|
بیری كورد‌و بازنه‌ی پساوی مێژوو
بیـر:
بیر
ئاوێته‌و به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی ئاده‌میزاده سه‌باره‌ت به
جیهانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی. بیركردنه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ت هه‌ره
گرنگترین دیارده‌یه له ئاده‌میزاددا، كه به هۆیه‌وه له هه‌ر
بوونه‌وه‌رێكی بوون جوداتر بێ. به واتایه‌كی‌تر، ده‌توانین بڵێین
(بیر) زاخاوو ناوه‌ڕۆكی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه به‌رامبه‌ر
ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، واته كۆمه‌ڵێ راو بۆچوونیه‌تی، كه رۆژانه
به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ری ده‌بڕێ‌و به‌و ده‌ربڕینه
(بوون)ی خۆی له ئاستی شته‌كان‌و كه‌سانی دی ده‌ستنیشان ده‌كا. جا
مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌رێكی به سروشت كۆمه‌ڵگاییه، ئه‌و
بیره‌شی، به ئه‌نجام، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ بیری كه‌سانی‌تردا
ده‌بێته بیری كۆمه‌ڵگاكه‌ی،
كه ئه‌ندامێكه تیایدا. به واتایه‌كی دی‌و به ده‌ربڕینێكی دی،
بیری (مرۆڤ)ی تاك، كه تێكه‌ڵ به بیری مرۆڤی به كۆمه‌ڵ ده‌بێ،
ده‌بێته شێوه ئایدیۆلۆجیایه‌ك‌و بوون‌و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی پێ ده‌ستنیشان ده‌كرێ‌و له كۆمه‌ڵێكی‌تری
جیاده‌كاته‌وه‌و به‌ره به‌ره ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه قه‌تماغه ده‌گرێ‌و
ده‌بێته ره‌وشت‌و داب‌و نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگ‌و یاسا‌و رامیاری‌و
ده‌ستوورو كولتوور‌و ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر،
به گشتی هه‌وێن‌و به‌روبوومی ئاوه‌زی كۆمه‌ڵگاكه‌و مرۆڤه‌كانی
نێوی، كه ره‌نگ‌و ره‌فتاری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان وه‌رده‌گرن‌و به
پاڵپشتی هه‌ندێ دیارده‌ی‌تر، وه‌ك زمان‌و خوێن‌و خێزان‌و نه‌ژادو
نه‌ته‌وه‌و جوگرافیا‌و مێژوو‌و ناوی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌شیان لـێ ده‌نرێ.
كه‌وا بوو، به پێی ئه‌م خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌ی بیری مرۆڤ،
ئاوه‌زه‌كه‌شی ده‌رده‌كه‌وێ. واته سێ كوچكه‌ی (بیر ـ ئایدیۆلۆجیا
ـ ئاوه‌ز) ئه‌و بناغه‌یه‌یه، كه (مرۆڤ ـ گه‌ل ـ نه‌ته‌وه)ی له‌سه‌ر
بنیاد نراوه.
