پشتیداو ده‌ستبه‌جێ ده‌یکوژن‌و هه‌شتا
موغه‌کانیش له‌گه‌لیدا ده‌کوژن، خوێن وا رێژراوه، که ئاگری
ئاته‌شگه‌ده‌که‌ی پێ کوژاوه‌ته‌وه. به‌ڵام پاشای ئێران به‌سه‌ریان زاڵ
ده‌بێ‌و وازیان لێ ناهێنێ تا هه‌موو تورانه‌کان ده‌بن به زه‌رده‌شتی.
ته‌رمی زه‌رده‌شتیش له شوێنێکدا ده‌نێژن، که ئێستا ناسراوه به (نه‌قشی
رۆسته‌م) له نزیک شاری (پرسۆپۆلیس)دایه.
زه‌رده‌شتی رێبازێکی تێکه‌ڵه له ئه‌فسانه‌و ئایین‌و فه‌لسه‌فه دانایی‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شت دامه‌زراوه‌و مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین.
زه‌رده‌شتی له رووی خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ییه‌وه لێکدانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی
بوون‌و گه‌ردوونه، که له دوو هێزه‌وه په‌یدا بووه: (ئاهورامه‌زداو ئه‌هریمه‌ن)،
ئه‌م دوو هێزه به‌رده‌وام له دوو دیارده‌ی دوالیزمیدا به‌دی ده‌کرێ:
چاکه‌و خراپه، قازانج‌و زیان، چاکسازی‌و گه‌نده‌ڵی، تاریکی‌و رووناکی،
رۆژو شه‌و.. هتد. ئه‌م دوو جۆره دیارده دواڵیزمییه‌ش به پێی بنه‌مایه‌ک‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌مایه‌ک ده‌سووڕێنه‌وه، یه‌که‌میان دیارده‌ی چۆنێتیی
تێکه‌ڵبوونی رووناکی له‌گه‌ڵ تاریکیدا، که بنه‌مایه، دووه‌میان
جیابوونه‌وه‌ی (رزگاربوونی) رووناکی له تاریکییه، که گه‌ڕانه‌وه‌یه.
به پێی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی (ئاهورامه‌زدا)و (ئه‌هریمه‌ن)،
رووناکی‌و تاریکی، که گه‌وهه‌رو سه‌رچاوه‌ی بوون پێکده‌هێنن، هه‌روو
پێکه‌وه نابنه بنه‌ما، چونکه یه‌کێکیان له‌وی‌تریان دیرینترن،
(رووناکی) له (تاریکی) دێرینتره، واته له‌پێشدا (رووناکی) هه‌بووه، ئه‌وجا
(تاریکی) په‌یدا بووه. (ئاهورامه‌زدا)، که گه‌وهه‌ری رووناکییه، هه‌ره
دێرینه، ئه‌زه‌لییه، سه‌ده‌می یه‌که‌مه، هۆکاری یه‌که‌مه، خۆبه‌خۆ خوڵقاوه،
ئه‌فراندنه، داهێنه‌ره، یه‌زدانه، پاکیی ره‌هایه، راستییه، راسته‌قینه‌ییه،
سیستمی هارمۆنییه، سه‌رچاوه‌ی سه‌رچاوه‌کانه، بوونی ره‌هایه، به‌ر له‌و
هیچ بوونێکی‌تر نه‌بووه. خۆی داهێنه‌ری خۆیه‌تی، خۆی خۆیه‌تی، بوونێکی
پڕاوپڕه، هه‌مه بوونه، هه‌مه کاته، (زو‌روان)ه، ئاسمانه، یه‌زدانه.
به‌ڵام (ئه‌هریمه‌ن)، نوێتره، واته دێرین‌و ئه‌زه‌لی
نییه، ئه‌فرێنراوه، خوڵقاوه. سرووشته. دیوی نه‌گه‌تیڤی بوونه،
ناڕه‌هایه، ناڕه‌هاییه، سیستمی ناهارمۆنییه، ناڕاسته‌قینه‌ییه، له‌بارچووه.
که‌واته، به پێی لێکدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی بنه‌مای بوون
تێکه‌ڵه له دوو دیارده، یه‌کێکیان بنه‌مایه‌و ئه‌وتریان دووباره‌بوونه‌وه‌ی
بنه‌مایه. ده‌توانین بڵێین، فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی له یه‌ک کاتدا دوو
جۆر فه‌لسه‌فه‌یه، مۆنیزمه‌و دوالیزمیشه، دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
بۆته فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ته‌مومژاوی‌و زۆر به گران لێکدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی
بۆ کراوه، به روونی جیاناکرێته‌وه له ئه‌فسانه‌و هێمای ئایینی. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه، که بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، ئه‌گه‌ر
له رووخساره میتۆلۆجی‌و ئایینیه‌کی دایبڕێنین، رووی ئۆنتۆڵۆجی‌و له هه‌مان
کاتیش‌دا رووی ره‌وشتگه‌رایی تیادا به‌دی ده‌که‌ین.