|
رودۆڵف کارنه‌پ
(1891 ـ 1970 ز)
رۆدۆڵف کاڕنه‌پ (Rudolf Carnep)
له به‌ناوبانگترین نوێنه‌رانی فه‌لسه‌فه‌ی پۆزهتیڤیی لۆژیكی‌یه.
له ساڵی 1891 له گوندێكی بچووكی ئه‌لمانیا له ناوچه‌ی بارمن له
ئه‌لمانیا له‌دایكبووه. له ساڵی
1970
له شاری كالیفۆرنیا، له
ئه‌مریكا مردووه.
ئه‌م مرۆڤه له ساڵی 1910ه‌وه تا 1914 له هه‌ردوو زانكۆی
فرایبۆرخ‌و یینا خوێندوویه‌تی. پسپۆڕیی له فیزیك‌و ماتماتیك‌و
فه‌لسه‌فه‌دا هێناوه. پاش ئه‌وه بۆته سه‌رباز‌و به‌شداریی جه‌نگی
جیهانیی یه‌كه‌می كردووه. له ساڵی 1921دا خوێندنی باڵای به
پله‌ی دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌دا له زانكۆی یینادا ته‌واو كردووه.
نامیلكه‌كه‌ی به ناونیشانی (شوێن: به‌شدارییه‌ك له زانستناسی)،
كه له‌ساڵی 1922 له گۆڤاری (لێكۆڵینه‌وه كانتییه‌كان)دا
بڵاویكردۆته‌وه. له‌م نامیلكه‌یه‌دا، كارنه‌پ جیاوازییه‌كانی سروشتی
لۆجیكیی له نێوان بۆچوونه‌كانی ماتماتیكناسه‌كان‌و فیزیكناسه‌كان‌و
ده‌روونناسه‌كاندا له‌سه‌ر كێشه‌ی شوێن شیكردۆته‌وه. ئه‌و
جیاوازییانه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هۆی سروشتی وشه‌ی (شوێن)، كه
جۆره‌ها واتای هه‌یه لای هه‌ر یه‌كێ له‌و گروپه زانایانه. واته
ماتماتیكناس به جۆرێ له واتای (شوێن) تێده‌گا‌و فیزیكناس به
جۆرێكی‌تر‌و ده‌روونناسیش به جۆرێكی‌تر. كارنه‌پ خۆی‌و
فه‌یله‌سووفێكی‌تر، كه (مۆریس سخلیک
Moritz Schlik)ه،
بۆ ئه‌و كێشه‌یه بنه‌مایه‌كی ژیربێژیی پۆزه‌تیڤی داده‌نێن، كه
مه‌به‌سته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه بڵێن: "كێشه‌و ناكۆكی‌و رێكنه‌كه‌وتنی
بیروباوه‌ڕی فه‌لسه‌فی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه فه‌یله‌سووفه‌كان به
راستی ناتوانن بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی
لۆجیكییانه (ژیربێژییانه) شیبكه‌نه‌وه.
كارنه‌پ له ساڵی 1926دا، له‌سه‌ر داوای سخلیک بۆته مامۆستای
یاریده‌ده‌ر له زانكۆی ڤیننا‌و به‌هۆی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌شه‌وه
به‌شداریی چالاكییه‌كانی بازنه‌ی ڤیینا بووه، كه سخلیک
دایمه‌زراندووه‌و بووه به یه‌كێ له ناوداره‌كانی. هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و بازنه‌ی ڤیینایه نامیلكه
فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی (لۆدڤیچ فچنشتانین
Ludwig Wittgenstein)یان
به قووڵی خوێندۆته‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له پێشخستنی
بیره فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی كردووه.
له‌ساڵی 1928دا یه‌كه‌مین په‌ڕتووكی به ناونیشانی (بنه‌مای
لۆجیكیی جیهان) بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵی 1930دا به هاوكاری له‌گه‌ڵ (هانز ریشنباخ)دا گۆڤارێكی
نێوده‌وڵه‌تییان به ناونیشانی (زانین) ده‌ركردووه. ئه‌و گۆڤاره
نزیكه‌ی ده ساڵ (1930 ـ 1940) به به‌رده‌وامی ده‌رچووه‌و بۆته
زمانی تایبه‌تی فه‌یله‌سووفه‌كانی لۆجیكی پۆزهتیڤیی ئه‌و
سه‌رده‌مه.