هه‌ڵبه‌ت، بیر وه‌ك ئاوه‌زو بیر وه‌ك ناوه‌ڕۆک هێند تێكه‌ڵاوی
یه‌كترن، گه‌لێ به سه‌ختی به ئێمه‌ومانان بۆمان له یه‌كتر جیا
ده‌بنه‌وه، چونكه به‌م واتایه ده‌توانم روونی بكه‌مه‌وه، كه بیر
خۆی ئامڕازی خۆیه‌تی، واته خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆیه‌تی، بۆیه
هه‌ر مرۆڤێكی بیرمه‌ند، كه بیرێ دێنێته به‌رهه‌م، بێگومان خۆی
دێنێته به‌رهه‌م. بێگومان بیری خۆیشی، له‌و داكه‌وته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ، كه تیایدا ده‌ژی‌و په‌روه‌رده ده‌بێ. بۆ نموونه: كه‌سێكی
كورد، ئه‌گه‌ر به زمانی عه‌ره‌بیش ده‌قێکی نووسیبێ، یاخود به
زمانی توركی، ئه‌م نووسه‌ره ته‌نها ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و زمانه‌ی
وه‌كو ئامڕازێ بۆ ده‌ربڕینی بیری خۆی به‌كارهێناوه، چ به
نه‌گه‌تیڤ‌و چ به پۆزه‌تیڤ‌و ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، كه بووبێ به
عه‌ره‌ب، یاخود تورك. بۆ نموونه: (رۆژهه‌ڵاتناسان) تا بڵێی له
چه‌مکی رۆژهه‌ڵاتیان زیاتر وه‌ک له رۆژئاوا به نووسین
كۆڵیوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان رۆژهه‌ڵاتی نه‌بوون،
هه‌ر له دیوی ده‌ره‌وه‌ی ناسنامه‌ی رۆژهه‌ڵات ماونه‌ته‌وه‌و
نه‌بوون به نووسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی، چونكه هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتدا بوون‌و تیایدا په‌روه‌رده نه‌بوون‌و خۆیان
به‌شێ نه‌بوون لێی. به واتایه‌كی دی، ئه‌و رۆژهه‌ڵاتگه‌رانه
هه‌میشه له روانگه‌ی بیری رۆژئاواییه‌وه روانیویانه‌ته
رۆژهه‌ڵات. كه‌واته، بیركردنه‌وه وه‌ك ئامرازی فه‌رهه‌نگێ، به‌ر
له هه‌موو شتێ، لایه‌نگیریكردنی بیرمه‌نده‌كه‌یه به داكه‌وت‌و
ئه‌و فه‌رهه‌نگه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه، كه تیایدایه‌تی،
نه‌ك له ده‌ره‌وه‌یدایه‌تی. ئیدی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش، چ كه‌له‌پوورو
میراتی بێ‌و چ تاكه‌كه‌سی‌و چ روانگه بێ بۆ بوون‌و مرۆڤ‌و جیهان‌و
گه‌ردوون، هه‌ر له خاسییه‌ت‌و موڵكایه‌تیی تایبه‌تی ئه‌و
رووناكبیره‌دا ده‌مێنێته‌وه. كه‌واته به‌م واتایه‌ش ده‌توانین بڵێین،
كه هه‌ر مرۆڤێ له‌م زه‌مینه، وه‌كو به‌رده‌كه‌ی (سیزیف)ی به
كۆڵه‌وه‌بێ، بیه‌وێ‌و نه‌یه‌وێ، مێژووه‌كه‌ی خۆیی به كۆڵه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها بیه‌وێ‌و نه‌یه‌وێ، ئه‌و بیره‌ی هه‌یه‌تی، مۆرک‌و
میراتی‌و پاشماوه‌ی داكه‌وته شارستانیه‌ته‌كه‌ی تیادا بۆ كه‌ڵه‌كه
بووه.
بیر وه‌ك ئامرازی به‌رهه‌می تیوری:
بێگومان، ئه‌وه‌ی ئێمه ناومان لـێ ناوه ئاوه‌ز (عه‌قڵ)، به پێی
خاوه‌نێتیه‌كه‌ی ناوی لـێده‌نێین، بۆ نموونه: ئاوه‌زی
فه‌یله‌سووف‌و ئاوه‌زی گه‌ل‌و ئاوه‌زی میلله‌ت‌و ئاوه‌زی یۆنانی‌و
ئاوه‌زی عه‌ره‌ب‌و ئاوه‌زی ئینگلیز‌و ئاوه‌زی تورك‌و ئاوه‌زی
كورد‌و.. هتد. به‌ڵام بۆ خۆێندنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ئاوه‌زێ، هه‌ڵبه‌ت
ئاسانترین رێگا خۆێندنه‌وه‌ی ئاوه‌زی (خۆ)یه، واته من ده‌مه‌وێ،
هه‌ر لێره‌وه شوێنپێی سوکڕات هه‌ڵگرم، كه ده‌ڵێ: "خۆت بناسه".
مه‌به‌ستیشم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێگایه (رێبازه) له‌وه‌وه‌یه، كه
وه‌كو لالاند ده‌ڵێ: له "ئاوه‌زی دروست بوو" بگه‌م. واته ئه‌و
ئاوه‌زه‌ی به موو له مێژوو جیا نابێته‌وه. واته نه‌ك ئه‌و
ئاوه‌زه گه‌ردوونییه‌ی، كه هێڕاكلیتۆس ناوی لـێ ناوه (لۆگۆس) ـ
ئاوه‌زی گه‌ردوونی، به‌ڵكو ئه‌و هه‌مه ئاوه‌زه‌ی، كه
ئه‌ناكساگۆڕه‌س ناوی لـێ ناوه (نۆس).
