|
لۆدڤیگ ڤیتگنشتاین
(1889 ـ 1951 ز)
لۆدڤیگ
یۆزێف یۆهان ڤیتگنشتاین
Ludwig Josef Johann Wittgenstein
یه‌کێکه له فه‌یله‌سووفه هه‌ره ناوداره‌کانی سه‌ده‌ی بیست.
فه‌لسه‌فه‌که‌ی ناسراوه به فه‌لسه‌فه‌ی پاش شیکاری (Post-Analytic
Philosophy).
زۆرترین بایه‌خی به لۆجیک‌و میتافیزیک‌و فه‌لسه‌فه‌ی زمان‌و
فه‌لسه‌فه‌ی ماتماتیک‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئاوه‌زو ئێپستمۆلۆجی داوه. له وته
فه‌لسه‌فییه‌کانی (Meaning
is use)ه.
ڤیتگنشتاین له 26ی مانگی 5ی ساڵی 1889 له شاری ڤیه‌ننا له (نه‌مسا ـ
هه‌نگاریا) له‌دایک بووه، له 29ی مانگی 5ی ساڵی 1951، له ته‌مه‌نی 62
ساڵیدا له شاری کامبریج له بریتانیا کۆچی دوایی کردووه.
فرێگ‌و برتراند ره‌سڵ‌و بارۆخ سپینۆزاو شۆپنهاوه‌رو جۆرج موورو سرافاو
کێکگاردو تۆلستۆی‌و دۆسته‌یه‌ڤسکی‌و سانت ئۆگستین‌و گۆته‌و شپنگله‌رو
بۆلتزمان‌و کراوس‌و وینینگه‌رو هۆرتز کاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر
فه‌لسه‌فه‌که‌ی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، که کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، له
کۆمه‌ڵگای وڵاتی نه‌مسادا چینی ئه‌رستۆکڕاتی ته‌واو باڵاده‌ست بووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌وه ساڵۆنه‌کانی ئیمبراتۆریی نه‌مسا هه‌میشه جمه‌ی
هاتووه‌و گه‌رمه‌ی بووه له گفتوگۆ‌و ده‌مه‌ته‌قێی سیاسی‌و دیپلۆماسی.
له‌و نێوه‌نده‌دا، جگه له زمانی ئه‌ڵمانی، چه‌ندین زمانی‌تریش بۆته
ئامڕازی گفتوگۆ‌و ئاخاوتن‌و ته‌نانه‌ت نووسینه‌وه‌و نووسینیش. خێزانه
ئه‌رستۆکڕاته‌کان به زۆری هه‌وڵیان داوه منداڵه‌کانیان فێری هونه‌ری
زمان‌و ئاخاوتن بکه‌ن. له‌م که‌شه‌دا کۆمه‌ڵێ فه‌یله‌سووفی مه‌زن هاتنه
کایه‌وه، به‌ڵام به‌م شێوه ئه‌رستۆکڕاتییه کێشه‌ی زمان بێزاری کردبوون.
هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سووفانه به گه‌رمی‌و به گرنگی
بیر له چه‌مکی زمان بکه‌نه‌وه‌و بیکه‌ن به خولیای پرسیاره
گه‌وره‌کانیان. له‌به‌ر ئه‌وه، ئیتر فه‌لسه‌فه‌ی زمان بوو به ناونیشانی
فه‌لسه‌فه له کۆتایی سه‌ده‌ی دۆزده‌هه‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م.
ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه کاری ئه‌وه بوو باس له سرووشتی زمان بکاته‌وه‌و
په‌یوه‌ندیی زمانیش به گه‌ردوونه‌وه. واته زمان چۆن ده‌توانێ باس له
گه‌ردوون بکا؟ ناو په‌یوه‌ندیی به ناولێنراوه‌وه چییه؟ ئایا مرۆڤ
ده‌توانێ به بێ بوونی زمان بیربکاته‌وه؟ یاخود ئایا ده‌توانێ به‌بێ
بوونی زمان تێگه‌یشتنی هه‌بێ؟ ئایا مه‌به‌ست چییه له تێگه‌یشتنمان له
وته‌یه‌ک؟ ئایا سرووشتی په‌یوه‌ندیی نێوان گفتوگۆی دوو که‌س له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا چییه؟ ئایا واتا چییه؟ ئایا وایا له مێشکی قسه‌که‌ردایه؟ ئایا
په‌یوه‌ندیی زانین به هۆشه‌وه چییه؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه یه‌کێ له
فه‌یله‌سووفه گه‌وره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یخسته روو، که ئه‌ویش
ڤیتنگشتاین بوو.
ڤیتنگشتاین یه‌کێ بووه له‌و منداڵانه‌ی، که له نێو خێزانه زۆر
ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌رستۆکڕاتییه‌کانی شاری ڤیه‌ننادا چاوی کردوه‌وه‌و
په‌روه‌رده بوو، کاتێ که باوکی کۆچیی دوایی کردووه، سامانێکی زۆری به
میراتی بۆ به‌جێهێشتووه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م وازی له هه‌ر
هه‌موو ئه‌و میراتی‌و سامانانه هێناوه‌و هه‌ر هیج رۆژێ له رۆژان ئاوڕی
لێ نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌ر هه‌مووی پێشه‌کشی خوشکه‌که‌ی کردووه‌و خۆیشی
رووی کردۆته کاسبییه‌کی بچووک‌و سه‌وداسه‌ری زانست‌و زانین بووه. بۆ
بژێویی خۆی بووه به مامۆستا. زۆرترین حه‌زو ئاره‌زووی له مۆسیقا بووه.
