|
ئاکادیمۆس: دیمانه‌و روانین له‌گه‌ڵ فوئاد عه‌بدولڕه‌حمان
سازدانی: بژار نه‌سرین‌و ئازاد عه‌لی
چۆن له وشه‌ی ئاکادیمۆس ده‌گه‌یت‌و چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
سه‌ره‌تا من سوپاستان ده‌که‌م، که به‌ڕێزتان بۆچوونی تایبه‌تی منتان
سه‌باره‌ت به گۆڤاره‌که‌تان به گرنگ زانیوه. وه‌ک خوێنه‌رێ، که
ناونیشانی ئاکادیمۆس له شاری سلێمانی له‌سه‌ر رووپه‌ڕی بڵاوکراوه‌یه‌ک
به زمانی کوردی که‌وته به‌ر دیده‌م، خێرا تاسه گرتمی به په‌له ده‌ستی
بده‌مێ‌و له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌یه‌وه تا دوا لاپه‌ڕه‌ی بخوێنمه‌وه.
ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئه‌م ناونیشانه (ئاکادیمۆس) له‌مێژه‌وه
من سه‌وداسه‌ری بووم‌و ده‌زانم چ واتایه‌ک ده‌به‌خشێ، ئه‌وجا چۆن گه‌ر
له‌سه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌ک بێ به زمانی کوردی، واته ناونیشانی
بڵاوکراوه‌یه‌ک بێ به کوردی ده‌ربچێ!
ئه‌وه‌ی راستی بێ، وه‌ک من هه‌ندێ شاره‌زاییم لێ وه‌رگرتبێ، وشه‌ی
ئاکادیمۆس، سه‌رچاوه‌که‌ی به پێی زۆر له باسکاران تێکه‌ڵه له
ئه‌فسانه‌گه‌ری (متۆلۆجیا)و له مێژووی کۆن پێکه‌وه. له‌و دوو
سه‌رچاوه‌یه‌وه دیاره، که ناوی ئاکادیمۆس پێشتر قه‌دمۆس (کادمۆس) بووه،
که وه‌ک سه‌رچاوه مێژووییه‌کان باسی ده‌که‌ن‌و له زۆربه‌ی
ئینساکڵۆپیدیه‌کاندا هاتووه، که‌سا‌یه‌تییه‌کی مێژوویی‌و ئه‌فسانه‌یی‌ی
تێکه‌ڵاو بووه، له ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین‌دا
ده‌رکه‌وتووه. که‌سێ بووه له نه‌ژادی فینیقیه‌کان‌و به رێگای
بازرگانیی ده‌ریایی‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه دێرینه گه‌شتی کردووه‌و گه‌یشتۆته
لای گریکه‌کان له یونانی کۆن. بێگومان فینیقیه‌کانیش له هه‌ره کۆنترین
نه‌ژاده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون، به‌ڵام له‌و ناوچه
جوگرافیه‌دا گوزه‌رانیان کردووه، که ئیمڕۆ وڵاتی لوبنان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها مێژوو ده‌ڵی (قه‌دمۆس) لای فینیقیه‌کان خوداوه‌ندی باران‌و
ره‌شه‌با‌و باده‌و مه‌ی بووه، کوڕی (سووڕ) بووه‌و برای ئوروپ (ئوروپا)
بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، که قه‌دمۆس (کادمۆس) پیته‌کانی
ئه‌لفبای له فینیقیه‌کانه‌وه گوێزاوه‌ته‌وه بۆ لای یۆنانه‌کان
(ئه‌سینا). هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کاره‌ی کادمۆس بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا بۆته خاڵی گۆڕاندن‌و وه‌رچه‌رخان له مێژووی شارستانیی
مرۆڤایه‌تیدا، که تاکۆ ئێستاش بۆته بناغه‌ی بیری مرۆڤایه‌تی‌و
بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری به گێتیدا. دیاره وه‌ک ده‌گوترێ، ئه‌و
(ئه‌لفبا)یه‌ی کادمۆس له فینیکیاوه بردوویه‌تی بۆ یۆنان، به‌ره‌به‌ره
پاشان به خێراتر بۆته ئامڕازی هه‌ره گرنگ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسین‌و
ئامڕازی ده‌ربڕینی بیر‌و بیرکردنه‌وه له نێوه‌ندی مرۆڤاندا. که‌واته
دیاره به‌هۆی (کادمۆس)ه‌وه وشه‌و بیر‌و دانایی نووسراوه‌ته‌وه.