واتای وشه‌ی (ئاوه‌ز) هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانییه كۆنه‌كانه‌وه
(گریک)، تا ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌ی رۆژئاوا، له بواری (زانین ـ
المعرفه)دا بووه‌و به‌كارهاتووه، كه (ریزن، راشن)، واته زانینی
هۆ، كه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ره‌واقییه‌كانه‌وه داهاتووه،
كه باوه‌ڕیان وا بووه، كه دانایی ئه‌وه‌یه مرۆڤ، به پێی یاسای
سروشتی، واته به پێی لۆگۆس (ئاوه‌زی گه‌ردوونی) بژی. له زمانی
عه‌ره‌بیشدا، ئه‌م زاراوه‌یه (العقل) له بناغه‌دا په‌یوه‌ندیی به
ره‌فتارو ره‌وشته‌وه بووه، چونكه واتای (عقل) لغاو ده‌گه‌یه‌نێ،
واته مرۆڤ ده‌بێ لغاوی هه‌بێ‌و كاری چاكه بكا‌و كاری خراپه
نه‌كا، واته مرۆڤێ ئه‌گه‌ر (عقل)ی بوو، مانای ئه‌وه‌یه، ره‌فتارو
ره‌وشتی باشی هه‌یه. به‌ڵام له زمانی كوردی‌دا، به‌رامبه‌ر به
وشه‌ی (عه‌قڵ) (كه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌م وشه‌یه‌مان
راسته‌خۆ وه‌رگرتووه) (هۆش‌و ئاوه‌ز)مان هه‌یه، كه هه‌ردوو
زاراوه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به كاری مێشكه‌وه، نه‌ك
ره‌فتارو ره‌وشته‌وه، هه‌یه، كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی (هه‌ست)ه، واته
مرۆڤێ ئه‌گه‌ر هۆش‌و ئاوه‌زی هه‌بێ، واته هه‌ستیاره. به‌رهه‌می
ئه‌و هۆشه‌ش (بیر)ه، كه له فه‌رهه‌نگی كوردی‌دا به واتای شوێنی
(قووڵ)یش دێ، واته شتی هه‌ره بنه‌وه‌و ناوه‌وه‌و شاراوه‌و
په‌نهان‌و به گران پێزانینی‌و درككردنی‌و په‌ی بۆ بردنی.
كه‌واته (عه‌قڵ)و (ئاوه‌ز)و (بیر) له بنه‌مادا ئامرازی زانینی
چاكه‌و خراپه‌یه، هه‌ڵه‌و راستییه. مرۆڤی ئاقڵ (دانا) (زانا) ئه‌و
كه‌سه‌یه، كه راستی زانیبێ‌و هه‌ڵه‌ی نه‌كردبێ. لێره‌شه‌وه
ده‌توانین ئه‌وه بڵێینن، كه جیاوازیی نێوان واتای (ئه‌قڵ) لای
یۆنانیه‌كان‌و رۆژئاواییه‌كان‌و نێوان رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌وه بووه،
كه ئه‌وان ئاوه‌زیان هه‌میشه به بابه‌ته‌وه (بابه‌تی جیهان‌و
سروشت‌و بوون)ه‌وه به‌ستۆته‌وه‌و ئه‌مان ئاوه‌زیان هه‌میشه به
خود‌ه‌وه (مرۆڤه‌وه) به‌ستۆته‌وه. بێگومان ئه‌م جیاوازییه‌ش هه‌موو
مێژووی بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاوایی له رۆژهه‌ڵاتی تاكو ئێستاش
جیاكردۆته‌وه‌و دابڕیوه، كه هه‌موو بناغه‌ی ئه‌و دوو جیهانه
رۆشنبیرییه (رۆژهه‌ڵاتی)و (رۆژئاوایی)یه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
ئاوه‌زی دروستكه‌رو ئاوه‌زی دروستكراو:
هه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌می ئاوه‌زیش دوو بواری روونی هه‌یه: بواری
دروستكه‌ر، كه فه‌یله‌سووف‌و دانایان خاوه‌نین‌و بواری دروستكراو،
كه رۆشنبیران خاوه‌نین.