پاش ماوه‌یه‌ک، له ساڵی 1908ه‌وه رووی کردۆته وڵاتی ئینگلته‌را بۆ
خوێندنی (میکانیکا)و له ساڵی 1911دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نه‌مساو بۆته
سه‌ربازو به‌شداریی له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا کردووه. له‌و کاته‌دا
له به‌ره‌ی جه‌نگدا له لایه‌ن ئیتاڵیه‌کانه‌وه به دیل گیراوه‌و ماوه‌ی
دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌دا ماوه‌ته‌وه. له‌و ماوه‌ی دوو ساڵه‌دا رۆژانه
بیره‌وه‌رییه‌کانی نووسیوه‌ته‌وه. کاتێ له دیلی رزگاری بووه،
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڤیه‌نناو خۆی به مامۆستایه‌تییه‌وه خه‌ریک کردووه.
وانه‌ی به منداڵانی سه‌ره‌تایی گوتۆته‌وه. پاشان وازی له‌و کاره‌ش
هێناوه‌و گه‌راوه‌ته‌وه بۆ پسپۆڕییه‌که‌ی له (میکانیکا). له‌و
ماوه‌یه‌دا کتێبێکی (برتراند رسل)ی که‌وتۆته به‌رده‌ست به ناونیشانی
(بناغه‌کانی ماتماتیک). له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه کێشه‌ی
فه‌لسه‌فیی سه‌باره‌ت به ماتماتیک هاتۆته مێشکه‌وه. ئه‌وه هانیداوه بۆ
خوێندن بچێته لای (فریگه)، که یه‌کێ بووه له فه‌یله‌سووفه‌کانی لۆجیک
له ئه‌ڵمانیا. له دوای ئه‌وه رووی کردۆته ئینگلته‌راو چاوی به (برتراند
رسڵ)و به (ئه‌لفرێد وایتهێد) که‌وتووه. یادگاری‌و ئه‌زموونی زۆری
له‌گه‌ڵیاندا درووستکردووه. ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه ڤیتنگشتاین
ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانیی پێ به‌خشراوه‌و له دوایین ماوه‌ی ژیاندا چۆته
خه‌ڵوه‌ت‌و گۆشه‌گیرییه‌وه. له دوای سێ رۆژ له ئاهه‌نگی یادی جه‌ژنی
له‌دایکبوونی، له 25ی مانگی 5ی ساڵی 1951دا له شاری کامبریدج کۆچی
دوایی کردووه.
له هه‌ره گرنگتیرین به‌رهه‌مه‌کانی ڤیتنگشتاین کتێبی (بابه‌تی لۆجیکیی
فه‌لسه‌فی)یه، که تیایدا دژی فه‌لسه‌فاندن بووه‌و هه‌ولێ داوه
فه‌لسه‌فه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ رێگای ده‌ستپێکردنی راست‌و نه‌گوتنی هه‌ر
چتێک، که شایه‌نی نه‌گوتن نه‌بێ. دوای ئه‌مه هه‌ر خۆی ره‌خنه‌ی له
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کتێبه‌ی خۆی هه‌بووه له کتێنێکی‌تریدا به ناونیشانی
(ئه‌و دۆگمایه‌ی، که له کاتی فه‌لسه‌فاندنماندا به یاسانی تێی
ده‌که‌وین). له دوای ئه‌وه له ساڵی 1920ه‌وه ئیتر وازی له کاری
فه‌لسه‌فه هێناوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ببێته‌وه به مامۆستای منداڵی
سه‌ره‌تایی له هه‌ندێ له گونده‌کانی نه‌مسادا تاکو ساڵی 1926. له دوای
ئه‌وه بۆ بژێویی خۆی، بووه ده‌رگاوان‌و به باخه‌وانیش له کنیسه‌یه‌کداو
پاش ئه‌وه بووه به ئه‌نزیارێکی بلیمه‌ت له بیناسازی. خانوویه‌کی بۆ
یه‌کێ له خوشکه‌کانی کردووه، که له جوانیدا ناوچه‌که‌دا نموونه‌ی
نه‌بووه. له ساڵی 1928دا ڤیتنگشتاین دووباره گه‌ڕاوه‌ته سه‌ر کاری
فه‌لسه‌فه‌و چۆته‌وه بۆ ئینگلته‌راو له‌وێ کتێبێکی نووسیوه به
ناونیشانی (کۆمه‌ڵێ تێبینیی فه‌لسه‌فی). به‌ڵام ئه‌م کتێبه هه‌تا خۆی
له ژیاندا ماوه چاپنه‌کراوه. له‌م کتێبه‌دا ڤیتنگشتاین به جوانی باسی
له فه‌لسه‌فه‌ی گه‌مه‌ی وشه کردووه. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ڤیتنگشتاین
سێ کتێبی‌تری هێناوه‌ته به‌رهه‌م به ناونیشانی (توێژینه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فی)و (نامیلکه‌ی شین)و (نامیلکه‌ی بۆر)، که له ساڵی 1958دا
گه‌یشتوونه‌ته چاپ.