كارنه‌پ له ساڵی 1931دا بووه به مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی
له به‌شی زانسته سروشتییه‌كان له زانكۆی پراگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
ئه‌لمانیا. به‌ڵام په‌یوه‌ندیشی به بازنه‌ی ڤییناوه هه‌ر ماوه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا بایه‌خی زۆری به كێشه‌كانی لۆجیک‌و زمان‌و
بناغه‌ی ماتماتیک داوه. بۆ ئه‌وه دووه‌م په‌ڕتووكی به ناونیشانی
(سیستمه لۆجیكییه‌كانی زمان) له ساڵی 1934 بڵاوكردۆته‌وه.
كاتێ كه نازییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له ئه‌ڵمانیادا توند بووه،
كارنه‌پ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جووله‌كه بووه، ناچار بووه واز له
زانكۆی ئه‌لمانی بهێنی له پراغ‌و له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی
1935 چووه بۆ ئه‌مریكا‌و له‌وێ پاش چه‌ند مانگێ بووه به مامۆستای
فه‌لسه‌فه له زانكۆی شیكاگۆ‌و له‌و دانشگه‌یه‌دا تا ساڵی 1952
ماوه‌ته‌وه‌و جارجاریش وانه‌ی له دوو زانكۆی هارڤه‌رد‌و ئیلینۆی‌دا
وتۆته‌وه. پاشان له ساڵی 1954 بووه به مامۆستای فه‌لسه‌فه له
زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلس‌و كورسیی هانز ریشنباخ ی
گرتووه، كه له‌وێ مردووه‌و ئه‌م تا ساڵی 1961 له‌و زانكۆیه‌دا
ماوه‌ته‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا، كه له شیكاگۆ بووه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ (ئۆتۆ
نیورات
Otto Neurath)و
(چارلس مۆریس
Charles W. Morris)دا
ئینسایكلۆپیدیایه‌كی جیهانییان له زانستی یه‌كگرتووی
بڵاوكردۆته‌وه.
كارنه‌پ له‌و ماوه‌یه‌ی له ئه‌مریكا ژیاوه، چه‌ند په‌ڕتووكێكی
فه‌لسه‌فیی هێناوه‌ته به‌رهه‌م. له‌وانه: (ده‌روازه‌یه‌ک بۆ
واتاناسی – سیمانتیكس) (1942)و (واتا‌و پێداویست) (1947)و
(بناغه‌لۆجیكییه‌كانی گریمانه) (1950).
هه‌ڵبه‌ت تایبه‌تمه‌ندیی كارنه‌پ له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مدا
ئه‌وه‌یه، كه رۆڵێكی هه‌ره گرنگی له رێبازی، یاخود قوتابخانه‌ی
پۆزهتیڤیی لۆجیكیدا بینیوه، كه له راستیدا به ته‌واوی ناخرێته
خانه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه‌وه، چونكه هه‌ر له بناغه‌وه دژی
فه‌لسه‌فه ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به بیروباوه‌ڕی میتافیزیكییانه‌ی
ده‌داته قه‌ڵه‌م‌و میتافیزیكیش به كاری بێ واتا ده‌زانێ،
ئه‌گه‌رچی میتافیزیكیش گه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌یه.
رێبازی پۆزه‌تیڤی لۆژیكی رێبازی شیكردنه‌وه‌ی زمانه؛ چ زمانی
سروشتیی ئاسایی بێ‌و چ زمانی زانستی‌و چ زمانی فه‌لسه‌فی بێ،
چونكه هه‌ڵگرانی شوێنپێی ئه‌و رێبازه باوه‌ڕیان وایه، كه هۆی
سه‌ره‌كیی ناكۆكی‌و جیاوازیی نێوان قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كان،
ده‌گه‌ڕێته‌وه به هه‌ڵه تێگه‌یشتن، یاخود به هه‌ڵه شیكردنه‌وه‌ی
بیروبۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كان، وه‌كو ئه‌وه وابێ، كه هه‌رچی كێشه
فه‌لسه‌فییه‌كان هه‌یه، هه‌مووی به‌هۆی به جیاوازی تێگه‌یشتن بێ
له زاراوه فه‌لسه‌فییه‌كان.