(ئاوه‌زی دروستكه‌ر) بێگومان له‌گه‌ڵ ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوودا، هه‌رچی
رووداوی فه‌رمانڕه‌وایی‌و رامیاری‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه،
كه له نێو بچێ، فه‌رهه‌نگ‌و كه‌له‌پوورو رۆشنبیری له نێو ناچێ‌و
له بیر ناكرێ‌و به‌رده‌وام به نه‌مری‌و زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، له
مێشكی شاراوه‌ی (نه‌ستی) كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ده‌مێنێته‌وه‌و
مۆرك‌و نیشانه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه ده‌بێ.
كه‌واته، ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند‌و پته‌وه‌ی، كه له نێوان ئاوه‌زو
رووناكبیریدا هه‌یه، په‌یوه‌ندیی (نه‌ست)ه. واته بنه‌مای هه‌ر
ئاوه‌زێ رووناكبیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌و به هۆی (نه‌ست)ه‌وه
ئه‌و رووناكبیرییه‌ش له ئاوه‌زدا دروست ده‌بێ. به واتایه‌كی‌دی،
ده‌توانین بڵێین، كه رووناكبیری خۆی به‌رهه‌مهێنه‌رو دروستكه‌ری
خۆیه‌تی، یان خۆی به‌رهه‌مهێنراوو دروستكه‌ری خۆیه‌تی.
ئیپستمۆلۆژیی رووناكبیریی كورد:
بۆ
ئه‌وه‌ی به ئاسانترین رێگه له‌وه بگه‌ین، كه بنه‌مای ئاوه‌زی
كورد چییه‌و چۆن دروست بووه؟ ده‌بێ له‌و ئامرازانه بگه‌ین، كه
بوونه‌ته هۆی دروستكردنی ئه‌و بنه‌مایه كه رووناكبیریی كوردی،
یاخود نه‌ستی كوردی لـێ پێكهاتووه. به واتایه‌كی‌تر، چۆن بتوانین
له بیر‌و باوه‌ڕو بۆچوون‌و روانگه‌و تێڕوانین‌و ره‌وشت‌و ئاكاره‌كانی
كورد بگه‌ین له نێو درێژایی مێژوویه‌كدا، كه تا ئێستا یه‌كجار به
كه‌می لێیكۆڵڕاوه‌ته‌وه‌و زۆر به پچڕپچڕیش گه‌یشتۆته به‌رده‌ستمان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی، كه ئێمه په‌نجه‌ی بۆ راده‌كێشین،
یه‌كجار قووڵه، له‌به‌ر تاقه هۆیه‌كیش، كه ئه‌وه‌یه، شێوه‌ی
(نه‌ست) خۆی له خۆیدا شێوه‌ی (خه‌ون)ی هه‌یه‌و نه سات‌و كاتی
دیاریكراوی هه‌یه‌و نه پێوانه‌و رێبازی تایبه‌تی بۆ لێكدانه‌وه‌ی
هه‌یه. ده‌زانین، كه ته‌نها ده‌رگایه‌ك هه‌بێ لێیه‌وه بچینه
ژووره‌وه، رابوردوو‌و مێژوومانه. ئه‌وه‌ی، كه ئیمڕۆش تاكو ئێستا
له به‌رده‌ستماندا بێ، مێژووی رووداو‌و كاره‌ساته‌كانمانه، تا
راده‌یه‌كیش مێژووی زمانمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، هه‌بێ‌و
نه‌بێ، مێژووی (نه‌ستی مه‌عریفیمانه)، كه وه‌كو وتم شێوه‌ی هه‌ر
له خه‌ون ده‌چێ.