که‌واته کادمۆس له مێژوودا به بیر‌و په‌نجه‌و خامه‌ی یۆنانه کۆنه‌کان
بۆته هێما بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دانایی‌و هونه‌رو زانست. بۆته باوکی
بیست‌و دوو پیته‌که‌ی ئه‌لفبا، که بوونه‌ته ئامڕازی نووسین بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر‌و زانست‌و هونه‌ر له هه‌موو زمانه
ئه‌وروپاییه‌کان‌و بۆته شێواز ته‌نانه‌ت بۆ نووسینی هیندی‌و عه‌ره‌بی‌و
عیبری‌و.. هتد. وه‌کو رۆماننووسی فه‌ره‌نسی ئه‌ناتۆڵ فرانس ده‌ڵێ:
"کادمۆس به‌نخترین‌و به‌به‌هاترین دیاریی پێشکه‌ش به یونانه‌کان‌و به
جیهان کردووه، که ئه‌ویش بیست‌و دوو پیته، که ئه‌لفبای فینیکه‌کانی لێ
پێکهاتووه." له لایه‌کی دیه‌وه ده‌ڵێ: "کادمۆس مامۆستای مامۆستایانی
جیهانه، که مه‌شخه‌ڵی رۆشنبیریی بۆ گریکه‌کان بردووه‌و ئه‌وانیش ئه‌و
مه‌شخه‌ڵه‌یان بۆ جیهانی رۆژئاوا بردووه.
ئه‌ی ئه‌م ناوه، به رای ئێوه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئاکادیمیای
(ئیفڵاتۆن)ه‌وه هه‌یه؟
وشه‌ی کادمۆس په‌یوه‌نیی راسته‌وخۆی به ئاکادیمیاکه‌ی (ئیفڵاتۆن)ه‌وه
هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌که‌ش له دوو لایه‌نه‌وه‌یه؛ لایه‌نی یه‌که‌م ئه‌و
ئه‌لفبای زانین‌و هونه‌رو داناییه‌یه، که ئیفڵاتوون کردوویه‌تی به
ئامڕازی پێگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌یی خۆێندکاره‌کانی، که له‌و
سه‌رده‌مه‌یدا، له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش مێژووی زاینی‌دا بۆ زانست
وه‌رگرتن له ده‌وری کۆده‌بوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
فه‌لسه‌فه‌که‌ی (ئیفڵاتۆن) زیاتر به ئاکادیمیای ئیفڵاتۆن ناسراوه.
لایه‌نی دووه‌م ئه‌و دره‌خته بووه، که (ئیفڵاتۆن) خوێندکاره‌کانی
له‌بندا گردکردۆته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئیدی ئه‌و دره‌خته به ناوی
ئاکادیمۆس، که زۆر له وشه‌ی (کادمۆس)وه نزیکه ناوبانگی ده‌رکردووه.
من خۆم شوێنه‌واری ئه‌و دره‌خته‌م له ساڵی 1998دا بینی له سه‌فه‌رێکی
هاوینمدا بۆ (ئه‌سینا). ئه‌و شوێنه‌واره له دامێنی ئه‌و گرده‌یه، که
په‌رستگای (ئاکرۆپۆلیس)ی له‌سه‌ره.
باشه گرنگیی ئه‌م ئاکادیمیایه به‌لای ئێوه‌وه له چیدایه؟
گرنگیی ئه‌م ئاکادیمیایه، که به زمانی یۆنانی ئاکادیمۆس‌ه، یه‌که‌م:
ئه‌وه‌یه، که هیچ ناونیشانێکی دی، وه‌کو ئه‌و ناوه ناشێ جوان بێ، که
ببێته ناو بۆ مه‌ڵبه‌ندی، یاخود ماڵ‌و خانه‌ی بیر‌و هونه‌رو زانست.