له کتێبی (توێژینه‌وه‌ی فله‌سه‌فی)دا، ڤیتگنشتاین شێوازی نووسینی
(نیچه)ی به‌کارهێناوه، رسته‌ی کورت‌و چڕ‌وپڕ. باسی له واتای (ئاماژه)و
واتای (ده‌ربڕین)و (لۆجیک)و بناغه‌کانی ماتماتیکی کردووه. هه‌روه‌ها
باسی له جۆره‌کانی هۆشیاری کردووه. باسی له‌وه کردووه، که دوو رێگا
هه‌یه بۆ به‌کارهێنانی زمان: یه‌که‌میان ده‌ره‌کییه، که بریتییه له
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ (نیشانه‌کان)، دووه‌میان ناوه‌کییه، که بریتییه
له جۆری تێگه‌یشتن له (نیشانه‌کان). ئه‌رکی فه‌لیه‌سووفیش ئه‌وه‌یه، که
زمانبازییه‌کان پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌و ئاگای له ته‌ڵه‌ی زمانه‌وانی بێ له
به‌کارهێنانی ده‌ره‌کی‌و ناوه‌کیدا. ده‌ڵێ: "ئێمه به جۆری ته‌ماشای
زمان بکه‌ین، که به روونی په‌یوه‌ست بێ به رێزمانه‌وه. چونکه کێشه‌کانی
فه‌لسه‌فه بریتییه له به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ی، که
بناغه‌ی روونی رێزمانییان نییه‌و به هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌رده‌برڕێن.
فه‌لسه‌فه به‌رهه‌ڵستکارییه‌که له دژی ئاژاوه‌ی بیرمان به‌هۆی
زمانمانه‌وه. فه‌لسه‌فه هه‌ر ئه‌وه نییه بایه‌خ به‌و بده‌ین، که
بابه‌تی راست چییه‌و بابه‌تی ناڕاست چییه، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه به پێی
زانستی زمان‌و به پێی ئاماژه‌گه‌رایی بزانین چۆن جیاوازی له نێوان دوو
بابه‌تدا بکه‌ین، که یه‌کێکیان واتای هه‌بێ‌و یه‌کێکی‌تریان واتای
نه‌بێ. که‌واته فه‌لسه‌فه، به‌ر له هه‌موو شت، ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی بێ
له دژی ئه‌و به‌ربه‌ره‌ڵایی ده‌ربڕینانه‌ی، که ده‌یانبینین. بێگومان
کێشه‌کانی فه‌لسه‌فه له‌وه‌دا نین، که زانینمان که‌م‌و کورت بێ، به‌ڵکو
له‌وه‌دان، که رێژه‌کانمان تیێکه‌ڵ‌و پێکه‌ڵ‌و بێ یاسا‌و بێ به‌رنامه
کردووه."
ڤیتگنشتاین ده‌ڵێ: "له راستیدا فه‌لسه‌فه ته‌نها یه‌ک رێبازی نییه،
به‌ڵکو چه‌ندین رێبازی هه‌یه‌و چه‌ندین رێگای چاره‌سه‌ری هه‌یه.
فه‌لسه‌فه رێگایه بۆ چاره‌سه‌ر، رێگای ئازادییه بۆ بیرکردنه‌وه،
فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌یه، که به پرسیارێ وه‌ڵامی پرسیارێکی‌تر بده‌ینه‌وه."
زمان به لای ڤیتگنشتاینه‌وه رێگایه به‌ره‌و زانین‌و ئامڕازه بۆ
تیگه‌یشتن له پێکهاته‌ی واتا له ئاخاوتندا. فه‌لسه‌فه‌ی بیرکردنه‌وه‌و
زانین‌و تێگه‌یشتن بێ زمان نابێ، چونکه هه‌موو شت له نێو زماندا ده‌بێ.
له‌به‌ر ئه‌وه ڤیتگنشتاین به‌رده‌وام ده‌سته‌واژه‌ی (گه‌مه‌ی زمان)ی
به‌کارهێناوه‌و زمانی به‌وه داناوه، که کۆمه‌ڵێ گه‌مه‌ی زمانه‌وانین‌و
کۆمه‌ڵێ خوازه‌ی جیاجیان. خۆ دیاره وه‌ک چۆن له زماندا یاسا‌و رێسا
هه‌یه، له گه‌مه‌شدا یاسا‌و رێسا هه‌یه. گه‌مه‌ش کارێکه وه‌کو زمان.
وه‌ک چۆن زمان پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵێ بڕگه‌و ده‌سته‌واژه‌یه، گه‌مه‌ش
کۆمه‌ڵێ بڕگه‌و شێوه‌یه.
گه‌ڕانه‌وه |