كه‌واته مێژووی رووناكبیری، هه‌ر وه‌ك مێژووی نه‌ست وایه،
هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه بووه‌و به‌نێو یه‌كدا كه‌ڵه‌كه
بووه، وه‌كو سپرینگێكی لووله‌یی، هه‌رچی خاڵێكی به هه‌ر
جێگایه‌كیه‌وه‌یه‌تی قۆناغێكی رۆشنبیرییه، كه ده‌خولێته‌وه، هه‌ر
هه‌مان ئه‌و بیره ده‌نوێتێ، كه له قۆناغی پێشتر بووه‌و له
قۆناغی دواتریش ده‌بێ، چونكه هه‌موو قۆناغه‌كان یه‌ك بنه‌مایان
هه‌یه، كه ئه‌ویش بنه‌مای، هه‌ر وه‌كو فرۆید روونیكردۆته‌وه،
(نه‌ست)ه، نه‌ستیش پڕ‌و سیخناخه له ئاره‌زوو‌و ئاواتی شاراوه‌و
په‌نهان‌و باری ده‌روونی‌و مێشك‌و بایۆلۆژیی جیاجیا، پڕه له
بیركردنه‌وه‌ی تاكه كه‌سانی ناو كۆمه‌ڵ، كه مێژوو هه‌مووی
به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌ڵه‌كه كردووه، هه‌موو وزه‌و ئاره‌زووه‌كانی
منداڵی‌و هه‌رزه‌كاری‌و پیاوه‌تی‌و پیریی ته‌مه‌نی مێژوویی
كۆمه‌ڵگایه‌كه، كه به ئاسانی به من‌و تۆ ساڵه‌كانی ناژمێررێ.
به‌و
جۆره، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان وه‌ها بێ، كه روانگه‌و بیر‌و باوه‌ڕو كه‌ش‌و
بۆچوون هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌ته به قۆناغێ له قۆناغه‌كانی
به‌ره‌وپێشچوون‌و پێشكه‌وتنی بیر‌و كه‌له‌پوورو فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیریی
مرۆڤایه‌تییه‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕیشمان به‌وه هه‌بێ، كه هه‌موو ئه‌و
روانگه‌و بیر‌و باوه‌ڕو كه‌ش‌و ره‌فتارو ره‌وشت‌و بۆچوونانه له
كۆتایی‌و به‌سه‌رچوونی ئه‌و قۆناغه ده‌وه‌ستن‌و ته‌واو ده‌بن‌و
كۆتاییان پێ دێ. له دوای ئه‌وه قۆناغی‌تر، كه ده‌ستپێده‌كاو
بیروباوه‌ڕو روانگه‌و ره‌وشتی زۆر تازه‌تر ده‌ستپێده‌كا. به
واتایه‌كی‌تر، ئه‌گه‌ر وا بێ، ده‌بێ وا بزانین، كه هه‌ر قۆناغێ
پێناسه‌یه‌كی خۆی ده‌بێ ببێ‌و پێناسه‌ی كۆن دژی پێناسه‌ی تازه
بێ‌و تازه دژی تازه‌تر بێ‌و كۆن دژی كۆنتر بێ‌و.. هتد، كه‌چی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین مه‌سه‌له‌كه وا نییه‌و هه‌رچی
فه‌رهه‌نگ‌و رووناكبیریمان هه‌یه هه‌مووی له (نه‌ست)ی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌تیماندا كه‌ڵه‌كه بووه‌و به هه‌وڵی
قه‌لاچۆكردنیشمان له نێو ناچێ. بۆ نموونه: هه‌رچیمان له‌ناو بچێ
زمانمان له نێو ناچێ. من بڕوام وایه، هه‌رچی بیری كۆن‌و نوێی
ئێمه هه‌یه له هۆش‌و هه‌ست‌و نه‌ستماندا زیندووه‌و ده‌ژی.
ئه‌گه‌رچی ئیمڕۆ ئه‌و بیره كۆنه به‌كاریش نه‌هێنین، هه‌ر له نێو
نه‌چووه‌و به زیندوویی ماوه‌ته‌وه. بێگومان هه‌ر ئه‌م
دیارده‌یه‌شه، كه سیستمی مه‌عریفی (ئیپستمۆلۆژیی رۆشنبیری)ی
ئێمه‌ی پێكهێناوه.
كه‌واته ده‌بێ بزانین، كه دیارده‌ی رۆشنبیری، كه (نه‌ست) بوو،
ئیتر مێژووی ده‌ستنیشانكراوی نییه‌و ته‌نها ده‌توانین وه‌كو
بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوو ته‌ماشای بكه‌ین،
كه هه‌رگیز گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌ودواوه بۆ نییه.