چونکه ناوی یه‌که‌مین خوێندنگای زاستی بووه، به پڕاوپڕی واتاکه‌ی، که
له مێژوودا دامه‌زرابێ. دووه‌م: ره‌نگه خوێندکاری کورد ئه‌و‌ه‌یان
نه‌زانیبێ، که دووه‌م خوێندنگا هه‌ر له‌و جۆری ئاکادیمیایه بووه له
مێژوودا، جێگای له سه‌ر خاکی کوردستاندا بووه. به به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی
مێژوویی‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه، من خۆم گه‌یشتمه ئه‌و راستییه، که ئه‌و
خوێندنگایه له شاری (حه‌ڕان) بووه، که شوێنه‌واری تاکو ئێستا له
کوردستانی باکووردا هه‌ر ماوه. له شاری (ئورفه)وه زۆر دوور نییه. ئه‌و
خۆێندنگایه‌ی حه‌ڕان گرنگترین رۆڵی له مێژوودا بینیوه وه‌ک خوێندنگا بۆ
پێگه‌یاندنی خوێندکارانی فه‌لسه‌فه‌و دانایی‌و وه‌رگێڕان‌و
زانسته‌کانی‌تر. هه‌روه‌ها وه‌ک پردی په‌ڕاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی گریک
بۆ نێو ئیسلام‌و عه‌ره‌ب‌و له‌وێشه‌وه بۆ نێو جیهانی رۆژئاوا. من ئه‌و
لێکدانه‌وه‌یه‌م یه‌که‌مجار له گوڤاری مامۆستای کورددا بڵاوکردۆته‌وه.
له ئه‌نجامی ته‌قه‌للایه‌ک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێ، که "ئایا کورد
فه‌لسه‌فه‌ی هه‌یه" ئه‌و راستییه مێژووییانه‌شم خستۆته روو، که
رووناکی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و راستییه، که ئه‌و خوێندنگای ئه‌و شاره
دێرینه‌ی کوردستان رۆڵی هه‌ره گرنگی له پێگه‌یاندنی هه‌ندێ له
فه‌یله‌سووفاندا بینیوه، بۆ نموونه (ئه‌بو نه‌سر ئه‌لفاڕابی) (ساڵی
950ی زایینی له‌دایکبووه) له‌و شاره‌دا نامیلکه فه‌لسه‌فیه‌کانی
ئه‌رستۆ‌و ئه‌فڵاتۆن‌ی خۆێندووه. هه‌روه‌ها (ئیمامی غه‌زالی) (ساڵی
1058 له‌دایکبووه) زانستی ماتماتیک‌و ئه‌ندازیاری‌و پێوان‌و
گه‌ردووناسیی له‌وێ خوێندووه.
که ژماره‌ی سفری رۆژنامه‌ی (ئاکادیمۆس)تان خوێنده‌وه هیچ جۆره
روانین‌و سه‌رنج‌و پێشنیارێکتان له‌باره‌یه‌وه لا دروست بوو، حه‌ز
بکه‌ن بۆمانی رابگه‌یه‌نن؟
به‌ڵێ! وه‌کو وتم ناونیشانه‌که‌ی تاسه‌ی لا دروست کردم زوو حه‌ز به
خوێندنه‌وه‌ی بکه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ تێبینیی یه‌که‌مم بۆی
ئه‌وه‌یه، که له رووی رێنووس‌و رێزمانی‌و زمانه‌وانیه‌وه پێویستی به
پیاداچوونه‌وه هه‌بووه به‌رله‌وه‌ی بکه‌وێته به‌ر چاوی خوێندنه‌وه.
دووه‌م: هه‌ڵه‌ی چاپی زۆرم تیادا به‌دی کرد، که هیوادارم هه‌ر له ژماره
سفره‌که‌یدا هه‌بن‌و له ژماره‌کانی ئاینده‌یدا دووباره نه‌بنه‌وه. له
رووی ته‌کنیکه‌وه پێشم چاکه به فۆنتی (یوونی کورد) چاپ بکرێ، چونکه
ئه‌و فۆنته له‌رووی ته‌کنیکیه‌وه له فۆنته‌کانی‌تر پێشکه‌تووتره‌و بێ
کێشه‌تره بۆ چوونه نێو ماڵپه‌ڕی کوردییه‌وه. جگه له‌وه زۆر به گرنگی
ده‌زانم، له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی لایه‌نی راسته‌قینه‌ی خولیا‌و خه‌ونی
خۆێندکاری کورد، با پتر ئه‌و باس‌و لێکۆڵینه‌وانه بخرێنه به‌رچاو، که
سوودیان له ئاستی ئایند‌ه‌ی ژیانی تاکی کورد ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له
ره‌هه‌ندی مه‌عریفی‌و زانیاریی ته‌کنۆلۆجی‌و ئابووریی زانیندا. به‌ڵام
له رووی ئامانجی ئه‌و رۆژنامه‌وه، من ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م‌و
پیرۆزباییتان لێده‌که‌م‌و هیوادارم ژماره‌کانی‌تری به به‌رده‌وامی
ده‌ربچن.
گه‌ڕانه‌وه |