بۆ نموونه، كارنه‌پ له نامیلكه‌یه‌كی بچووكی‌دا، كه
ناونیشانه‌كه‌ی (كێشه ئه‌ندێشه‌ییه‌كانی فه‌لسه‌فه: عه‌قڵی
كه‌سانی دی‌و ململانێ له‌سه‌ر ریالیست)ه (1928) ده‌ڵێ: "كێشه
میتافیزییه‌كان به گشتی‌و كێشه ریالیستی‌و ئایدیالیه‌كان به
تایبه‌تی، ده‌بێ وه‌ك كێشه‌ی ئه‌ندێشاوی‌و پووچ ته‌ماشا بكرێن." بۆ
سه‌لماندنی ئه‌و وته‌یه‌شی، كارنه‌پ په‌نا ده‌باته به‌ر
فه‌لسه‌فه‌كه‌ی (لۆدوڤیك فچنشتین)، كه ده‌ڵێ (واتای هه‌ر رسته‌یه‌ك
له زماندا به‌هۆی هه‌ندێ ئامرازه‌وه ده‌رده‌بڕرێ. رسته‌ش ته‌نها
ئه‌و كاته واتای راستی ده‌بێ، كه له بناغه‌وه به‌جێ بێ.
كارنه‌پ ئه‌م بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌ی هه‌ندێ راستكردۆته‌وه‌و
ده‌ڵێ، راستیی رسته‌ش بۆ ده‌ربڕینی راست‌و به‌جێبوونی، به‌هۆی
ئه‌زموونیشه‌وه دبینرێ. واته، هه‌ر رسته‌و ده‌ربڕینێ، ئه‌گه‌ر به
پێی ئه‌زموون راستی نه‌پێكێ، ئه‌وا ئه‌و رسته‌و ده‌ربڕینه
هه‌ڵه‌یه‌و بێ واتایه. له‌مه‌وه كارنه‌پ ده‌گاته ئه‌و بۆچوونه‌ی،
كه هه‌رچی بابه‌ته‌كانی (میتافیزیك‌و ره‌وشت‌و جوانناسی) هه‌ن،
هه‌موو پووچ‌و بێ واتان‌و هیچ واتایه‌ك نابه‌خشن‌و ناگه‌یه‌نن. ئیتر
له‌و بۆچوونه‌وه، كارنه‌پ ئێمه راده‌كێشێ به‌لای ئه‌وه‌ی بڕوا
بكه‌ین، كه زۆری مه‌سه‌له‌ی فه‌لسه‌فی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی
په‌یوه‌ندییان به ئه‌پستمۆلۆجیه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بێ واتان.
بۆ نموونه: كێشه‌ی راسته‌قینه‌یی‌ی جیهانی ده‌ره‌كی. كارنه‌پ
ده‌ڵێ بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به میتافیزیک، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی
بیركردنه‌وه‌یه سه‌بارت به هونه‌ر، یاخود ئایین، كه هه‌موو هه‌وڵی
مرۆڤن بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست‌و نه‌ستی خۆیان له‌م ژینه‌دا. ده‌ڵێ، ئه‌م
مه‌سه‌لانه‌ش، واته میتافیزیك‌و هونه‌ر‌و ئایین، به‌س نین بۆ
ده‌رخستنی راسته‌قینه‌یی ژین. تا ئه‌و راده‌یه‌ش ده‌ڵێ:
میتافیزیكسته‌كان هه‌ر وه‌كو مۆسیقاوانن، به‌ڵام به بێ به‌هره‌ی
مۆسیقایی، یاخود وه‌ك هۆنه‌ر بن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی به‌هره‌ی
شیعراندنیان هه‌بێ. له دوای ئه‌وه، كارنه‌پ، وه‌كو ئه‌ندامانی
تری ناو بازنه‌ی ڤیینا، زۆر بایه‌خی به بیرۆكه‌ی یه‌كێتیی زانست
داوه. واته كه‌سێ بووه له‌وانه‌ی وایان كردووه، تاقه زمانێكی
یه‌كگرتوو بۆ زانست بێته‌كایه‌وه‌و دابمه‌زرێ. له‌به‌ر ئه‌وه
تیوره‌كه‌ی خۆی‌و (نیورات)یش به تیۆری فیزیكی ناسراوه، كه
ده‌بێ زمانه‌كه‌ی زمانی (شت) بێ، یاخود زمانی جیهانی ته‌ن
(ئه‌ستوو) بێ. ده‌ڵێ: زمانی (شت)یش ده‌بێ یه‌كه‌مین مه‌رج بێ
له‌نێو خه‌ڵكیدا بۆ تێگه‌یشتن له یه‌كتری‌و سازبوون له‌گه‌ڵ
یه‌كتری.
گه‌ڕانه‌وه |