سه‌ره‌تای دیارده‌ی رۆشنبیری:
هه‌ندێ له مێژوونووسانی رۆژئاوا، سه‌ره‌تای سه‌رده‌می
په‌یدابوونی دیارده‌ی رۆشنبیرییان به چوارده سه‌ده له پێش
له‌دایكبوونی (مه‌سیح)ه‌وه ده‌ستنیشانكردووه؛ پاشان، كه ناویان
لـێ ناوه قۆناغی بیری یۆنانی (گریک)، پاشان هاتوون چه‌ند
قۆناغێكی‌تریشیان بۆ ده‌ستنیشانكردووه، كه پیایدا تێپه‌ڕیوه، وه‌ك:
قۆناغی بیری فه‌ره‌نسی‌و ئه‌لمانی‌و ئه‌وروپایی به شێوه‌یه‌كی
گشتی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می زایینی‌دا بۆ نموونه‌و تا ده‌گاته
قۆناغی دوایین، كه قۆناغی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. كه‌واته ئه‌و
مێژوونووسانه، به پێی بیر‌و هۆشی خۆیان، ته‌مه‌نی دیارده‌ی
رۆشنبیرییان به نزیكه‌ی بیست‌و هه‌شت سه‌ده لێكداوه‌ته‌وه.
هه‌ندێكی‌تر له مێژوونووسان سه‌رده‌مه‌كانی دیارده‌ی رۆشنبیرییان
كردووه به سێ به‌شه‌وه: سه‌رده‌می كۆن (گریكی ـ لاتینی)و
سه‌رده‌می نێوه‌ڕاست (مه‌سیحی)و سه‌رده‌می نوێ. به‌ڵام دیاره ئه‌و
مێژوونووسانه، به پێی بیر‌و بۆچوونی خۆیان، مێژوویان رێكخستووه،
نه‌ک ته‌مه‌نی دیارده‌ی رۆشنبیرییان لێكدابێته‌وه، چونكه وه‌كو
گوتمان، ته‌مه‌نی رۆشنبیری (بیر)ه‌و بیرێكی قووڵه‌و پڕه له
ئه‌ندێشه‌و ئه‌فسانه‌و هه‌ست‌و نه‌ست‌و وه‌كو خه‌ونێكه نه سه‌ره‌تای
دیاره نه كۆتایی.
ئێمه ره‌نگه بتوانین هۆشیاریی مێژووییمان هه‌بێ، به‌ڵام هه‌رگیز
ناتوانین مێژووی هۆشیاریمان هه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه، به رای من هه‌ر
نووسه‌رو مێژوونووس‌و باسكارێ، ئه‌گه‌ر بێت‌و بیه‌وێ ئه‌وه بكا
مێژووی میلله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دیاری بكا، هه‌رگیز له‌و كاره، له
سه‌دا سه‌د سه‌رناكه‌وێ‌و ئه‌وه جگه له ره‌گه‌زپه‌رستی‌و
ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ، هیچی‌تر به ده‌ست ناهێنێ. ئێمه
ده‌توانین مێژوو‌و قۆناغ بۆ سه‌رده‌می رووداوه‌كان‌و فه‌رمانڕه‌وایان‌و
ئابووری‌و رامیاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت دیارده‌ی هۆزان‌و
وێژه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین ده‌ستنیشانی
مێژووی دیارده‌یه‌ک بكه‌ین، كه (له خه‌ون بچێ). كه‌واته، له
مه‌دا چاكتر وایه خۆمان نه‌خه‌ینه گێژاوی لاساییكردنه‌وه‌ی نه
مێژوونووسه رۆژئاواییه سه‌رمایه‌دارییه‌كان‌و نه مێژوونووسه
عه‌ره‌ب‌و فارس‌و توركه ره‌گه‌زپه‌رست‌و نه‌ته‌وه‌په‌رست‌و
نه‌ژادپه‌رسته‌كان. نموونه‌یه‌كی سه‌یر له یه‌كێ له‌و باسكاره
عه‌ره‌به نوێ‌یه به‌ناوبانگانه ده‌خه‌مه به‌رچاو، كه (محمد عابد
الجابري)یه، كه له كتێبه‌كانیدا، هه‌رچی كه‌له‌پووری عه‌ره‌ب
نییه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامی بووه، به ناوی عه‌ره‌به‌وه
تۆماری كردووه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی به به‌رهه‌می
