|
ئێریک هۆبزباوم‌و نوێکردنه‌وه‌ی مێژوو
نرخاندنه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی مارکس

هه‌میشه زۆر به دره‌نگ ده‌گه‌ینه بیر‌و بۆچوون‌و خاوه‌ن تیۆره
نوێیه‌کان، زۆر جاریش ئه‌و دره‌نگ گه‌یشتنه‌مان ره‌نگه هۆکاری
ده‌ره‌کیی هه‌بێ، که په‌یوه‌ستبێ به به‌رگرو به‌ربه‌سته‌کانی
جیۆگرافیاو زمان، به‌ڵام ئاخۆ هۆکاری ئه‌م دره‌نگییه چییه، که وامان
لێده‌کا له ده ساڵی رابردوودا ئاهه‌نگ بۆ (سامۆئێل هینتینگتۆن) بگێڕین
وه‌کو ئه‌و پیاوه هیچی نه‌نووسیبێ ته‌نها (ململانێی شارستانیه‌ته‌کان)
نه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر چی له ساڵی 1968دا باسی روخسار شێوانی ترسناک‌و
ئه‌نجامه‌کانی کردووه، که ناسێنراوه به تیۆری: "شارستاندن یاخود
شارستانیکردنی به زه‌برو زۆرداری"و ئه‌و تیئۆره رێگه‌ی داوه به
راکێشکردنی ڤێتنامییه‌کان‌و گه‌لانی‌تر بۆ شاره‌کان‌و خزانیان بۆ نێو
ئۆردوگا زۆره‌ملێکا‌ن‌و کۆمه‌ڵکوژییان به بۆردومانکردنیان.
له پێنجی ئاداری ساڵی 1852، کارڵ مارکس نامه‌یه‌کی بۆ یه‌کێ له
هاوڕێکانی نووسیوه، که نێوی (ویدمیر) بووه، تیایدا گوتوویه‌تی: "ـ هیچ
رۆڵێکم نییه، نه له دۆزینه‌وه‌ی بوونی چینه‌کان له نێو کۆمه‌ڵداو نه
له‌و دژایه‌تییانه‌ش، که له نێوانیاندا روو ده‌ده‌ن، زۆر له‌مێژتر به‌ر
له من مێژووناسه بۆرژواکان باسیان له به‌ره‌پێشجوونی مێژوویی ئه‌م
دژایه‌تیی چینایه‌تییه کردووه."
مارکس دژی ئه‌و که‌سانه بووه، که ویستوویانه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
جیهانگه‌ری ئاڕاسه بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یه‌زانی رۆژێ دادێ ناوه‌که‌ی
ده‌بێته خێوێک هه‌ر وه‌ک (ئێریک وه‌ڵف) له کتێبه نوێیه‌که‌یدا به نێوی
(ئه‌وڕوپاو ئه‌وه‌ی مێژووی نییه) ده‌ڵێ:"ـ که وه‌ک خۆی ده‌ڵێ زۆر
قه‌رزاری بیری (مارکس)ه، که ئیمڕۆ خه‌ریکه ده‌بێته که‌لاوه‌یه‌ک له
پاشماوه."
لێره‌دا ئه‌م سه‌ره‌تایانه ده‌خه‌مه پێش خۆم تا بتوانم خۆم ئاماده
بکه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی، ره‌نگه به لامه‌وه دره‌نگیش بووبێ، (ئێریک
هۆبزباوم
Eric Hobsbawm)ی
مێژووناس، پرسیاری ئه‌وه بکه‌م ئایا، ئێمه بۆچی هه‌ندی له‌باره‌وه
نازانین‌و بۆچی مامۆستایانی زانینی مێژوویی ناوی ئه‌م زاته‌یان
نه‌هاتۆته سه‌ر زمان، که ئێمه قوتابییان بووین؟ نازانم بۆچی ئه‌و کاته
ئه‌و جۆره خه‌ڵکانه ده‌ناسین، که ئه‌م دنیایه به‌جێ ده‌هێڵن، بۆچی له
ماوه‌ی پانزه ساڵدا، نه مامۆستایه‌کی مێژوو، نه هیچ باسکارێ، که
تێکه‌ڵاویان ده‌بووم، په‌نجه‌یان بۆ ئه‌م پیاوه درێژ نه‌کرد. ئه‌مه
ئه‌م پرسیاره ده‌ورووژێنێ: "ـ ئاخۆ ئێمه به راستی زانستی ناسینی
مێژوومان ده‌خوێند؟" له‌و بڕوایه‌دام نه‌خێرو ده‌بێ وانه‌کانی مێژوو له
زانکۆکانماندا دووباره راست بکرێنه‌وه، چونکه به‌و جۆره بووبێ هیچ
سوودێکمان نه‌بینیوه.