عه‌ره‌بی‌و به به‌رهه‌می (عه‌قڵی عه‌ره‌بی) زانیوه، كه به
زمانی عه‌ره‌بی نه‌نووسراون، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانی به‌و
رایه‌دا ناوه، كه هۆش‌و رۆشنبیری نابێ به پێی مێژوو و قۆناغ‌و
سه‌رده‌م به‌ش به‌ش بكرێ. زۆربه‌ی زۆری مێژوونووسانی رۆژهه‌ڵاتی
نزیكیش، كه نزیكترینن له ئێمه‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زپه‌رست نه‌بووبن،
هه‌ڵه‌ی وایان نه‌كردووه، مێژوو بۆ هۆشیاریی عه‌ره‌بی، یاخود
ئیسلامی دابنێن، ته‌نها ئه‌وه‌یان كردووه سه‌رده‌می ئیسلامی‌یان
كردووه به چه‌ند به‌شێكه‌وه: سه‌رده‌می جاهلی‌و سه‌رده‌می
ئیسلامی‌و سه‌رده‌می راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها هه‌ر سه‌رده‌مێ له‌و
سه‌رده‌مانه‌یان كردووه به چه‌ند سه‌رده‌مێكی كورتتره‌وه‌و هه‌ر
سه‌رده‌مێكی كورتیشیان كردووه به چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌وه، چ له
رووی به‌سه‌رهات‌و رووداوه‌كانه‌وه‌و چ سه‌باره‌ت به وێژه‌و هونه‌رو
بگره ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رامیاریش.
نووسه‌رانی مێژووی فارسیش، هه‌ر به هه‌مان شێوه، مێژووی (فارس)یان
به‌و جۆره كردووه به چه‌ند سه‌رده‌م‌و چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌وه.
ئه‌وجا لێره‌دا، ئێمه‌ی كورد، ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ لێكدانه‌وه‌ی
ته‌مه‌ن‌و مێژووی رۆشنبیریمان ركێفی ئه‌و سیسته‌می دابه‌شكردنانه
بكه‌ین، كه مێژوونووسه رۆژئاواییه‌كان، یاخود مێژوونووسه
عه‌ره‌به‌كان، یان فارسه‌كان، یان توركه‌كان بۆ خۆیان دیاری‌یان
كردووه‌و پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌وه به بۆچوونی من، مسۆگه‌ر، چه‌ندین
بازنه‌ی پساوو ونبووی ماوه‌ی مێژووییمان له نێوه‌نده‌كانی
زنجیره‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌دا هه‌ر به ونبوویی ده‌مێنێته‌وه‌و به
رای من، هه‌ر بازنه‌یه‌كیش له‌و بازنانه، ئه‌گه‌ر بێت‌و به پساوی‌و
ونبوویی بمێنێته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌مان به سه‌قه‌تی‌و به ناته‌واوی
بۆ دێته ده‌ست. ده‌بێ ئێمه دان به‌وه‌دا بنێین، كه مێژووی كورد
هێشتا له سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌یه‌تی‌و ده‌بێ ته‌قه‌للای زۆر زۆر
بده‌ین‌و ماوه‌ی زۆرمان ده‌وێ‌و لێكۆڵه‌ری زۆر دڵسۆز‌و زیره‌ک‌و
شاره‌زامان ده‌وێ تا بتوانن هه‌رچی لاپه‌ڕه ونبووه‌كانی مێژوومان
هه‌یه بیدۆزنه‌وه‌و هه‌رچی په‌ڕه‌ی دڕاوو داوه‌شاویش هه‌یه بژارو
كاكڵه‌ی بكه‌ن‌و پێكه‌وه له یه‌كی بده‌ن و به پوختی بیخه‌نه
به‌رده‌ستمان. بێگومان ده‌بێ ئه‌و كه‌سه دڵسۆز‌و زیره‌ك‌و
شاره‌زایانه‌شمان، كه باسیان لێوه ده‌كه‌م، بتوانن په‌ی به
نهێنییه‌كانی خه‌ونامه‌ی نه‌ستی مه‌عریفیی كورد ببه‌ن. واته
تواناییی ئه‌وه‌یان لادا دروست بووبێ، كه خۆیان به ته‌واوی
بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی رابوردووی كورد‌و وه‌كو مرۆڤه‌كانی
رابوردوو خۆیان له واتای هه‌ر وشه‌یه‌ك بگه‌ن، كه چۆته سه‌ر
زاریان. ده‌بێ ئه‌و سه‌رده‌مه رۆشنبیرییانه به‌و جۆره بخوێننه‌وه،
كه وه‌كو خۆیان تیایدا ژیابن. واته؛ به مێشكی كۆنی
باووباپیرانمان، وه‌كو كه‌سێكی ئه‌و سه‌رده‌مه كۆنه بیخوێننه‌وه،
نه‌ك به مێشكێكی تازه‌ی وه‌كو كه‌سێكی ئه‌م سه‌رده‌مه. ئه‌گینا،
له زۆر زمانی ده‌ربڕینی ئه‌و سه‌رده‌مه حاڵی نابن، یان به
سه‌قه‌تی‌و به هه‌ڵه لێی حاڵی ده‌بن. كه‌واته، ئێمه ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ مێژووی خۆمان به ته‌واوی بخوێنینه‌وه، ده‌بێ به‌ر
له‌وه بتوانین دووباره بینووسینه‌وه؛ به‌و جۆره‌ی كه به‌رگی
مێژووی خۆمانی بكرێ به به‌ردا، نه‌ک به‌رگی مێژوویی كه‌سانی‌تر.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه، مخابن، ئه‌و مێژووه‌مان، كه تاكو
ئێستا كۆكراوه‌ته‌وه‌و نووسراوه‌ته‌وه، كاوێژكردنه‌وه‌و
دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی كه‌سانی‌تره، ره‌نگه له زۆر رووه‌وه
په‌یوه‌ندیی به (رووحی) مێژووی ئیمڕۆوه نه‌بێ.
به
بۆچوونی من، بناغه‌ی راسته‌قینه‌ی نووسینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی
مێژووی ئێمه، رووداو‌و به‌سه‌رهات‌و ناوه رابوردووه‌كان نییه،
به‌ڵكو فه‌رهه‌نگ‌و كه‌له‌پووره، چونكه هه‌ر كه‌له‌پوور (رووح)و
گه‌وهه‌ری مێژووه.
ئه‌و
مێژووه‌ی ئێمه وه‌كو وانه له قوتابخانه‌كان‌و دانشگاكان‌و له
زۆربه‌ی په‌ڕتووكی مێژوویی‌تردا ده‌یخوێنین، مێژووی به‌ره‌و
تایه‌فه‌و چینه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كان‌و پیاوه به‌ناوبانگه‌كان‌و
ناودارانه.. واته ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یاننووسینه‌وه‌و
ده‌یانخوێنینه‌وه مێژینه‌و مێژوونامه‌ن، به به‌ش به‌ش، خه‌ڵته‌ی
مێژوون، نه‌ک (هه‌مه مێژوو، یاخود مێژوو به هه‌موو).
به‌ر
له هه‌موو كارێ ده‌بێ دووباره نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد، به
رای من، له نووسینه‌وه‌ی (رووح)ی مێژووی كورده‌وه ده‌ست پێ‌بكا.
(رووح)ی مێژووی كوردیش، وه‌كو وتم: كه‌له‌پووره‌كه‌یه‌تی، كه
بنه‌ماو سه‌رچاوه‌كه‌ی میراتیی ئاوه‌زو بیری كورده، كه له
(نه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یدایه‌تی)، به هه‌موو ئه‌فسانه‌و ئایین‌و
فه‌لسه‌فه‌و رۆشنبیری‌و هونه‌رو زمانه‌كه‌یه‌وه. باشترین رێبازیش بۆ
په‌یڕه‌وكردنی، بۆ ئه‌و كاره، به رای من، رێبازی گومانكارییه.
واته گومان له راستی‌و دروستیی هه‌موو ئه‌وه بكه‌ی، كه
نووسراوه‌ته‌وه‌و سه‌ر له نوێ، له سه‌ره‌تا سه‌رده‌می داهاتنی
ده‌ق‌و نووسین‌و تۆماركردنه‌وه پیادا بچیته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه
|