هۆبزباوم ئه‌گه‌رچی زۆریش گرنگ بووه، به‌ڵام به داخه‌وه، ئێمه هیچ
خوێندنه‌وه‌یه‌کمان له باره‌یه‌وه نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له
رۆژهه‌ڵاتی کیشوه‌ری ئاسیاوه‌ن، ناسیویانه. وه‌ک هۆبزباوم خۆی ده‌ڵێ:
"ـ له‌به‌ر زۆر هۆکاری ته‌مومژاوی، که له‌به‌رده‌م جووڵانه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه دیموکراتییه‌کان‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه شؤڕشگێڕییه‌کاندا
قوتبوونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکرێ ته‌کان‌و راپه‌ڕینێکی نوێ له
رێبازی مارکسزمی هه‌ڵگری نه‌ریتی رامیاریدا روو بدا، به‌ڵام ده‌بێ
ئاگامان له‌و زیادڕه‌وییه‌ش هه‌بێ، که له جیهانی رۆژئاوایی‌دا بۆته باو.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه لایه‌نی ئه‌وه‌ی، که نووسنه‌کانی من
سه‌باره‌ت به بابه‌تی مێژووی چه‌ند بایه‌خیان پێ ده‌درێن، من بۆم
ده‌رکه‌وتووه، که له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه خوێنه‌ریان زیاتر
له (کۆریای باشوور)و (تایوان)دا هه‌ن، له وڵاتی (تورکیا)شدا له
نه‌وه‌ته‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی واش هه‌ن، که خوێنه‌ریان له
جیهانی عه‌ره‌بیدا ئێستا زیاتر بووه."
بێگومان هه‌ر ده‌زگایه‌کی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه بێ، یاخود هه‌ر وه‌رگێڕێ
بێ، به په‌رۆشه، که کار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی (هۆبزباوم)دا بکا.
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئیستێک له ئاستی تێڕوانینی بۆ نوێکردنه‌وه‌ی
مێژوودا بکه‌ین.
هۆبزباوم له ساڵی 1962 ده‌رباره‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی پێشه‌سازی نووسی، له
ساڵی 1967یش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به ناونیشانی (خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ
مێژووی کرێکاران) بڵاوکرده‌وه، به دوایدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به
ناونیشانی (پیشه‌سازی‌و ئیمپڕاتۆری)، که له ساڵی 1969 بڵاوبۆته‌وه. له
ساڵی 1973شدا کتێبێکی به ناونیشانی (مێژووی ژیانی کارڵ مارکس)
بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له هه‌مان ساڵدا کتێبی (سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری)ی
بڵاوکرده‌وه. ئیدی نووسین‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م مرۆڤه تاکو ئیمڕۆ
هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌موو زانیارییه‌ی له ساڵی 1962،
1969، 1975دا لای ئه‌م مێژووناسه که‌ڵه‌که بووه، رۆڵێکی گه‌وره‌ی له
پێشکه‌شکردنی نه‌خشه‌و وێنه‌ی ده‌زووه‌کانی پێشکه‌وتن‌و
به‌ره‌وپێشچوونی جیهانی‌و پێشکه‌وتن‌و به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازیدا
بینیوه.
ئیمڕۆ (ئێریک هۆبزباوم) هاتۆته نێو جیهانی ئێپستمۆڵۆجییه‌وه، داوا له
مێژووناسان ده‌کا نوێکردنه‌وه له مێژوودا بکه‌ن، به لایه‌وه وایه ئه‌و
ئه‌رکه ته‌نها ناکه‌وێته ئه‌ستۆی فه‌یله‌سووفه‌کان، که بێن
لێکدانه‌وه‌ی جیهان بکه‌ن، به‌ڵکو مێژووناسان ده‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ردا
بهێنن. دیاره ئه‌م دوو وته‌یه‌ش له فه‌لسه‌فه‌که‌ی (لۆدڤیگ
فیۆرباخ)ه‌وه خوازراوه، که بۆته سه‌رچاوه‌ی سرووشی مێژووناسه
مارکسیه‌کان. له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و
رووناکبیرانه‌ی، که بوون به مارکسی، به تایبه‌تی مێژوونووسه
مارکسیه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه بووه، که ویستوویانه به هۆی
مارکسیه‌ته‌وه‌و به هاوکاریی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران‌و
بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی ئه‌م جیهانه بگۆڕن.
به رای هۆبزباوم بیر‌و بۆچوونێ هه‌یه بۆ نوێکردنه‌وه‌و بۆ دووباره
خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، هه‌روه‌ها پێویستییه‌کیش هه‌یه بۆ هاوکاریی
هه‌ره‌وه‌زی. ئه‌و هاوکارییه‌ش ئه‌و کۆمه‌ڵه مێژوونووسانه رووه‌و
کێڵگه‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌با، که ویستوویانه گۆڕان به‌سه‌ر جیهاندا
بهێنن. به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی گه‌لان،
یاخود چینی کرێکار، که له بنچینه‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیان
نه‌بووه به روانگه‌ی مارکسیزم، ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌یه‌کی سروشتی
چه‌په‌کانی به‌لای خۆیدا راکێشاوه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌م
رووناکبیرانه کاتێ، که وازیان له شۆڕشگێڕێتیی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان
هێناوه، هه‌ر له نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، ئیتر وازیشیان
له مارکسیزمه‌که‌ی خۆشیان هێناوه.
هۆبزباوم رسته‌یه‌کی (لۆڕانس ستوون)ی خواستووه، که ده‌ڵێ: "ئامانجی
مێژوو ده‌بێ کردنی ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌یه بێ، که (بۆچی؟)یه." به لای
(هۆبزباوم)ه‌وه ئه‌م گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه له لایه‌ن زانستی
مێژووه‌وه نه‌هاتۆته دی، به‌ڵکو له لایه‌ن زانسته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هاتۆته دی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و زانستانه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش هه‌ندێکیان تازه‌پێگه‌شتووبوون‌و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش
وه‌ک رێبازی (گه‌شه‌کاری)، واته مێژوویی خۆیان سه‌پاندووه. دیاره
هۆبزباوم مارکسی به‌لاوه زۆر زۆر گرنگ بووه، نه‌ک هه‌ر له‌و رووه‌وه،
که به باوکی کۆمه‌ڵناسیی ئێپستمۆڵۆجی ناسراوه، به‌ڵکو مارکسیزم بێگومان
رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له یه‌که‌مین پێکهێنانی بزووتنه‌وه‌ی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی (بۆچی) بۆ لێکدانه‌وه‌ی مێژوو.
مارکس به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به هۆی مێژووناسان‌و باسکارانه‌وه له
سه‌ر زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌ریی سه‌ره‌کیی له سه‌ر مێژوودا
هه‌بووه. هۆبزباوم ده‌ڵێ: "ـ زۆر به په‌رۆشم ئه‌و رۆژه ببینم، که
خه‌ڵکی ئیتر ئه‌و پرسیاره‌یان له‌لادا نه‌مێنێ بیکه‌ن، که ئایا
نووسه‌ران مارکسین، یان نا. به‌ڵام من هه‌میشه باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه،
که هێشتا هه‌ر دوورین له یۆتۆبیاوه. ئیتر هه‌ر له‌و کاته‌وه، به
پێچه‌وانه‌وه پێویست زیاتر بوو به‌وه‌ی بزانرێ، که مارکسیزم چیی
پێشکه‌ش به زانستی مێژوو کردووه. مێژوو پێویستی به‌وه بووه، که
به‌رهه‌ڵستی له خۆی بکاو دژی ئه‌و که‌سانه بێ، که باوه‌ریان نییه، که
یارمه‌تیمان بدا له تێگه‌یشتنی مێژوو."
ـ
ئه‌م وتاره له نووسینی موهه‌ننه‌د موبیزینه مامۆستای مێژوو‌و
شارستانی له زانکۆی فیلادلڤیایه وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
گه‌ڕانه‌وه
|